جنێودان چەكی ئەو كەسانەیە كە بێ دەسەڵات و بێ رەوشتن

جنێودان چەكی ئەو كەسانەیە كە بێ دەسەڵات و بێ رەوشتن
بۆ هەموو هەڤاڵان و ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی برایانە..
هەندێ جار كە كاتم دەبێت و تەماشای فەیسبووك دەكەم، بەداخەوە دەبینم كەسانێك بە زمانی جنێودان هێرش دەكەن و پەیام دەنێرن، جنێودان چەكی ئەو كەسانەیە كە بێ دەسەڵات و بێ رەوشتن.
هەر كەس خاوەن هەر بیرو باوەڕو بۆچوونێك بێت، رای خۆی بە مەنتقی دەر دەبڕێت، ئەوەی خاوەن هیچ بیرو باوەڕێكیش نەبێت پەنا بۆ جنێودان دەبات، لە راستیدا ئەو جنێوانە بۆ خۆی دەگەڕێنەوە.
هەڤاڵینە..
داواتان لێ دەكەم خۆتان لە زمانی جنێودان دوور بگرن، ئێوە خاوەن مەبدەئن، بۆچوونی خۆتان بە زمانی رێزو مەنتقيانه دەرببڕن و، وەڵامی خەڵكی بێ رەوشت مەدەنەوە.. رێز لە خەبات و قوربانیدانی پارتەكەتان بگرن و نەچنە ئاستی ئەوان.
Top