ھەڵبژارتن و رێفراندۆم

ھەڵبژارتن و رێفراندۆم
سەرباری دڵسۆزی و خەمخۆری و پێداگری جەنابی سەرۆک بارزانی و فیداکاری و قارمانێتی پێشمەرگە، بەڵام دەرکەوت کە گەیشتن بە ئامانجەکانی میللەتان نابێ چیتر پشت بە دیمۆکراسیەتی درۆینی رۆژئاواییەکان و بەڵێنەکانی وڵاتانی ناوچە، و ئاژاوەگێڕ و فەرتەنەچییەکانی خۆفرۆشی کوردفرۆشی ناوخۆیی ببەسترێت. ئەزموونێکی تاڵ بەڵام ڕاستە و دەبێ وەک ھەمیشە خۆمانی لەگەڵ ڕابێنین و ھەمیشە بەختی خۆمان بە زۆر رێگا تاقیبکەینەوە.
ئەوە ھەڵبژارتنێکی دیکەی چارەنووسساز بەڕێوەیە، کە تەواوکەری ھەمان ریفراندۆمە شکۆدارەکەی (٢٥/٩/٢٠١٧) یە کە (٩٣%) کوردستانیان دەنگی شانازپەروەرانەیان دایە "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی".
دیسان دەبێ کورد بە ھەموو زمانەکان و بۆ ھەموو جیھانیان، چ دۆست و ژ دوژمن، بیسەلمێنێ کە:
دارا ریفراندۆما کوردستانێ قەت ھشک نابت.
شجرە استفتاء کوردستان لا یجفف ابداً.
Kurdistan referendums' tree never runs dry.
Курдистан рефрандум девера некогда не сохает.
Kurdistanin refrandomin agaci hic bir zaman ve asla kurulanmaiacak.
تاوەکو گشت جیھان بزانێ پێداگریمان لە ئازادی لەسەروی ھەموو بەھاکانمانە و ھەرگیز دەستی لێبەرنادەین، وێرای ئەوەی کە بڕاوامان بە برایەتی مرۆڤەکان ھەیە، وەک چۆن سەرۆک بارزانی لەو بابەتەوە بەم شێوەیە دەفەرمووتن:" ھەموومان لە مرۆڤایەتیدا برای یەکترین"، بەڵام ئەوە واتای دەست ھەڵگرتن لەو مافانە نیە کە لە لایەن برا مۆسڵمان و نامۆسَلمانەکانمان لێ زەوتکراوە.
*پسپۆرێ ئەکادیمی لە زانستەکانی سایکۆلۆژی و پێداگۆگی/ زانینگەی زاخۆ.
Top