نەیارانی کورد ھیچ کاتیێک چاویان بەپێشکەوتن و پێکەوە ژیان و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت چونکە ئەوان باش دەزانن کە پارتی و بارزانی لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و ئاوەدانی و خزمەتگوزاریدا پشکی شێری بەرکەوتووە تا ئەمڕۆ و بەربەست بووە لەبەردەم نەخشە و پیلانەکانی دوژمنان و نەیاران لە دەرەوە و ناوەوە کە دەیانویست دۆخی ئەمنی و ئارامی ھەرێم تێکبدەن و دواتر ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنەی زۆنی زەرد رابگرن، بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرامە گڵاوەیان پەنایان بۆ زۆر پیلانگێڕی برد ھاوشانی دوژمنانی مەسەلەی کورد لەسەر ئاستی عێراقی و ھەرێمایەتی و تاڕادەیەک توانیان ئازار و مەینەتی دروستبکەن بۆ گشت خەڵکی کوردستان، بەڵام بە خۆڕاگری پارتی و بارزانی و پێشمەرگە و جەماوەری دڵسوزی کوردستان، پیلانی ناحەزانیان شکست پێھێنا و بارزانی و حزبەکەشی ھەر بە پێشەنگ مانەوە. ئەگەر لە خۆمان بپرسین ئایا پارتی و بارزانی دوای ئەم ھەموو قۆناغە بۆچی ھەر پێشەنگن لە کوردستاندا؟ وەڵامەکەی روونە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی جێی پەنجەیان دیارە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، لە ڕووی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و بەرگریکردن لە گەل و خاکی پیرۆزی نیشتمان لە دژی ھەڕەشە و مەترسییەکانی نێوخۆیی و دەرەکی و خۆ بە خاوەن زانین و ڕانەکردن لە بەرپرسیاریەتی و زۆر تەحەدیاتی تر. جەماوەری دڵسوزی کوردستان بەردەوام متمانە بە پارتی دەدەن و ئەلتەرناتیڤێکی نادۆزنەوە بۆ خۆیان لەم حزب و سەرۆکە باشتر و شایستەتر. باررانی کەسایەتییەکی کوردستانییە و وەک کاریزمایەک لێی دەڕوانن، لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش حزبێکی خاوەن ئەزموونە و لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکاندا لوژیکیانە و وردبینانە ھەڵسوکەوت دەکات و زۆر جاریش لە مافەکانی خۆی خۆش بووە بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی کومەڵایەتیی لە ھەرێمی کوردستاندا تێکنەچێت و لە ھەر کوێش پارتی و بارزانی دەسەڵاتییان ھەبێت، لەوێدا ئەمنیەت و ئارامی و بەرەو پێشڤەچۆن ھەیە لە ھەموو ڕوویێکەوە، بویە لە کۆتاییدا بەدڵنیاییەوە لە پڕۆسەی دەنگدانی داھاتووشدا کە بڕیار وایە لە ٣٠/٩/٢٠١٨ بەڕێوە بچێت، بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕێبەر و حزبی بێ ڕکابەر بە پێشەنگ دەمێننەوە و ئەنجامیش کوردستانێکی بەھێز بەرەو دەوڵەتێکی بەھێزی کوردستانە ..سیاسەت وستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزاڤێکی نەتەوەیی و نشتیمانی سەرچاوەی گرتووە کە مستەفا بارزانی نەمر چوارچێوەکەی بۆ کێشاوە ، پارتییەکان لەھەر دۆخێک و دەمێکدا بن ھێزی لێ وەردەگرن و لە بەردەم دۆست ودوژمنان دانامێنن بەتایبەتی لە پێناو ئامانجە نەتەوەیی و نشتیمانییەکاندا. شەڕی برسیکردن و ئابڵوقەش گەرچی خەڵکی کوردستانی ناڕەحەت و ئازار دا، بەڵام مەرامی نەپێکا و نەیتوانی چۆکمان پێ دا بدات و لە سەربەخۆیی پاشگەزمان بکاتەوە. ھەوڵی ناحەزان بۆ تەفرەقە و دووبەرەکیش گەرچی ئاستەنگی خستینە پێش، بەڵام دواجار ئەویش نەیتوانی کوردستان لێکبترازێنێ و دابەشی بکات و دەرفەت و ئومێدمان لەدەست بدات.گەلی کورد بە سەرکەوتنی شەرٍی جیھانی تیرۆرو بەرگریکردن لە سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بە دونیای سەلماند کە ھەر خۆی پارێزەری ئەو خاکەیە کە خۆی بە خاوەنی دەزانێ و بۆیەش مافی رەوای گەلەکەیەتی کە خاوەن سەروەری بێت بەسەر ئەو خاکەدا و خۆی بڕیار لە چارەنوسی بدات. ئێستا ئیدی ھەلو مەرج زێڕینە بۆ کورد کە سەرکەوتنە سەربازییەکانی بۆ سەرکەوتن و دەسکەوتی سیاسی وەرگێڕێت و لەو ھەنگاوە مێژووییەدا جگە لە یەکدەنگی و یەکڕیزی لە ھیچی کەم نییە. بە تایبەت کە روانگە و دنیابینیی کورد و سەرکردایەتییە سیاسییەکەی نەک ھەر لەگەڵ بەھا و باوەڕە بەرزەکانی شارستانیەت و مرۆڤایەتی تێکدەکاتەوە، بەڵکو لە جیاتی دونیاش پارێزەریی لەو بەھایانە کرد و خوێنی بۆ بەخشین و ھەموو جیھانیش بووە شاھیدی سەرسامی ئەو راستییە.