هەموو هەوڵ وتێكۆشانی پارتی،بارزانیی بۆ زیندوو راگرتنی مێژوو،خەباتی نەتەوەیی ورزگاریخواز بووە

هەموو هەوڵ وتێكۆشانی پارتی،بارزانیی بۆ زیندوو راگرتنی مێژوو،خەباتی نەتەوەیی ورزگاریخواز بووە
خەباتی و تێكوشانی پارتی وەك قوتابخانەی بیروهزری نەتەوەیی و رزگاریخوازی و بارزانیی وەك سەرقافڵەی ئەو كاروانە سەڵمێنەری ئەوەیە كە بارزانیی هیچ كاتێ‌ لە چوار چێوەی حزبێك دا خەباتی نەكردووە بەڵكو گشت هەوڵەكان لە پێناو ئەوە بووە تا گەلی كورد هەمیشە هوشیار بێ‌ و روحییەتی شۆرش و رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی زیندوو بمێنێتەوە لە پێناو گەیشتن بە مافەرەوا زەوتكراوەكانمان پارتی دیموكراتی كوردستان ، خاوەنی راستەقینەی خۆی هەیە كە ئەویش خانەوادەی شەهیدان ، پێشمەرگە ، دڵسۆزانی ئەو گەل و نیشتیمانەیە كە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو بە رۆح و خوێن و ماڵیان هەوڵیان دا و تێكۆشان تا رێگەی كوردایەتی و مەشخەڵی خەبات بەردەوام لە رووناكی و گەشانەوە بێ‌ . پارتیی ماڵی ئەو كەسانە نییە ، كە تەنیا لە پێناو پۆست و پارە و خۆشگوزەرانی خۆیان وەك قوتابییەكی تەمبڵ خزاندۆتە نێو ئەو رێگەیەوە ، بۆ تەنیا كورداپەروەران ونیشتیمانپەروەران خۆیان بە خاوەنی دەزانن و لە هەوراز و نشێو و رۆژە سەختەكان پشت و پەنایی ئەو رێبازە كوردایەتییە بوونە و دەبن .. مێژوویی زیاتر لە حەوت دەیەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەك وەك حزبێك بەڵكو وەك قوتابخانەیەكی هزری نەتەوەیی و كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری دەرخەری ئەو راستییە كە هێزی پارتی وەرگیراویی دڵسۆزان و گەلی كوردستانە و ئەو بەهێزییە توانیوێتی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ناچار بكات كە دان بە بوونی كورد و مافەرەواكانی ئەگەر كاتیش بوو بێ‌ دابنێن .نموونەی بەرچاوییش كاتێ‌ كە پارتی لە سەر دەستی مستەفا بارزانیی ئەو درێژەپێدەری شۆرشەكانی رابردوو و وەك رۆژێكی رووناك بونیاتنرا ، ئەوا نەك بووە هیواو ئومێد بەڵكو بە هەموو داگیركەرانی گووت كە كورد زیندووە و نامرێ‌ و ئاڵایی خەبات و بەرخۆدانمان هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە . هەروەها كاتێ‌ شۆرشی مەزنی ئەیلوولمان بەرپا كرد ، ئەوا دوای چەند ساڵێك عێراقمان ناچار كرد ئۆتۆنۆمی بچەسپێنێ‌ و هەروەها كاتێ‌ شۆرشی گوڵان بەرپا بوو ، رٍاپەرین و پەرلەمان و فیدراڵی و ئینجا ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی لێكەتەوە و هەموو ئەمانە بۆ هێزی جەماوەر كە هەڵقوڵایی ئەو قوتابخانە كوردایەتییە كە بەهێزبوونی واتا دەسكەوتی گەورە و شانازیی گەورەی لێدەكەوێتەوە ، ئەوەش ئەزموون و راستییەكی حاشا هەڵنەگرە كە كاتێ‌ پارتی بەهێز بوو بێ‌ كە جەماوەركەی بزوێنەرین ئەوا بێ‌ گومان سەروەری و شكۆیی گەورە لە چاوەروانیماندایە ..ئەزموونی سیاسی و پێشمەرگایەتیی سەرۆك بارزانیی، واتە ئەو سەركردەیە بە ئاسانی نەبووە بە سەركردە، بەڵكو لەگەڵ تاڵی و شیرینی و نەهامەتی میللەتەكەی ژیاوە و دەزانێت ئەم رۆژە چۆن بەدەست هاتووە.بۆیە كاتێك دەڵێین بۆ ئەم قۆناخە سەرۆك مسعود بارزانی زەروورە، لەبەر ئەوەیە ئەو لە هەموو ژیانیدا پێشمەرگە بووە و رۆڵی لە هەموو قۆناخ و گۆڕانكارییەكاندا دیار بووە، بۆیە دەبێت واقیعی كوردستان وەك خۆی بخوێنینەوە، گۆڕانكاری پێویستی بە كات و بە هەنگاو لە دوای هەنگاو دەبێت. ئێمە لە كوردستان دەژین، ئەم بارودۆخە بەو جۆرە ناخوێندرێتەوە، وەك هەندێك لە كوردستان بانگەشەی بۆ دەكەن كە بە شەو و رۆژێك بگەنە هەموو ئاكامێك.