سایکۆلۆژیای مەھزەلەی عەقڵی کوردی لە بەرامبەر رووداوەکانی مێژوو

سایکۆلۆژیای مەھزەلەی عەقڵی کوردی لە بەرامبەر رووداوەکانی مێژوو
کاتێک پەرتووکی کوردەکانی عێراق (the Kurds of Iraq) لە نوسینی ئۆفرا بێنگیۆ (Ofra Bengio) لە بارەی ململانێی کورد لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە رژێمەکانی پێشووتر و بە تایبەت بەعسی گۆڕبەگۆڕ و بە تایبەت پێش ١٩٧٥، دەخوینی وادەزانی دوێنێ و ساڵانی ٢٠٠٣ و دواترە. زۆر سەیرە. ئەکتەرەکان و سیناریۆیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچە و جیھان. ھەر کەس وا دەزانێ مێژوو وەک رووبار وایە و دێت و دەڕوات و دووبارە نابێتەوە گەورەترین درۆزن و دیارترین گەمژە و نەزانە. زۆر سەیرە ئەو کات منداڵ بووین ئێستا چی؟!
لە بەغدا ناوی دیکە ھەر جار ھەمان تاوان دژی کورد دەکەن و کەسانی دیکە بۆیان دەبن بە بەھانە و پشت و پشتەوان، چ لە کوردستان و ناوچە و جیھان، و ھەر جار جینۆسایدی کورد لەبن پەردەی "بابەتێکی ناوخۆیی" شاردراوە، و دوایێن فڕت و فێلیش بەناو"حۆکمی زاتی" بوو، کە وەک تەکتیکەک بۆ رۆاندنی خەڵکی دڵسَۆز لە دەوروبەری سەرکردەیەکی کارێزمایی وەک بارزانی نەمر، بەکارھات.
زۆر سەیرە ھەمان ئەو رەفتارانە ئەمرۆ لە ھەمان ئاراستەدا و بۆ ھەمان مەبەست لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی دەکرێت، و تەنھا ئەکتەر و ناوەکانیان گۆڕاوە، کەچی فەلسەفەی ئەو کارە ھەمووی وەک خۆی ماوە و بزاڤی بندەستکردنی کورد و کوردە جاشەکان ھێشتان خەوالوون و گۆێە گرانەکانی توانی بیستنی مۆسیقای ئەنفالێکی دیکەیان نیە. ھێشتان کورد فێری خوێندنی مێژوو و فێربوون لەو مامۆستایە نەبووە، و باجی ئەم نەزانیە ھەر جار لە جاری پێشتر گرانتر بووە. ئەم وانە وەرنەگرتنە، چ ئەوانەی دۆستن و چ ئەوانەی ناحەزن، بەشێکە لەو چەمکەی کە عەلی وەردی بە وشەی " مەھزەلەی عەقڵی مرۆڤ" ناوی دەبات. باجی ئەو مەھزەلەیە ھەمیشە بۆ کورد قۆرس بووە.
سەرچاوە: بینیغو، ڕوفرا (٢٠١٤): کُرد العراق: بناء دولە داخل دولە، گ.١، دار الساقی مع دار آراس للنشر، ڕربیل: اقلیم کوردستان العراق، ٤٣٢ ێ.


Top