لە پێوەندی لەگەل سەرۆکەکاندا

لە پێوەندی لەگەل سەرۆکەکاندا
پێناسەی ژیانی مۆدێرن بە ئۆرگانیزاسیۆنەوە دەکرێت، ئەوەش ئۆرگانیزاسیۆنی پێشکەوتوو، ئۆرگانیزاسییۆن ئەگەر وەک ستراکچر چاوی لێ بکەین دوو تایبەتمەندی دەبێ لەبەر چاو بگرین
یەکەمیان، سەردەستی و ژێر دەستی، حاکم و فەرمانبەر رەئیس و مەرئوس ، بەرپرس و کارمەند.
دووهەمیان کاتێک ئۆرگانیزاسیۆن بە هێز و بە کەلک دەبێ کە زانستی لە خۆ بگرێت و ئەو زانستەش داهێنەر بێ
ئەوەی دووهەمیان کارتێکەریی ئەساسی هەیە لە سەر پێوەندی ئەوانەی سەرەوە، جۆری پێوەندی و کوالیتی پێوەندیی و هتد.
سەرکردەکان دەتوانن دەوری گەورە بگێرێن بەلام چوار چێوەی هەلس و کەوتیان بە جۆری ئورگانیزاسیۆن و ئاستی زانست و داهێنان لە نێو ئۆرگانیزاسیۆندا دیار دەکرێ کە هەتا کێۆێ بڕ دەکات.
ئەوەی سەرکردە لە سەر شانییەتی، هەبوونی وێژێنە، رۆیا و خەونێکی گەورە، خۆێندنەوەی بارو دۆخ و هەروەها گەیاندنی بارو دۆخی موجود بەو رۆیایەیە. ئەگەر لە بەشی یەکەم دا کە هەبوونی وێژنە سەرکردە بە تەنیا ولامدەرە لە بەشەکانی تر دا ، یانی خۆێندنەوەی بارو دۆخ و داریشتنی سیاسەت بۆ پڕ کردنەوەی مەودای نێوان ئێستا و بە واقێع کردنی ویژندا ئۆرگانیزاسیۆن و ئاستی زانست و داهێنان ولامدەرە. هەر بۆیەشە ئۆرگانیزاسیۆن دەبێ وەک ستراکچر چاوی لێ بکرێ ، یانی هەم ترانسفۆرم دەبێ هەمیش ترانفۆرماشنالە هەموو بەشەکانی کارتێکەرییان هەیە لە سەر یەکتریدا.
ئەو میللەتانە کە لاوازن لە رووی مێژووییەوە و دنیای مۆدێرن جارێ نەبۆتە بەشێک لە ژیانی سیاسی و ئابورییان گرینگی زۆر دەدەن بە سەرکردەکان و سەرکردەکانیش گرینگن و زۆربەی هێلکەکانیان لە سەبەدەی سەرکردکان دادێنن. راوستان لە پشت سەرکردەکان گرینگە بۆ سەرکەوتن بەلام سەرکردە سەرکەوتووەکان ئەوانەن کە گرینگی دەدەنە ئۆرگانیزاسیۆن و ئاستی زانست لە ئۆرگانیزاسیۆنی ژێر رێبەرایەتی خۆیان.. ئەگەر ئەم پێوەندییە دوو لایەنەیە بوونی هەبێ میللەتان دەتوانن بە سەر زۆرێک لە گرفتەکانیان دا زاڵ بنەوە.
کە تەسلیمی ژیانی نامۆدێرن بی و بارو دۆخی کۆمەلگاش ئەو زەمینەیە نەرەخسێنی کە بەرەو مۆدێرنیتە هەنگاو هەڵبێنی، زۆر سادەیە کە رەوتی کردەوەکان بەرەو ئاکاریی ناسەرکەوتوو بروات. لە جاتی بە هێز کردنی ئۆرگانیزاسیۆن، ئامرازی سولتە بە هێز بکەی، لە جاتی ئابووریی گشتی ، هەبوونی پارە و مادەی نەقدینە ببێتە ئامانج و لە جاتی توانایی و زانست، وەفاداریی شەخسی ببێتە معیار. جێمز رۆبینسۆن نوسەری کتێبی /بۆ چی هێند میللەتان سەرناکەوێن/ کە خۆی بۆچوونێکی ئاکتۆر سێنتریکی هەیە لە شی کردنەوەدا ،دەلێت ئەو سیاسەتەکە لە کۆتایی دا دەبێتە سیاسەتی ولات وەک نەتیجەی هاوسەنگی بەرژەوەندیی ئاکتۆرەکان دەبینێت و دەورێکی زۆر دەداتە هەڵوێستی ئاکتۆرەکانەوە کە داخوا بریارییان داوە کە بەرەو مۆدێرنیتە برۆن یان نا.
بۆچوون بە نیسبەت سەرکردەکان پێویستە بۆچوونێکی ئینسانی بێت، بەم واتایە کە ئەوانیش سەردەمانێک گەنجن، مرۆفن، فێر دەبن، تەجروبە وەردەگرن، خاوەن مەشروعییەتن، پێداچوونەوە دەکەن بە بۆچوون و هەلس وکەوتیان ودنیای دەور و پشت کارتێکەریی هەیە لە سەریاندا.
ئەگەر رۆم بە شەوێک ساز نەبوو بێ ، پێگەیشتنی سەرکردەکان و جۆری پێوەندییان لەگەل ئۆرگانیزاسیۆن و زانست و داهێناندا بە هەمان شێوە کاتی گەرەکە، دەوری نووسین و بیر کردنەوە و داهێنان ئا لەم پرۆسەیەدایە کە واتای مێژوویی بە خۆییەوە دەگرێت. با لە جاتی چال هەڵکەندن بۆ سەرکردەکان، هاوکارییان بین با ئەوانیش لە جاتی دووری لە فێکر و زانست روو لە بەرز کردنەوەی ئۆرگانیزاسیۆنی کارو باری ولات بکەن و باوەشی خۆیان بەرەو داهێنان و زانستدا بکەنەوە. بە یەک گەیشتنی ئەم دوو رەوتە ، رێبازی سەرکەوتنە و پیچەوانەکەشی رێبازی یەکتر شکاندن و خۆ شکاندنە. مەیدانی سیاسەت و ژیانی ئابووریی دەبێ کراەتر و کراوەتر بکرێت، لێرەدا دەگەینە یەک، دەستپێشخەریش لە لای سەرکردەکانە.
Top