سەرۆک بارزانیی هەمیشە هیوا و ئومێد بووە و وەك ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە رۆژگارە سەخت و شەو زەنگەكانیی گەلی کوردا و هەمیشە پێداگریکەر و رێنیشاندەر بوە لەسەر بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلەکەمان، کە ئەویش سەربەخۆبونە درەنگ یا زوو هەر دەگەین بەو ئامانجە لەسەر دەستی جەنابیان.زۆرن ئەوانەی کە هیچیان بۆ کورد جگە لە خەراپەو خەراپەکاری بۆ کوردو کوردستان قەت نەکردوە و هۆکاری زۆر لە شکەست و سەرنەکەوتنەکانی گەلی کوردیشن،بەناو رابەری کوردو سەرانی کوردن کەچی هەتا ئەم ساتەش کەسێ باسی ئەوان جۆرە کەسانە ناکات و هەرچی هەیە و دەیکەن هەموو پیلان و کردەوەیەکیان تەنیا لە دژی بارزانیە و بەس!! چونکە پێیان سپێرداوە کە بارزانی کەسێکەو رابەرێکی مەزنە کە هەرگیز دوژمنان ناتوانن کاری تێ بکەن و بە پێی ویست و خواستی دوژمنانی ڕاستەقینەی گەلی کورد تەنیا بۆ ساتێکیش سازش لەگەل ئەوان دوژمنانەوە بکات و لە گەل ویست و خواستی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانەوە بێت!!! بینیمان لە سە‌ر پیرۆز ترین کار کە سەرخستنی ریفراندۆمی مافی رەوای کورد بوو، چیان کردو چەندە پەلاماری بارزانیان دا کە گوایە کارێکی خەراپەو کورد زیانی پێ گەییوە کە هەموو چاک دەزانن کە کردەوەکانی دوژمنانی کورد هیچ پەیوەندیەکی بە ریفراندۆمەوە نەبوە و نیەریفراندۆم نەشکرابا ئەوان هەر دوژمن و داگیرکەرانی کوردستانن، کە ئەمە هیچ ڕاستیەکی بۆ نیە و نەبوو، لێ دوژمنان چاک دەزانن کە ریفراندۆمی کور دو لە سەدا نەوەدو سێی کورد کە گوتیان بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەمە خۆی سەرکەوتنێکی هێندە مەزنە کە بۆیە نۆکەران و دوژمنە درندەکانی کوردیان بۆ دژایەتی ریفراندۆمی کورد هان داو نۆکەان و بەکریگیراوانیان تیغ تیغەدا بۆ ئەو هەموو دژایەتی کردنەی ریفراندۆمی مەزنی کورد و بارزانی !! پێویستە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە پرسە نیشتمانییە چارەنووسسازەكاندا و لە كاتێكدا كە كوردستان رووبەڕووی دوژمنكارییەكی دەرەكی بۆتەوە، هێڵی سوور بێت و قابیلی پێشێلكردن نەبێت، كە بەڕاستی ئەمەش پێچەوانە نییە لەگەڵ بوونی جیاوازی لە تێڕوانین و ئاڕاستەكان و سروشتی ئەو رێگاچارانەی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و دارایی و ئابوورییەكان دەخرێنەڕوو. ئاستی نیشتمانپەروەرێتی هەر لایەنێك و دڵسۆزبوونی بۆ كێشەی سەرەكی گەلەكەمان پێوەندیەكی بەتینی بە ئاستی پابەندبوونی بە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشە و دەستدرێژییە دەرەكییەكاندا هەیە. لێ دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان نەیان توانی کە شکەست بەو هیوایە مەزنەی ریفراندۆم بدەن و رێفراندۆمی سەربەخۆیی کورد هەر بڵندو مەزن مایەوە و سبەش دەبینین کە ڕیفراندۆم کاری خۆی چۆن دەکات و گەلی کورد بە بنەمای مەزنی ئەم ریفراندۆمەوە دەگات بە سەرەخۆیی ڕاستەقینەوە، ئەمەش بە کوێرایی چاوی هەموو داوژمنانی ریفرندۆمەوە کە گەلی کورد سەربەخۆ و رەهاو ئازاد دەبێت و بگات بە كەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری..
Top