موچە و پاشەکەوت بوە بە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵك و خاك و سنورەکانیش کەوتونەتە بەر شاڵاوی تۆپ باران و بەزاند لەلایان وڵاتانی دوژمن.

موچە و پاشەکەوت بوە بە بنێشتە خۆشەی سەر زاری خەڵك و   خاك و سنورەکانیش کەوتونەتە بەر شاڵاوی تۆپ باران و بەزاند لەلایان وڵاتانی دوژمن.
بڵێی هەر بەراست تاکە کێشەی ئێمەی هاونیشتیمانی و حوکمەت تەنیا موچە بێت تاکی کورد چاوی بریوەتە ئەوەی ئاخۆ چ سانیە و دەقەیەك لیستێکی موچە رابگەیەنرێ لەلایەن حوکمەت ئایە موچەکەت چەنی براوە و چەنی پاشەکەوت کراوە کێشەی نەبونی مادی هەمومانی لە خۆشەویستی نیشتیمان و خاك و هەستی نەتەوایەتیمان دورخستۆتەوە ئەوە حیزبەکانمان خەریکی خۆ ساغ کردنەوەن بە وتە و دروشمی جیا جیا بانگەشە بۆ داهاتویان دەکەن کەجی نابینن لەئێستایا ئەو داهاتویەی کە هەوڵی بۆ دەدەن توشی چ ئابلوقەیەکی سەربارزی بۆتەوە .خاکی کوردستان هەمیشە وەکوو گەوهەرێك بوە لەجاوی ناحەزان و نی دەورووبەر تاکە ئامانجیان ئەم خاك و نیشتیمانە بوە هەمیشە بۆ بەهانەیەك گەراون بۆ ئەوەی دەستی خۆیان بخزێنە نێو ئەو گەوهەرە رازاوەیە تورکیا بەبیانوی بونی هێزەکانی پەکەکە هێرش دەکاتە سەر سنورەکانی هەرێم لە سنوری ناحیەی سیدەکان و چۆمان و قندیلی سەربەرز.ئێران بەبیانوی هێزەکانی دیموکرات چەندین جار تۆپارانی ناوچەکانی سنوری قەزای چۆمانی کردوە تاکوو ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندی دار بە شێوەیەکی فەرمی بەرپەرچی ئەو هێرشانەی ئەو دوو وڵاتەی نەداوەتەوە نە عوکمەتی فیدراڵ نە حوکمەتی هەرێم هەمیشە باسی یەك پارچەی خاکی عێراق دەکرێ بەڵام لەهەمان کات سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکرێ لەلایەن هەریەکە لە تورکیا و ئێران بەرپرسان و کاربەدەستانی هەرێمیش لەبەر بونی کێشەی قەیران خەریکە بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستان لەدەست دەدەن بێ ئەوەی ڕاگەیانراوێك و خاڵێکی کۆتایی بۆ پێشێلکاریەکان و دەست درێژیەکانی تورک دابنێن بۆسەر خاکی هەرێم.

بونی مادی گرنگە بەڵام وڵاتێک خاکێکی پارێزراو دیاریکراوی نەبێ ناتوانێ وەکوو پێویست پەرە بە لایەنەکانی تری وڵات بدات وەکو پێویست لێرەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بونی کێشەی دارایی نەبێتە هۆکارێك بۆ بەزاندنی سنورەکان لەلایەن ولاتانی ناحەز .
Top