پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە لە سەر بناغەی دیموكراسی و هەڵقوڵاویی جەماوەری كوردستانە و هیچ كاتێ پارتی وگەلی كورد لە یەكتر جیا ناكرێنەوە بۆیە هەمیشە باوەری بە بەهاكانی ئازادی و مافی رەوای گەل هەبووە و جەختی لە سەر دەسەڵاتی دیموكراسی كردووە و نموونەی بەرچاویش هەر لەدوای رٍاپەرێنە مەزن و شكۆدارەكەی 1991 سەرۆك بارزانیی داوای هەڵبژاردن و حكومەتی قانوونی كرد تا لەو رێگەیەوە بە رێگەی دەنگدانی گەل پرسی دەسەڵات و فەرمانرٍەوایی یەكڵا ببێتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، دەركەوت كە بەهێزترین حزبی سیاسییە لەسەر ئاستی عێراق لە ڕووی بەدەستهێنانی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان. واتا پارتی ئەمڕۆ لە یەكێك لە ساتە بەهێزەكانی دەژیت و زۆر پێویستیی بە شۆڕكردنەوەی ئەم بردنەوە سیاسییەی ههیه بۆ ناوخۆی هەرێم، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی كێشمەكێشمە سیاسییەكانی ناوخۆ؛ چونكە هەرێمی كوردستان ئێستا لە قۆناغی پۆست-ڕیفراندۆم دەژیت و هەموو ئەگەرەكان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوەیە. بۆیە سەركردایەتیی سیاسیی پارتی، دەبێت ئاگاداربێت لەوەی كە لەم قۆناغە هەستیارەدا هەرێمی كوردستان نەك حزبی فلان و عیلان پێویستی بە حكوومەتی زۆرینەی سیاسی هەیە، كە تێیدا حكوومەتێكی گونجاو و هاوتەریب لەگەڵ پەرلەمان ههبێت بۆ ئەوەی قۆناغە سیاسییەكە تێ پەڕێنێت، نەك حكوومەتی سازانی نیشتمانی پێك بهێنیت كە بە بیانووی ڕەخنە و ڕای ئازاد، هەموو بابەتە شكۆدارەكانی هەرێم بشكێنێت. لە ئاییندەیشدا مۆدێلی حكوومەتی سازانی نیشتمانی بەم شێوازەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا بینیمان، قەت بۆ دۆخی هەرێمی كوردستان ناگونجێت.لەگەڵ ئەوەیشدا، پرسیارێك دێتە ئاراوە و دەڵێت: بۆچی پارتی بەتایبەت لەم هەڵبژاردنەدا، سەركەوت؟ چونكە دەبوایە شكستی بخواردایە بە هۆی هەموو دەركەوتە نەرێنییەكانی پرۆسەی ڕیفراندۆم، كە "تاقمی 16ی ئۆكتۆبەر" له زۆربەی میدیا و سۆشیال میدیاكاندا ڕەفتاری پارتییان نوقم كردبوو بە هەموو بیرۆكە كلاسیكییەكانی "دژەپارتی".پێوستە لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی عێراقی 2018، بابەتی هەڵبژاردنی كوردستان وەكوو وتارە دووفاقییەكەی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم لێ نەكەن؛ چونكە هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردن مافی گەلە، شان بە شانی ڕیفراندۆم. هەروەها مافی گەل له هەموو حزبەكان گەورەتر و باڵابڵندتره. زۆرینەی خەڵكی كوردستان، بە دەنگدەر و لایەنگری پارتی و خەڵكی سادەوه، ئەمانەن كە دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان داوە؛ هەر ئەمانەیشن كە بڕبڕەی پشتی بەردەوامیی خەبات و چالاكیی سیاسیی ئەم حزبەن. بۆیە دەكرێت بڵێین كە زۆر پێویستە پارتی، دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ناسنامە و شوناسە ڕەسەنەكەی خۆی كە لە 16ی ئابی 1946 لەسەر بناغەی دامەزرا و بنیات نرا، كه بریتییە لە: "دیموكراسی" و "سەربەخۆیی" و "خۆنەچەماندن"؛ چی لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی، چی لەسەر ئاستی سیاسی بێت. بۆیە پاشگەزبوونەوە لە هەڵبژاردن نەك تەنها رٍەتكردنەوەی دیموكراسی و مافی گەلە بەڵكو لە هەمانكاتیشدا نەبوونی متمانە بە خۆ و ئەندام ولایەنگرانی ئەو لایەنانەیە..پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانیی هەر لە یەكەم رۆژی دامەزراندنی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی بناغەكەی لە سەر یەكریزی نەتەوەیی و رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی ئاوا كرد ، ئەو فیكروپرۆگرامە تا بە سەر ئەمرٍۆ بەردەوام بووە و لەو پێناو كوردایەتیشدا باجی گەورەی بە پارتی داوە تا هەموو كات یەكریزی نیشتیمانی و نەتەوەیی دروست ببێ . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر هەڵبژاردنەكانی ئێستا بكەین كە كە وا بریارە رۆژی 30/9/2018 بەرێوە بچێت ، ئەوا دەبینن كە كە سەردانی شاندی باڵای پارتی بۆ لایەنە سیاسییەكان بە ھەنگاوێكی ئەرێنی پێناسە دەكرێت و شرۆڤەكارێكی سیاسیش ئاشكرای كرد، لەو كاتەی ھەندێ لایەنی كوردستانی لە ناخۆشترین ھەڵوێستدا بوونە بەرامبەر بە پارتی، كەچی پارتی ھەر بیری لای چارەكردنی پرسەكان و بەرژەوەندیی میللەت بووە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناو یەكبوون و یەكریزی ھەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی كۆدەنگییەكی كوردستانی لەبارەی كۆی پرسە نێوخۆییەكان بە ئاراستەی ڕێكخستنی نێوماڵی كورد دروست بكرێت. ڕێگەی پارتی ئاشكرایە و لە خراپترین ھەڵوێستی ھەندێ لایەنی سیاسیدا پارتی بەردەوام یەكھەڵوێستیی كوردانی لەبەرچاو بووە، بەتایبەتی لایەنە كوردەكان لە بەغدا دەست لە بەرژەوەندیی حزبی ھەڵگرن و بە دوای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانیی خەڵكی كوردستانەوە بن، دیارە ئەو لایەنانە پێیان وابوو پارتی بەبێ پرسی ئەوان لەگەڵ بەغدا دەگاتە ڕێككەوتن، بەڵام پارتی پێی وایە تا كورد یەكگرتوو بێت لە بەغدا پێویستی بە كۆدەنگیی ھەموو لایەنەكان ھەیە بەبێ فەرامۆشكردنی ھیچ لایەنێك." هەروەها پارتی كوتلەی ھەرە گەورەی كوردە لە بەغدا، بەڵام پارتی چەندە بەھێز بێت لە بەغدا ھەموو لایەنەكانی دیكەش بە ھەمان شێوە بەھێز دەبن، بەپێچەوانەوە لاوازبوونی پارتی لاوازبوونی ئەوانی دیكەشە."پارتی دیموكراتی كوردستان بە ھۆی بەھێزیی پێگەی جەماوەری و ژمارەی كۆرسییەكانییەوە بەراورد بە لایەنە بەھێزەكانی عێراق بووەتە ژمارەیەك لەسەر ئاستی ناوچەكە نەك تەنیا عێراق و ھەرێمی كوردستان .سەردانی شاندی باڵای پارتی بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان ھەنگاوێكی دیپلۆماسیی ئەرێنییە، ھەتا ئەو دیوارە دەروونییەی پێشتر دژی پارتی دروست كرابوو نەمێنێت و پێكەوە بەرەو چارەكردنی كێشەكان بچین. بو ئە وە ی سەركە وتو بین لە م هـە ورازە سە خـتـە،لـە م كات و سـاتە گـرنگـە دا ۆ ڵە دوای ریـفـرانـدومـە سـەركە وتوە كەی گەلی كـوردستان و به هیزی ئیراده ی كــورد و بـروا بە خـوبـون و یـەك بـریـار و یـە ك هـە لـویـستی و یـە ك رێزی گـەڵی كـورد،بە سـە ركـردایـە تی سـەروك بـارزانـی وە بە شـداری هـەمـوو حـزبـەكـانی كـوردسـتان، گـەڵی كـوردسـتان تـوانی بـریار لـەمـافی چـارەی خـو نـوسـین بـدات وە تـوانی كـە شـێكی نوێ بـینـته كـایە وە بو بـە دی هێـنانی خـەونـە لـە مـێژینەكە ی كـوردسـتان كـە ئە ویش سـەڕبە خوی و ئـازادی كـورد و كـوردسـتانـە، بـە بـە رهـە می خـوێنی شـەهـیدان و بـە رهـەمـی شـورە شە گـڕنگە كانی كـوردسـتان و خـە بـات و تێكوشـانی بـە ردەوام ،ئـێمـە گە یـشتینـە ئەم ئـاسـتەو ئـە م یـە كـگـرتـنـەپر ئیرا دەیـە،جـا ئـەگەر چـاوێـك بــە لاپــە ڕە كـانی مـێژوو دا بـخشـینین دە بـینین بە هـوی پـەرتـە وازەی و یــەكـتر قـبول نـەكردن، دوژمـن كـاریـگەری لە سە ر ئـێمه ی كردوەو نەیارەكانی كورد هـە مـیشەلـە و كە لێنە وەتوانیویانە درز بخـەنه نـێو مـالی كوردی و رێگر بونە ڵە ئازادیـخوازی و سەڕبەخوی كـورد سـتان ،جا دەبێت هە میشە ئە م مێژوو ییە تـاله بكـە یـن . به دە رسـێك لێوە فێر بین كە تـە نـیایـە كـگرتنە دەمان گه ینێ تەئازادی و سـەربە خوی و قوناغی نوێ،جا وەك جەنابی سـە روك بـارزانیفـەرمووی(وەرن بـا لـەژێـر چـە تری حزبایـیەیەتی بـێینەدەڕ وە بێنەوە ژێر چـە تـری نیـشـتمـان)ئـێـمەێ كوڕد هـەمیشە پالەوان بوینە ڵە هەورازە سـە خـتە كان و راودونـانی دوژمنان، دە بێت ئـەم جارەش بـبین بە پالە وانـێكی تڕ لـە سە رانسە ڕی جـیهان بو بـەدەست هێنانی مافی خومان و كـپكڕدنی ئـەو دەنـگە نارەزاییانەی كە دژی گشتپڕسین و دژی مافە ڕەواكـانـی گـەلـەكـەمـانن، كـە ئـێستا گـە یـشتوینە فـینالێـك بە دڕێـژای مـێژوو پێ نە گـە یـشتوین،ئـێمە وە ك تـاكی كـورد چون پـێویستیمان بە ئـاوە دووجـار هنده ش پـێویستیمان بە یەكـگـرتن و یەك رێـزییە بو گـەیـشـتن بە ئـامـانج و ئامـڕازە كـانمان.پارتیبوون رێبازی یەكریزی و خزمەتكردنی كورد وكورستانە چونكە لە بنەرٍەتەدا هەموو ئامانجەكان دەبێ بۆ كوردایەتیی بێ و بەس..