مێژوویی و پاشخانی رابردوویی پارتی وەك قوتابخانەیەكی هزری نەتەوەیی كوردایەتی سەڵمێنەری ئەو راستییە تێكۆشاوە لە پێناو ئەوەی مێژوو و ناسنامەی كوردبوون و كوردستانیبوون بپارێزێ و گەلی كورد لە ژێر دەستی و پاشكۆ بوون بپارێزێ بارزانی سەردەمێك دەستی دایە خەبات و تێكۆشان كە داگیركەران بەهێز و هەژموون و خاوەن پشتیوانی و كوردیش جگە لە خوا و رەوایی دۆزەكەی و ئامادەیی رۆڵەكانی بۆ مەرگ لە پێناو ئازادی، هیچ پشت و پەنایەكی شك نەدەبرد، بەڵام باوەڕی بە خۆ و بە ئیرادەی میللەتەكەی و رەوایی دۆزەكەی بۆ چركەیەك ئیمانی لەق نەكرد كە رۆژێك دێ كورد سەردەكەوێ و دوژمنەكانی نابوود دەبن. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەكانی خەباتدا لە پێشەوەی كاروانی قوربانیدان و بەرگریكردن بووە لە شكۆ و مافەرەواكانی كورد و كوردستان ، پارتی وەكو رێبازی كوردایەیی پێشەنگ و ئاڵا هەڵگری نەتەوەیی كوردی، لە پێناوەدا هەموو دەنگ و رەنگە جیاوەزەكانی لەخۆگرتووە، بێ گوێدانە ئایدیا و ئاین و مەزەب. قۆناخی ئێستامان كاتییە و بەرەو كۆتاییە ، ئەمڕۆ یان سبەی، لە پای ئەوەدا پارتیی دیموكراتی كوردستان بەردەوامی بە خەبات دەدا و بارزانی ئاسۆ لە بەردەم نەتەوەكەمان و كوردستان دەكاتەوە. لە ئـێستەشدا بە باوەڕبوون بە چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆی هەمەلایەنەی سیاسیانە بۆ پرسە سیاسیەكان لە گۆرەپانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، پارتی وەكو گەورەترین هێزی كوردی و سەرۆك بارزانی وەكو رابەری نەتەوەیی، وەكو پێویستیەكی حەتمی لە گۆرەپانی سیاسیدا دەمێننەوە. سەدان ساڵە خۆخۆریمان، یەكنەگرتووییمان، ناپاكی نێوخۆ و لێكترازانی ماڵمان هۆكارێكی سەرەكی نسكۆ و گەڕانەوە دوا مانە، لێ ئەمە دەیان جاری دی ئەزموون كرا و یاساغ نەكرا، ئەزموون كراوە و رێی لێنەگیرا، ئەزمون كرا و لێی فێرنەبووین و تێر نەبووین. زۆر نووسرا و گوترا كە بۆ بە ئێرە گەیشتین، بەڵام دەبینین هێشتا و بەردەوام ئەزموون دەكرێ و رێی لێنەگیراوە، جەستەی شەڵاڵی نیشتمان، كوردبوونمان، خاكمان.. هێندە شەكەتە بڕستی ناكۆكی زیاتر و ناپاكی پتر و لێكترازانی زیاتر ناگرێ. كاتی بەرژەوەندی حزبی و گوێرایەڵی هەرێمی و بەكرێگرتەیی دەوڵەتان نییە، بەڵێ هیچ كات، كاتی ئەم شتانە نییە، وەلێ ئێستە لە هەموو كات زیاتر كاتی نییە. رێبەرە گەورەكان لە رۆژە سەختەكان بە بریاردانی قورس وگەورە دەبنە ئومێد و مێژوویی پرشانازیی .هەمیشە رێبەر و سەركردە گەورەكانی مێژووی نەتەوەكانی جیهان لە ناو جەرگەی شەر و ڕۆژگارە سەخت و یەكلا كردنەوەی پرسە هەستیارەكان، بە بریاردانی قورس و گەورە، پەنجەرەیەكێ ئومێد بۆ گەل ونەتەوەكانی خۆیان دەكەنەوە و وەرچەرخانێك لە مێژووی نەتەوە دروست دەكەن كە بەرەو سەرفرازیی و یەكجارەكی دابات . جەجتكردن و سووربوونی سەرۆك بارزانی لەسەر ڕێزگرتن لە شكۆ وئیرادەی گەلی كوردستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆم، وێستگەیەكی دیكەی رێبەرایەتی بارزانی یە لە قۆناغە سەختەكانی نەتەوەدا. بەڵام جیاوازی هەڵوێست و پێداگری ئەمجارەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بە هەر نرخێك بێت ، ئەوەبوو هەموو جیهان لەلایەك لەگەڵ ئەوەدا بوو ریفراندۆم دوا بخرێت و لە كاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت ، بەبێ ئەوەی زەمانەتێكی باوەرپێكراوی نێودەوڵەتی بە گەلی كوردستان بدرێت بۆ ئایندەی ماف و خواستە نیشتمانییەكان لە بەر چاو بگیرێت.