بە ھەموو پێوەرێکی سیاسی و مێژویی، بە پێی کۆی ئەو گۆڕانکاری و پێشھاتانەی لە ناوچەکە و جیھان و ھاوکێشەکاندا دروست بوون، سەردەم سەردەمی کۆتایی ھاتنی غەدری مێژوییە لەسەر نەتەوەی کورد کە چوارەمین نەتەوەی ناوچەکە و گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیھاندا، سەردەمی بە ئامانج گەیشتنی میللەتێکە کە بە کردەوە سەلماندی باوەڕی بە پێکەوەژیان و لێبوردەیی ئایینی و نەتەوەیی و باوەڕی بە بەھا مرۆیی و سەردەمییەکان ھەیە و ھەر ئەو باوەڕانەش دەبنە بناغەی دەوڵەتەکەی و لە سایەیدا لە ئێستا باشتر نەتەوە و ئایین و ئایینزا و بیر و باوەڕە جیاوازەکان دەحەوێنەوە. گەلی کورد لە ناوچەیەکدا ھەڵگری ئەو بەھا بەرزانەیە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر بە نێو زەلکاوی توندئاژۆیی مەزھەبی و رق و تۆڵەکاری و یەکدی نەفی کرندا رۆدەچێت. وژمنان و نەیارانی کورد چاویان بەپێشکەوتن و پێکەوە ژیان و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت چونکە ئەوان باش دەزانن کە پارتی و بارزانی لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و ئاوەدانی و خزمەتگوزاریدا پشکی شێری بەرکەوتووە تا ئەمڕۆ و بەربەست بووە لەبەردەم نەخشە و پیلانەکانی دوژمنان و نەیاران لە دەرەوە و ناوەوە کە دەیانویست دۆخی ئەمنی و ئارامی ھەرێم تێکبدەن و دواتر ئەو پێشکەوتن و گەشەسەندنەی زۆنی زەرد رابگرن، بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرامە گڵاوەیان پەنایان بۆ زۆر پیلانگێڕی برد ھاوشانی دوژمنانی مەسەلەی کورد لەسەر ئاستی عێراقی و ھەرێمایەتی و تاڕادەیەک توانیان ئازار و مەینەتی دروستبکەن بۆ گشت خەڵکی کوردستان، بەڵام بە خۆڕاگری پارتی و بارزانی و پێشمەرگە و جەماوەری دڵسوزی کوردستان، پیلانی ناحەزانیان شکست پێھێنا و بارزانی و حزبەکەشی ھەر بە پێشەنگ مانەوە. ئەگەر لە خۆمان بپرسین ئایا پارتی و بارزانی دوای ئەم ھەموو قۆناغە بۆچی ھەر پێشەنگن لە کوردستاندا؟ وەڵامەکەی روونە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی جێی پەنجەیان دیارە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، لە ڕووی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و بەرگریکردن لە گەل و خاکی پیرۆزی نیشتمان لە دژی ھەڕەشە و مەترسییەکانی نێوخۆیی و دەرەکی و خۆ بە خاوەن زانین و ڕانەکردن لە بەرپرسیاریەتی و زۆر تەحەدیاتی تر. جەماوەری دڵسوزی کوردستان بەردەوام متمانە بە پارتی دەدەن و ئەلتەرناتیڤێکی نادۆزنەوە بۆ خۆیان لەم حزب و سەرۆکە باشتر و شایستەتر. باررانی کەسایەتییەکی کوردستانییە و وەک کاریزمایەک لێی دەڕوانن، لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش حزبێکی خاوەن ئەزموونە و لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکاندا لوژیکیانە و وردبینانە ھەڵسوکەوت دەکات و زۆر جاریش لە مافەکانی خۆی خۆش بووە بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی کومەڵایەتیی لە ھەرێمی کوردستاندا تێکنەچێت و لە ھەر کوێش پارتی و بارزانی دەسەڵاتییان ھەبێت، لەوێدا ئەمنیەت و ئارامی و بەرەو پێشڤەچۆن ھەیە لە ھەموو ڕوویێکەوە، بویە لە کۆتاییدا بەدڵنیاییەوە لە پڕۆسەی دەنگدانی داھاتووشدا کە بڕیار وایە لە ٣٠/٩/٢٠١٨ بەڕێوە بچێت، بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕێبەر و حزبی بێ ڕکابەر بە پێشەنگ دەمێننەوە و ئەنجامیش کوردستانێکی بەھێز بەرەو دەوڵەتێکی بەھێزی کوردستانە ..بۆ خەڵکی کوردستان ھیچ ئامانج و ئاواتێک لە بەدیھێنانی سەربەخۆیی لەپێشتر و گرنگتر نییە، بۆیە دەبێ ئامانجی سەربەخۆیی و سەرخستنی ھەنگاوەکانی کۆمان بکاتەوە و لە پێناویدا کۆی ناکۆکییە لابەلا و لاوەکییەکانمان بخەینەوە لاوە. کوردایەتیی بکەین پێوەر لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواکانمان .