سەرقافڵەی کاروانەکەی ئەمجارە کێ دەبێ و چی ساغ دەکەنەوە و دەی هێنەوە بۆ گەل و نیشتیمان؟
May 10, 2018
وتار و بیروڕا
گەنگەشەکان جۆرێكن گوێت لەپەیام و بڵاوکراوە و گوفتاری هەر لایەنێ دەبێ پاکسازی و چاکسازی و دیموکراسی چەقی بە ناوەرۆکی بەرنامە و پلانەکانیان هەڵچنیوە .
ناحەقیشیان نیە دوای زیاتر لە دەیان ساڵ هەمان فلم و سینەمایە.مێشکی خەڵك جۆرێ شوراوەتەوە پێویست بە بسمیل کردنی ناکات
گەرانەوە بۆ بەغا پێویستی بە ئەزمون و لێهاتوو دیفاعێکی جدی قەڵەمە بەڵام سەیرە لە٤بەشی ئەندام پەرلەمانەکانی ئەم جارەی لایەنەکانیش ٣ بەشی لەگەڵ رێزمان قانوون و دەستوری عێراقی نەخوێندۆتەوە ئەمە جگە لەوەی بەشێکیان زمانی دەربرین و قسەکردنیان هەر نیە با واز لەمەش بێنین خەڵکی بەجۆرێ تێرامان بۆ ئەرزی واقیع دەکەن لەسەر بنەمای خزم و دۆست و احباب ناوجەو ناوچەگەری عەشیرەت و سنوری دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ کاندیدەکان نەک بەجۆرێ بیر کەنەوە چ کەسێ شیاوە و چ کەسێ گونجاوە نیشتیمان لەلێواری مەرگ و بەغا وەکوو پلنگێکی دڕ برسیەو گاز دەگرێ بڵێی ئاخۆ لەم نێوەندە دا بە لێهاتووی و یەک دەنگی و یەك هەڵویستی لایەنە کوردیەکان بتوانن وا لە درندەیەك بکەن گاز لە ئەزنۆ و بەدەنی خۆی باتەوە یان تارمایی و هەوری رەش بەری خۆری خاکی پیرۆزی کوردستان بگرێتەوە لەلایەن بەغا .پەیامان بۆ لایەنە سیاسەکا، سەردەم سەردەمی زانست و تەکنەلۆجیاو زانیاریە گەورە ولاتان لەسەدەی نوێ باسی پێشکەوتنی تواناسازی ولاتەکانیان دەکەن ئاستی زانست و زانیاری و داهێنان گەیشتۆتە قیمە کەچی جێگای داخە کوردستانەکەی ئێمە بۆتە مەیدانی ئاژاوە و رق و ناکۆکی و دووبەرەکی سەرکردەکانمان خۆیان یەکتری ناشرین دەکەن ئەو خۆی دەسەپێنێ بەسەر ئەما و ئەو بەسەر ئەوا هەر یەکەیان لەسەر حیسابی بەرامبەری خۆی فەرز دەکاو ساغ دەکاتەوە کوردستان و کوردایەتی بوە بە گۆرەپانی پەرۆ و پەرۆیانێ کە باسی دەسکەوتەکان دەکرێ هەمویان خاوەنین کەباسی خراپەکان دەکرێ هەموویان بەرین هیوامان وایە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە وردی و هێمنی هەنگاو بنێن چونکە بەراستی گۆتەی فەیلەسوف جوانی پێکاوە و دەڵێ ئەو کەسەی لەمێژووی ٣ هەزار ساڵی مرۆڤ و نەتەوەکان بە ئاگا نەبێ تەنها بۆ ورگی باشە .
دەسکەوتی گەورە چاوەڕێی کورد دەکات دەبیت کورد ئەم هەلەی کە درووست دەبیت بە ژیرانە مامەلەی لەگەڵ بکات ئەمەش بە رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد دەبێت بە وردبینیەوە سەیری گۆڕنکاریە جوگرافیەکانی ناوچەکە بکات.