هونەری رۆژنامەوانی چیە ؟؟ ڕۆژنامەنوسی سەرکەوتوو کێیە؟

هونەری رۆژنامەوانی چیە  ؟؟ ڕۆژنامەنوسی سەرکەوتوو کێیە؟
هەواڵ .دەروازەیەکە لەبەردەم ئەو
کەسانەی دەیانەوێ ببن بە راگەیاندن کارێکی سەرکەوتوو نوسەرێکتی لێهاتوو شارەزا لەبواری ڕۆژنامەوانی و میدیایی،چونکە هەواڵ پێشەنگی هونەری رۆژنامەنوسیە گەر ڕوداوێك کارەساتێك باسێك بابەتێک نەبێ بۆ مشت و مر کردن و ئاخاوتن لەسەری ئەوە رۆزنامەگەر ی وەکوو دارێکی بێ بەر وایە هەواڵ چەمکێکی سەرەکی و دیاری ڕۆژنامەگەریە و راگەیندنە.بەبێ بونی هەواڵ کارێکی سانا نیە ڕۆژنامەنوس شارەزای ژینگەی راگەیندن بێت کەواتە بەپێی لێکدانەوەی لۆرد نورس کلیفی ئەمەریکی دەتوانین بڵێین هەواڵ واتە(ورووژاندن و دەرچوون لە شتە ئاسایەکان)نمونەش بۆ ئەم پێناسە جوانە گەر بە هەواڵ بی هۆنینەوە دەڵێن کاتێ کە سەگێك پیاوێك دەگەزێ زۆر ئاسایە شتێکی ئاسایە گەر سەگێك گاز لە مرۆڤێك بگرێ ،بەڵام گەر پیاوێك سەگێك بگەزێ ، نائاسایە جێگای سەرسورمانە شتێ زۆر لە زەینی خوێنەر دروست دەبێ بەلایانەوە ئاسایی نابێ مرۆڤێك گاز لە سەگێك بگرێ.

هەر بۆیەش قوتابخانەی ڕۆژنامەگەری گرنگیەکی زۆری بە هەواڵ داوە بگرە لە گشت ئال و ساتێ هەواڵ بە شادەماری خوێنی رۆژنامەی داناوە ، نوسەری سەرکەوتوو میدیا کاری سەرکەوتوو راگەیاندن کاری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە لەگەڵ سەردەم و نوێترین هەواڵ و پێشهاتەکانی سەردەم هەنگاو بنێ دەبێ لێکدانەو شیکردنەوەی لەسەر دواین پێشهاتەکانی رووداوە نوێکان هەبێ بەجۆرێک هەواڵ دابرڕێژێ کە سەرنجی خوێنەر بۆ هەواڵ و راپۆرت و بابەتەکان رابکێشێ بەجۆرێك خوێنەر چێژ لە خوێندنەوەی بابەتەکان ببینێ،راستی و دروستی رووداو پێشهاتەکان وەکوو خۆی بەکارهێنانی زمانێکی راست و دروست و فەسیح لە گێرانەوەی رووداوەکان و قەزیەکان بەشێوەیەکی گشتی،رووداوەکان و هەواڵەکان دەبێ سەرنج راکێش و پر بایەخ بێت لە لای زۆربەی خەڵك بەشێوەیەک خۆی لە نوسینەوەی زمانی رۆتینی لابدات ،هەواڵ تا بەزمانێکی سادە و ئاسان بنوسرێتەوە زیاتر خوێنەر بەدوای خۆیدا رادەکێشێت کورتی و پوختی هەواڵەکان خوێنەری زۆری دەبێ چونکە ٣ بەشی کۆمەڵگەی سەردەمی گوێگری بابەت و راپۆرت و هەواڵی دررێژوو نارێك نیە .

راگەیندن کار سروشتی بەشێوەیەکە کە دەبێ لەگەڵ کۆمەڵگە و گشت چین و توێژەکان خۆی بگونجێنێ هەستی تێرامان و بیستن و بینینی زۆر لە کەسە ئاسایەکان زیاتر بێت بۆ ئەوەی خێرا ئەو کەسانە بناسێتەوە کە ئەسڵی هەواڵ و پێشهاتەکان دەزانن ، راگەیندن دەبێ ببێ بە پرێنسیپێك بۆ رێك خستنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی قوتابخانەی رۆژنامەنوسی جێگای داخە بۆ بینینی ئەو روخسارە ناشرینەی لە ئێستایا کراوەتە بەر ڕاگەیاندن و بواری رۆژنامە گەری لە کۆمەڵگەی کوردی بەجۆرێک گشت ئۆرگانەکانی راگەیاندن سیمایەکی شەخسی و و حیزبیان وەرگرتوە ئەمەش پێچەوانەی ئەو لێکدانەوە و ناوەرۆکە راستەقینەی بواری ڕۆژنامەگەریە کە بەجۆرێک کۆت و بەند کراوە بەپێی هەلوومەجوو بەرزەوەندی تاکەکان گورانکاری لە ناوەرۆکی بابەت و هەواڵەکانی ڕۆزانە دەکرێ ئەمەش خۆی زوڵمێکە لە بواری رۆژنامەگەری دەکرێ.



Top