(مەرج بۆ سەرۆک کۆماری نوێ دابنێن)

(مەرج بۆ سەرۆک کۆماری نوێ دابنێن)
٭دوای کەوتنی ڕژێمی دیکتاتۆرو هەوڵدان بۆ دروستکردنەوەی عێراقێکی نوێ لەسەر داخوزی ووڵاتانی ڕوخێنەری ڕژێم و بەئومێدی لاپەڕەیەکی نوێ و قۆناغێکی نوێ کورد بەشداری بوونیادنانەوەو هستانەوەی عێراقی کەوتووی کرد

٭دەستوری هەمیشەیی عێراق قۆناغی تەسپیتی هەیکەلیەت و شکڵی ئەم دەووڵەتە ڕونتر کردەوەو پشکی هەر پێکهاتەیەکی عێراق لەنێو ئەم شکڵ گرتنەدا بەدیار کەوت ئەگەر چی لە نێودەستوردا ئەم دابەشکارییە نەنوسراوە بەڵام بەپێی سیستمی تەوافوقی و وەک عورفێکی سیاسی و یاسایش دابەشکاریەکان بەم جۆەی دانرا(سەرۆک وەزیران بۆ عەرەبی شیعە، سەرۆک کۆمار بۆ نەتەوەیی کورد، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ عەرەبی سوونە)

٭لەدوی ساڵی(۲۰۰٥)ەوە پۆستی سەرۆک کۆمار لای کوردەو لەسەروبەندی پێکهێنانی ئەم کابینەی نوێیەش دەنگۆی دابەشکارییەکان وەک خۆیانن و کورد بەنیازە هەمان پۆست واتە سەرۆک کۆمار وەربگرێتەوە بەڵام پرسیارە سەرەکی و گرنگەکە ئەوەیە هەبوونی ئەم پۆستی سەرۆک کۆمارە لەماوەی سیازدە ساڵی ڕابردوو چی دەستکەوتێکی بۆ کورد هەبوە؟ دەبێت ئەم پۆستە بدەین بەکێ؟

٭لە کاتی نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق یەکێک لەو هەڵە گەورانەی بەسەر کوردو سونەش تێپەڕی ئەو هەموو دەسەڵاتە بوو بە سەرۆک وەزیران بەخشرا و چەن دەسڵاتێکی تەشرفاتی بۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دانرا ئەمەش کارێکی کردوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار زیاتر تەشریفاتی بێت نەک تەنفیزی

٭لەگەڵ ئەوەش کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار سنوردارن بەڵام کۆمەڵێک دەستەڵاتی بۆ دانراوە ئەگەر مومارەسەیان بکرێت و هەوڵی ئیشکردنی بۆبدرێت قورسایی خۆی هەیە بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ماوەی سێزەساڵی ڕابردوو سەرۆک کۆمارە کوردەکان کەمترین دەسەڵاتی خۆیان بەجێهێناوە بەتایبەت لەم دواین خولەدا کە سەرۆک کۆمار بۆخۆی باربووە نەک بار لەسەرشان لابەر

٭ئەو کێشانەی کە ئێمە هەمانە لەگەڵ عێراقی دوای ڕژێم بریتیە ل(ماددەی ۱٤۰،، پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن عێراقەوە،، بەشە بوودجەی هەرێم لە بەغداد،،کێشەی نەوت و غازو سامانی سروشتی ووڵات.......هتد) کە هیچ سەرۆک کۆمارێک نەخشی جێدەستی لەسەر ئەم ماددانە نیە

٭پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەک پارێزەری دەستور گرنگە حامی دەستوربێت و هەرکیانێکی سیاسی ونەتەوەیی دەستوری پێشێلکرد دەبێت سەرۆک کۆمار بێتە سەرخەت و ڕێگری بکرێت لەو پێشێلکاریانەی کە ڕوودەدەن
بەڵام بەداخەوە ماوەی سێزە ساڵی ڕابردوو عێراق (٥٥ ماددەی)دەستوری تایبەت بەمافەکانی کوردی پێشێلکردوە بەڵام هەڵوێستێکی جدیمان لەم سەرۆک کۆمارە کوردانە نەبینی !!!

٭تازەترین نمونەیی لاموبالاتی ئەم سەرۆک کۆمارەی ئێستا ئەنفال و جینۆسایدی کوردانی (خورماتوو ،،کەرکوک)بوو کە بەتەنها بەیاننامەیەکیش ئاماژەی بەم جینۆسایدە نەداو هیچ هەڵووێستێکی نەبوو لەکاتێکدا زۆر کارتی فشاری گەورە هەبوو دەیتوانی بەکاری بهێنێت و ڕایی گشتی جیهانیشی بۆ دۆزی کورد ڕابکێشێت بەڵام جەنابی سەرۆک کۆمار نەیکرد!!!

٭لەبەر ئەوە گرنگە ئەم پۆستی سەرۆک کۆمارە کە بەر هەر لایەنێکی سیاسی دەکەوێت پێوویستە کەسایەتیەکی چالاک و کوردپەروەرو خاوەن ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی وڕیفراندۆمچی و خاوەن ڕۆحیەتی ناسیۆنالیستی کوردی بێت نەک دژە ڕیفراندۆم یاخود کارەکتەرێکی لاواز

٭کەواتە پێش دابەشکاری پۆستەکانی نوێی عێراق گرنگە بپرسین کێ دەکەین بەسەرۆک کۆمارو سەرۆک کۆماری نوێ چی بۆ کورد دەکات؟ نەک بۆ حیزبەکەیی .


ڕێبین ڕەحیم
Top