دەبێ پشتیوانی هەنگاوەكانی بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردستان بین ،چونكە دەسەڵاتی بەغدا جێگەی متمانە نییە ..

دەبێ پشتیوانی هەنگاوەكانی بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردستان بین ،چونكە دەسەڵاتی بەغدا جێگەی متمانە نییە ..
تا گەلی كورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی نەبێ بەردەوام لە ژێر هەرەشە و گوشاردا دەمبێنتەوە و رژێمە یەك لەدوای یەكەكان هیچ كاتێ جێگەی متمانە نین ونابێ باوەریان پێبكەین .ئەوەی لە رابردوو و ئێستا بەدی كراوە و دەكرێ‌ ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە بە پێگەی بەهێزی سەرۆك بارزانیی وەك تەنها مەرجعی جێگەی متمانە لە سەر پرسە هەستیارو چارەنووسسازەكان ..ڕۆڵ و پێگەی بارزانی لە قۆناغی ئێستا و ڕابردووی نەتەوەی كورددا دەڵێت: یەكێك لەو رێبەر و سەرۆكانەیە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی كورددا ڕۆڵێكی دیار و بەرچاوی ھەبووە, لە ڕابردوو و ئێستادا كەسایەتییەكی دیار و دیبلۆماتیكی ھەبووە, من پێموایە لەم قۆناغە مێژووییە و لە بارودۆخی ئێستای كوردستاندا , كەسێك كە بتوانێت بارودۆخی كورد بەرەوپێش ببات .لەماوەی سێ كابینەدا كە حزبی دەعوە دەسەڵاتی حوكمڕانی بەڕێوە دەبات؛ هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوە بووە كە زۆرینە بەدەست بهێنن و بە زۆرینەش لەسەر حیسابی پێكهاتەكانی تر عێراق بەڕێوە ببەن، بەتایبەتی تێپەڕاندنی هەموو یاساو پڕۆژەیەك لە پەرلەمانی عێراق كە لە قازانجی ئەواندا بێت، تەنانەت هەروەكو بینیمان سەرۆكایەتی كۆمار یاساكەی پەسەند نەكردو رایگەیاند كە زیاتر لە 31 خاڵ تێیدا ناكۆكە لەگەڵ دەستوور، هەر بۆیە بیركردنەوەی تاكڕەوانە و شۆڤێنییانە هەمان بیركردنەوەی حزبی بەعسە بە ئامانج و شێوازێكی جیا، بەڵام لە ناوەرۆكدا سڕینەوەی هەموو بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییەكانە كە مافی گەلان لەسەری دامەزراوە، بەتایبەتی لە عێراقێكدا كە بە درێژایی دامەزراندنی ئەم وڵاتە گەلان و پێكهاتەكان لە ژێر زەبر و سڕینەوەی مۆركی نەتەوایەتییان دوچاری زوڵم و كۆمەڵكوژی بوون. ئەوەی لەناو پەرلەمانی عێراقدا روودەدات، پەراوێزخستنی هەموو نەتەوەو پێكهاتەكانی ترە، پێشێلكردنی ماددە دەستووری و یاساییەكانیشە.سەرۆك بارزانی تاكە ئومێدو هیوای گەلی كوردە بۆ دەربازبوون لەو هەموو سزاو گەمارۆ و رووبەڕووبوونەوەی تەعریب و كۆمەڵكوژی هەر بەم سەركردە نەتەوەییە دەكرێت، هەربۆیە دوژمنەكانی كوردو كوردستان زۆرترین هێرشەكانیان بۆسەر ئەم سەركردەیە بووە، چونكە بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی هەموو بڕیارو هەنگاوەكانی بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بووە، ئەمڕۆش لەهەموو كات زیاتر هەموو ئەو حزب و لایەنە سیاسییانە و كەسایەتی و بەرپرسانەی كە لەیادی راپەرین باسی نیشتمانپەروەری و كوردایەتی و بەشداریكردنیان دەكرد لە شۆڕشی كورد، پێویستە لەدەوری ئەو سەركردەیە كۆببنەوەو چیتر ئەوەندە پەرتەوازەیی و پارچە پارچە نەبن، بەپێچەوانەوە كەسانی هەلپەرست و بەرژەوەندیخواز لەسەر حیسابی رۆڵەكانی كورد ئەوەندەی تر پێگەمان لەبەغدا لاواز دەكەن.گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاك زەوتكراو گشت رێگەكانی لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە ئامانجی گەڕاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان تاقیكردەوە ، بەڵام نەك هەر دەسەڵاتدارانی بەغدا رازی نەبوون مافەكانی كورد بگەرێنەوە ،بەڵكو زیاتر بەردەوام بوون لە سەر كۆمەڵكوژی و هەوڵدان بۆ سرٍنەوەی دۆزی كورد . بۆیە كاتێ‌ گەلی كورد بریاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا هیچ رێگەیەكی لە بەردەم نەما بوو بۆیە ئەوا پەیامێكی زۆردیموكراسیانە و ئاشتیخوازانە بۆ بە هەموو جیهانی گەیاند .ئەگەر بە میژووی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست بچیتەوە نمونەیەكی تێدا نیە، نەتەوەیك توانیبێتی بە بێ جەنگ سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەمەش، نەتەوەیەك نەیتوانیووە بە بێ پاڵپشتی رۆژئاوا سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت. هەرچەندە ئەوە ناكرێت بكرێتە پاساو. بۆ نمونە دوای ئەوەی بەریاتانیا نەیتوانی چیتر دەسەڵاتی خۆی بەسەر هیندستان و پاكستان و بەنگلادیش بەردەوامیی پێبدات، بیرۆكەی دابەشكردنی نیمچەكیشوەرەكەی بۆ دوو وڵات پەسەند كرد، بەڵام ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی بە ئاشتی ئەو دوو نەتەوە ئایین-جیاییە، ٣ سەدە دوای بەزۆرلكنادنیان بەیەكتری لە لایەن بەریتانیە كۆلۆنیالیستەكان. هیندستانی و پاكستانییەكان لە ساڵێ ١٩٤٧ بیجگە لەشەر دەستیان كرد بە راگواستنی یان هاندانی كۆچ بەهۆی جیاوازی ئایینی و هۆكاری سیاسی و رەتكردنەوەی چەمكی هیندستان یان پاكستان. دواتر بەهۆی جیاوازی جوگرافی و فەرهەنگیی، دەبینین بانگلادیش لە پاكستان جیا دەبێتەوە.