لەنێوهاوپەیمانی شیعەشیعە کوردکامەیان هەڵدەبژێرێ !!
September 4, 2018
وتار و بیروڕا
خەمی من خەمی یەکپارچەی عێڕاق نیە وئەسەفیش بۆدابەش بوونی ناخۆم چونکە بەشانازیەوە یەکێکم لەڕیفراندۆم چیەکانی کوردستان وەزۆریش حەساسم بۆقەزیەی کورد و داخدارم بۆئەوپەرتەوازەیەی هەندێ لایەن لەکوردستان دروستیان کردووە کەلەبنەڕەتدا ئەوەش بۆنی دەستی دەرەکی لێ دێ ولایەنی سێ یەم کە وڵاتانی دراوسێن لەونێوەداخۆیان مەڵاس داوە دەردی کوشندەی کوردکوژئەوکوانەیە کەپێشینەیەکی خرابی بۆنێوبانگی کورد دروست کردووە
پرسیاری گرنگ ئەوەیە لەنێوبەرداشی بێ رەحمی هاوپەیمان وپەیمان بەستنی شیعە و شیعە ئایندەی کوردبەرەوکوێ دەڕوات؟
کوردلەکابینەکانی ڕابردوودا هەموویانی تەجروبە کردهیچیان عاملی خێرنەبوون یەکێک قووت وبژێوی هاونیشتیمانیانی بڕی ویەکێک هێرشی سەربازی کردەسەرهەرێم و بەزۆری زۆردارکوردی لەخاکی ڕەسەنی خۆیان شاربەدەروخاک بەدەرکردمن تروسکایەک ئومێدنەلەشیعەنەسوننە نابینم
بۆیەپێکهێنانی دووهاوپەیمانی شیعەلەکێبڕکێی پێکهێنانی حکومەت بۆکورد بەتەندروست نابینم چ یەک کوتلەبن یان دووان کەکەوتنەسەرپێ یەک نەهج ویەک ئاوازن لەدژایەتی کردنی کورد دۆزە ڕەوایەکەی پێشنیاری من بۆپارتی ویەکێتی ئەوەیە بەئاسانی وسادەیی نەچنەژێربار ئەوپاکێجەجوانەی ئامادەتان کردووە بەئەمانەتەوە بیگەیەنن وپێداگیربن وبەدەست کەوتی چاوەڕوان کراوبگەڕێنەوە کوردستانی خۆشەویست ئەوەشتانلەبیرنەچێت هاونیشتمانیانی کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی هەمیشە جەخت لەوەدەکاتەوە کەهیچیان ڕاستگۆنین بەرامبەربەکورد هەمیشەکارلەسەرتێکدانی یەکڕیزی گەلی کورد دەکەن بۆیە چاوەروانی ئەوەش بکەن کوردپەراوێزبخەن گەربۆیان بلوێ.
خاڵی گرنگ ئەوەیە هەموولایەنەکان بچنە وەلای سەرۆک چونکەگێڕانەوەی شکۆی شکێنراوی کوردستان تەنها چارەسەری لای جەنابی سەرۆکە.