ھێزی پارتی لەیەکگرتوویەکەیدایە

ھێزی پارتی لەیەکگرتوویەکەیدایە

ھەمیشە دەبێت ھاوسەنگی لەنێوان واقع و بیرکردنەوەی خۆتدا دروست بکەی، چونکە تۆ لەدواجاردا لە زەمینە واقعیەکەدا ئیش دەکەیت، ھەر پشتگوێ خستنێکی واقع توشی نائومێدیەکی قوڵت دەکات. کێشەی نەیارانی پارتی ئەوەیە لە واقع دابڕاون لە زەمینەی خەیاڵدا ئیش دەکەن، ھەموو ھەوڵە چەواشوکارییەکانیان بۆ ئەوەی وا وێنایی پارتی بکەن کە کوتلە و باڵی تێدایە شکستیان ھێنا و ئەو خەونەشیان یەکە یەکە دەیبەنە ژێر گڵ، کە فەرنسوا ھۆڵەند ھاتە کوردستان ووتیان بۆ بانگەشەیە ھەڵبژاردنە کەچی ھۆڵەند کەچی خۆی کاندید نەکردەوە ( گریمان ئەم وابووایە ئەوە نیشانەی ئەوە دەبوو کە پێگەی کورد و سەرۆک بارزانی لە جیھاندا ئەوەندە بەھێزە کە سەرکردەی وڵاتان وەک کەرەستەیەکی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن بۆ سەرکەوتنی خۆیان ) ، کە ڕووسیا پشتگیری کورد و بارزانی دەکات دەڵێن بەچاڵە نەوت کڕاوە کە وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵاتان و گەورە بەرپرسان دەھاتنە ھەولێر دەیان ووت پارەیان وەگرتووە کڕاون،کە ڕوسیا و تورکیا کێشە کەوتە نێوانیانەوە ووتیان پارتی نەما کۆتای ھات، لەسەرەتای ساڵی نوێدا سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی تورکیا ھاتنە ھەولێر، کەچی ھەردوو دەوڵەت پەیوەندیەکی خراپیان لەگەڵ یەکدا ھەیە لەڕووی سیاسیەوە، بەڵام پێکەوە لە ھەولیر بوون، ئەمە نیشانەی ئەوەیە ھاوسەنگیەکی باشی سیاسی ڕاگیراوە چونکە پەیوەندی باشمان لەگەڵ دوو دەوڵەتی نەیاری یەکتردا ھەیە. کەترامپ دەرچوو وتیان پارتی کۆتای ھات کەچی پێش دەستبەکار بوونی جێگرەکەی وەک یەکەم سەرکردەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دا، کەیەکێتی یان یەکگرتوو یان شۆسیالست یان ھەر حیزبێکی تر لەپارتی نزیک دەبنەوە دەڵێن پەیوەندیەکە بازرگانییە، بۆئەوەی لەھەر ھیزێک یان کەسێک تێبگەیت پێویستە ڕقەکانت بەلاوەبنێی. بەشەیتان کردنی پارتی و بەفریشتە کردنی نەیارەکانی و ئەنجامی پەروەردەی سیاسی ھەڵە بۆ خەڵک وای کردووە حیزبەکانی زۆنی سەوز نیلی کێبڕکێیان بێت لەسەر دژایەتی کردنی پارتی، بۆئەوەی خەڵکیان لەگەڵ بێت بەڵام دەبێت بیرمان نەچێت تەفکیرکردن لۆژیکی ھێزە توندڕەوەکانە. ئەم شێوازە لە سیاسەت کردن لە داھاتوو دا ئەنجامی زۆر ترسناکی دەبێت بۆ ناوچەکە .�پارتی ھیچ کوتلە و باڵێكی تێدا نییە ھەمووان لەژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی دا خەبات دەکەین، بوختانی دوژمنەکانمان ساردمان ناکەنەوە لەگەشتنمان بە ئامانجەکانمان
Top