نمونەیەكی تر، نمونەی سەربەخۆیی تەیموری رۆژهەڵاتە لە ئێندۆنێیزیا. ئەو نەتەوەیە دوای بەكۆمەڵكوژ كردنیان و رەتكردنەوەی مافە كفەرەهەنگی و ئاینییەكانیان، بەردەوام بوون لە شۆڕش و بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی ناوەندی جاكارتا، تا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دواجار دانی نا بە پرسی تەیمورییەكان و ئێستا ئەوانیش خاوەن دەولەتی سەربەخۆن.كاتێ تەماشای وڵاتانی تریش دەكەیت، بەهۆكاری سیاسی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی رێگەی نەداوە دابەش بن و رێگەش نادات دابەش بن، لەوانە: ئێران، توركیا، سوریا، عێراق و چەندین وڵاتی تر لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە تا ئەفریقا بە تەواوی، چونكە كۆنە كۆلۆنیالیستە ئەوروپییەكان و كۆلۆنیالیستە نوێیەكانیش ناخوازن كێشەكان لەو ناوچەیەی سەرچاوەی هەرەزۆری وزەی جیهانن سەقامگیری بەخۆیانەوە ببینن. ئەوان دەخوازن ئەو وڵاتە پڕ كێشانەی خۆیان دروستیان كردوون بەردەوام وڵاتی قەڵەباڵغ و لاوازبن.سەرەڕای ئەو هەموو هاوكێشە ئاڵۆزانە، ناكرێت ئەوە لە یاد بكریت بە بێ جەنگ ئەستەمە بتواندرێت نەتەوەكان سەربەخۆیی بەدەست بهێنن. گومانیش هەڵناگرێت بە بوونی پلانی تۆكمە و یەكگرتوویی بەشەڕ دەتواندرا بەرگریەكی باش بكرێت. بەرگریەكە زۆر باشتریش دەبوو ئەگەر خەڵك زیاتر متمانەی بە حكومەت هەبێت و دڵنیایی هەبێت. ئەو بابەتە ئەگەر بۆ ١٦ ی ئۆكتۆبەر درەنگە، پێویستە بۆ داهاتو سوودی لێوەربگیرێت، وەك ئەو برادەرە پەنجابیەش دەڵێت "خۆزگە پێشمەرگایەتی بە زۆر بووایە" و منیش دەڵێم بۆ ئەوەی زۆربەمان توانای شەڕمان هەبووایا، چونكە دەركەوت و بە ئاشتی و بە دێمۆكراسی نە نەتەوە بالادەستەكانی فارس و عەرەب و تورك، نە كۆمەلگەی نێودەوڵەتی گرنگی بە ئێمەی كوردستانی و خواستە رەواكانمان نادات، كە خواستی سەربخۆییخوازییە. لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوو ، نەیارانی كورد چ لە دەرەوە و چ لە نێو خۆ زۆر هەوڵیان دا تا پێش بە كاروانی پێشكەو تن و سەركەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بگرن ، چونكە هەموو دەسكەوتەكانی دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەی هەر لە خۆەوە نەهاتونەتەدی بەڵكو روون و ئاشكرایە زەریاییەك خوێنی لە پێناو بەخشراوە ..هەر لە سەردەمی شۆرشی مەزنی ئەیلوولەوە تا راپەرین و پەرلەمان و حكومەت و فیدرالی و ئاوەدانی و پێشكەوتن و گەشەكردنی ئابووری و سەركەوتن بە سەر شەرٍی جیهانی تیرۆر و دواتر سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دواتر زاڵ بوون بە سەر پیلانە نێو خۆییەكان و دواتر هێرش و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر 2017 و سەركەوتنی پێشمەرگە و دواتر سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لە ئێستاشدا بەرەو بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ،چونكە پارتی هێزی گەلە و بە پشتیوانیی خوا و میللەتی كورد كوردستانێكی ئاوەدان و گەشەسەندوو و پێشكەوتوو و بەهێز دێتە بەرهەم .پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە دژی دووبەرەكی ، ناوچەگەرێتی و دووئیدارەیی و شەرٍی خۆكوژی بووە ، هەمیشە لە پێناو یەكریزیی و سەربڵندی و شكۆمەندی كورد وكوردستان و رەٍتكردنەوەی پاشكۆبوون رووبەرووی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق تا ئێستا بۆتەوە . هەمیشە پێداگری لە سەر جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی گەلی كورد بە تایبەت جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی تایبەت بە كەركوووك و ناوچە كوردستانییەكان دەكاتەوە و تا بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی ما بێت خەبات و تێكۆشان بۆ رزگاركردنی بەردەوامە ..چونكە پارتی وبارزانیی هەمیشە ستراتیژی ئاشتی ،پێكەوە ژیان ،پاراستنی دەسكەوتەكان و پێداگری بۆ بەدەسهێنانی دەسكەوتەكان بە ئامانجی كوردستانێكی بەهێز كە لە ئایندەیەكی بەهێز دەوڵەتێكی بەهێزی لێدەكەوێتەوە ..
Top