ئیراده ی گەلی كوردستان سوور بوونی خۆی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دووپات دەكردەوە. سەرۆك بارزانی لە پەیامەكانی ئەوسا و ئێستاشی دا بە جیهانی راگەیاند كە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە دەستی من و هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستان دەرچووەو بۆتە پرسی ئیرادەی خەڵكی كوردستان . كوردستانیان دواجار پرۆسەی ریفراندۆمی بەشێوەیەكی دیموكراسیانە لە كەشێكی ئازادا ئەنجامدا بەرێژەی نۆهەدو دوو لە سەدا بەدەنگی بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان وەك خواستێكی لە مێژینەی خەڵكی كوردستان بە جیهانی راگەیاند. چونكی پیێ وابوو عێراق بەرەو تاكرەوی و دیكتاتۆری و پیشێڵی دەستور و ماف و خواستەكانی كورد لە پرەنسیپەكانی شەراكەت و دیموكراتی و دەوڵەتی مەدەنی ملی ناوە. مەحاڵە بتوانێ لەگەم وەها عێراقێك بەردەوام بێت ، ریفراندۆم ئەنجامدرا وبەڵام هاو زەمان كورد لە پەیامێكی دڵنیاكەرەوەی بۆ جیهان و دەوروبەر نارد، راشكاوانە تێگەیانده ریفراندۆم نەبۆ دەستبەجێ راگەیاندنی دەوڵەتە.و نە بۆ رەسمی سنورە و نە بەهەندوەرگرتنی دڵە راوكێی دەوڵەتانی دراوسێیە ونە بۆ تێكدانی بەرنامەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتییە ونە كاریگەریی سلبی لەسەر شەڕی بەرنگاری تیرۆر وداعش دەبێت. بەڵام سەربارینئەوە ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمان پێان وابوو كورد عینادی سیاسی كردو تەوقیت وهەلومەرجێكی خراپی هەڵبژارد و گویێ بە خواستی كەس نەدا. لەسەر سینی ئەم لێكنەگەشیتنەوە كوردستان كەوتە بەر پەلامار و پیلانی نێودەوڵەتی و سزاو ئابلوقە و هەرەشە،و هێرشی سەربازی و بەكارهێنانی بەچەكی ئەمریكی هێرش كرایە سەر كوردستان . كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش چاوپۆشی هەڵبژارد. ئەم چاوپۆشینە لەلایەن هێزە ئیقلیمییەوە قۆسترایەوە ێۆ مەرام و ئەجیندایەك كەهیچ پەیوەندی بەسزادانی كورد و ریفراندۆمەوە نەبوو، پەلامارەكە بەدەستی هاوبەشی ئەو دەوڵە ئیقلیمییە بەئاستێك دەرفەتەكەی بۆ خۆی قۆستەوە. بە هاوبەشی و هاریكاری هێز و میلیشا چەكدارەكان و كۆمەڵێك خۆفرۆشی نێوخۆیی.
بەهێرش و هێزی سەربازی رەق و هەژموونگەرایی خۆیان فراوان بكەن .كبشەكە بە تێپەرینی كات مەزنتر دەبێت و چارەنووس زۆر ئەستەمە لە داهاتووی نزیك كاتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاوریان دایەوە نەك هەر كوردی هاوپەیمانی سەر راست و هاو باوەریان لەتێكچوونی یەكجاری نزیك بوبۆوە، بەڵكو فراوانخوازیی ئەو دەوڵەتە بەجۆرێك پەرەی سەند. تێكرای بەرژەوەندییەكانی خۆیان و ئەمنی جیهانیش كەوتنە بەر مەترسی كەپێكدانی هێزەكان بە ئاشكرا دەركەوێت لە ناوچەكە، دابەشبوونی ووڵاتان و هەبوونی پتر لە چەند محورێكی دژ بە یەك لە حەقیقەتدا خۆی وێنا كردووە. ئەوەی جێگای سەرنج و هەڵواستە لەسەر كردنە ئەوەیە كە كوردستان هیچ هەڵەیەكی نەكردووە. تەنیا مومارەسەیەكی دیموكراتی و ئاشتیانە و مەدەنیانەی بۆ یەكمجار لە مێژوو دا دەربرینی خواست و مافەكانی پیادە كردووە. روون و ئاشكرابوو دوژمنانی كورد نەیانتوانی هەزمی ئەو سەركەوتنە مەزنە بكەن .كە كوردستان لە ریفراندۆمدا بەدەستی هێنا، بۆیە بەگوێرەی نەخشە و پیلانێكی پێش وەختەی دارێژراو بەردەوامن لە دژایەتیكردنی مافی سەربەخۆیی كوردستان و پێان وایە ئەوەی بەر لە ریفراندۆم نایانتوانی بەدەستی بێنن .دوای ریفراندۆم بە دەستیان دەكەوێت .ئێستاش لەچوارچێوەی ئەو ئامانجەشیان هەموو سزا و هەرەشە و هێرشانەش لەسەر خەڵكی كورستان و سەركردایەتی سیاسی كوردستان ئەوەیە تا بە بریاری رەتكردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم بدات.
