لە بانگەشەی دیموکراسی و سەروەری یاساوە ،، بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردن !
September 2, 2018
وتار و بیروڕا
هەڵبژاردن کەپایەیەکی گرنگی دیموکراسیە لەوڵاتاندان و هاوڵاتی بەئازادی نوێنەر و لایەنی خۆی بۆ ٤ ساڵی حوکمرانی وڵات هەڵدەبژێرێت ،، گۆران و هاوپەیمانی و یەکگردوو کۆمەڵ بەتایبەت کە هەمیشە بانگەشەی دیموکراسی وڕێگەخۆشکردن بۆسەروەری یاسا و وپێداگری دەکەن هەڵبژاردن مافی هاوڵاتیانە و دەبێت ئەومافە بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتی و سەدان تانەو تەشیریان بە دەسەڵات و حزبی دەسەڵات دەکرد ،،
بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بریارە لە ۹/۳۰ ئەنجام بدرێت ،، توشی لەرزوتا هاتون و بەناڕاستەوخۆ سەرجەمیان هەوڵی دوا خستنی هەڵبژاردن دەدەن !!
ئەم ٤ لایەنە کە پیشەیان ژەهر ڕشتن و چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاوڵاتیانە لەڕابردوو ئێستادا ،، گرنگە هاوڵاتیان ڕاستیەکان ببین کە ئەوە ئەمانەن دیموکراسی و سەروەری یاسا و مافی هاوڵاتیانیان لاگرنگ نیە و لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان کاردەکەن ،،
دەنا لە ڕابردو دەیان جار بیستومانە لەزاری بەرپرسانیان دەیانگوت حکومەت و پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو کاربەڕێکەر و دەست بەسەراگیرا و ناشەرعی و .... هتد هەزار تانەی لەم جۆرەیان لەدەسەڵات دەدا بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشاندان و گەشتن بەمەرامە پیسەکانیان ،،
خێرە ئێستە بەهەمووتوانایان هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن و هەرەشەی بایکۆت کردنی دەکەن ؟
ترسی ئەم لایەنانە لە هەڵبژاردن روونە و دڵنیان متمانەی هاوڵاتیان لەدەستداوە ،، بەشدارنەبوون هاوڵاتیان بەوڕێژە زۆرە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەزونی ملەوەن ،، دڵنیای کردوون کۆتایان نزیکە و خەڵک تێگەشتوە لە مەرامەکانیان ،، دەنا مەهانەی مرد و ناوی دوبارە لە تۆماری دەنگدەران وتەزویرات لە هەڵبژاردن،، مەهانەیکی زەعیفەوە هەمووان ئاگادرین لە کۆی ۹ کورسی کۆمسیون هەڵبژاردن ٦ کورسی هی ئەم لایەنانە و یەکیتیه ، دتوانن لێ پرسینەوە لە نوێنەرەکانیان بکەن کەچەندین ساڵە بۆ دەستیان بۆ مەلەفێکی لەو جۆرە نەبردەوە ؟
هیچ کەسیکیش علمی غەیبی پێ نیە بزانێت فرتوفێڵ دەکرێت و هەموو لایەکیان نوێنەریان لە بنکەکانی دەنگداندا هەیە ،
دواخستنی هەڵبژاردن بەهەر هۆکاربێت ،، کۆی پرۆسەی سیاسی و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان دەخاتەژێر پرسیارەوە و پەڵەکی ڕەش دەبێت ڵە مێژوودا .