كە ئەنجامەكەی خواست و ئیرادەی خەڵكی كوردستانە . بۆ جیهانی ئازاد كە داوای سەربەخۆیی و رەدی ژێر دەستی دەكەن و بانگی ئازادییان بەگویێ جیهان داوە . دەیانەوەێت تەنها لەو ژێر دەستیە ئازادێك كە پتر لە سەدەیەكە بەهەموو شێوەیەك هەوڵ و قوربانیان لە پێناویدا داوە، دوژمنانیش هەر دەم هەوڵی سرینەوە و لە ناوبردنی گەلی كوردستانی داوە . كورد هەمیشە نایەنەوێت بەشێكبن لەململانێ تایفی و و مەزهەبی ناوچەكە. هەرەشە و گۆشارە سەربازی و ئابووی و فشارەكانی پاش رووداوەكانی دوای ریفراندۆم دەركەوت كوردستان بە تەنهایە هەروەك سەرۆك بارزانی لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی رایگەیاند ( ئێمە مافە دیموكراسییەكانمان لە ریفراندۆم پراكتیزەكرد . بانگەشەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی و دیموكراسی بێ بناخەن.و ریفراندۆم پاساو بوو بۆ هێرش كردنە سەر كوردستان. بۆیە پێویستە میلەتە سەركوت كراوەكان دەبێت هەمیشە پشت بەخۆیان ببەستن ).
لەم روانگەیەوە ئەوەی بۆ خەڵكی كوردستان گرنگە بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورد و ناوچەكە بەشێوەیەكی ئازاد و دیموكراتیانە وەك دەسكەوت و گەڵێكی خاوەن ئیرادە وشكۆ دەربری ماف و خواستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی خۆی بۆ سەربەخۆیی بكات . ئەنجامی ریفراندۆم كەلەسەر دەستی سەرۆك بارزانی قۆناغە سەختەكەی پێش ریفراندۆم بە سەركەوتوویی بری. بە هەمان شێوەش پشت و پەنای سەرۆك بارزانی بین .قۆناغی دوای ریفراندۆمیش سەرەرای هەموو فشار و هەرەشە و هێرشانەی دوژمن و ناحەزانی كورد وەك پێشمەرگە ئاسا لە گۆرەپانی بەرگری و پاراستنی ئیرادە و شكۆی و خاك و شەرەفی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە لە سەنگەری بەرنگاری سەربەرزانەبكەینە ئامانجی سەرەكیمان تا ئەو كاتەی دەگەێنە كەناری ئارام . تەنها بە سەربەخۆیی وئازادبوونی یەكجاریی ولەدایكبوونی دەوڵەتی كوردستان بەرجەستە دەبێ..
دوای هەر نسكۆیەك هەستانەوەی بەهێزتر و سەركەوتوو تر دەبینین لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، ئێستە كاتی هەستانەوەیە، هەستانەوەیەك نێوماڵمان رێكخا و وێكڕا بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا رەتبین. ئەمە بە خۆگڤكردنەوە و هەڵچوون نابێ، بە سەركردایەتیی كاریزمای گەلەكەمان و ناوچەكە دەبێت، كە سەرۆك مسعود بارزانییە، كورد تا زۆر ساڵی دیكەش بێ كەسایەتیی كاریگەر و كاریزمی ئەو ناتوانێت لە نێوەندی سیاسیی و هەرێمیدا ژمارەیەكی مەزن و خاوەن پایە بێت. بۆیە گەلی كورد بۆ گەیاندنی بە ئامانجەگەورەكە و تەواوكردنی كۆتا پرۆژەكە پێوستی بە سەرۆك بارزانییە و پێوستە گشت هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستانی بەهەموو تواناوە پشتیوان ئەو شۆرٍش و كاروانە بن