دەست بەرداری سیاسەتی شکست خواردووی خۆتان نابن دەتانەوێ رووی رەشی خۆتان لەلای میللەت سپی بکەنەوە
March 28, 2018
وتار و بیروڕا
میلەتی داماو نەگبەت خەڵکی رەش و رووت و هەژار فەرمابەروو موچەخۆر داوای باشترکردنی ژیان و بژێوی رۆژانەی خۆی دەکات لەرێگای گرتبونەوەی هێمنانە و ئاسایی لەمەش حەقی گەل دەخۆن و ئازادیەکانیان پێ شێل دەکەن و رووی راستی گرتبونەوەکان دەگۆرن بۆ مەرامی سیاسی و دەسەڵاتی شکست خواردووی خۆتان.
خەڵکی نەگبەتی کوردستان بەرگەی هەموو سەختی و ناخۆشیەکانی گرتوە،هیوای خەڵك گەیشتنە بە ئازادی و ژیانێکی سەربەرزوو شەرەفمەندانە، هەمیشە خەڵك بوە بە نێچیری دەستی ئەم حیزبانە خەڵك قوربانی دەدات و حیزبەکان بەرهەمەکەی دەخۆن بەڵام لەم دوایانە بەتەواوی لەلای گشت خەڵکی کوردستان ئەوە رون بۆتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو و بینرا و بیستراو ئەو بۆشایە و فەراغە تەواو روونە و ئاشکرا دەبینرێ کە لە نێوان خەڵك و حیزبەکان دروست بوە تاکی کوردستان جارێکی تر متمانە ناداتەوە بەو سیاسەتە درۆ و درۆزنانە خەڵکی کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە حیزبەکان بۆ مەبەستی شەخسی خۆیان بەکاریبێنن خەڵك هەمیشە قوربانی داوە لەپێناو یەک ریزی و نیشتیمانێکی ئازاد وژیانێکی باشتر بەڵام هەمیشە حیزبەکان بۆ پلەی بەرزتروو مەبەستی خۆیان خەڵکیان بەکارهێناوە جیاوازی و دوبەرەکی و رق و کینە ئامانجیان بوە قەت هەوڵی یەك ریزی و یەكترقبوڵکردنیان لەدڵدا نەبوە ،هەمیشە خەڵك رێزی لە دەسەڵات و حیزبەکان بەشێوەیەکی گشتی گرتوە بەڵام ئەوە حیزبەکانن بەشێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ خەڵك کردوە شکۆ و هەیمەنەی خەڵکیان پێشێل کردوە لەکاتێکدا خەڵك متمانەی پیان داون و ڕێگەی داون لە حوکمەت و پەرلەمان و دەسەڵات نوێنەرایەتیان بکەن بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کە حیزبەکان بێشەرمانە خەڵك بکەن بە کارتی گوشار بۆ یەکلایکردنەوەی ئاڵۆزی و دووبەرەکیەکانی نێوانیان ، ئەوەی بەرپرسیاری ئەم کێشەو ئاڵۆزیانەیە هەر حوکمەت و پەرلەمان نیە بەڵکو ڕێژەیەکی زۆری ئەو حیزبانەن،جگە لەوەی حیزبەکان لەئاستی داواکاری خەڵك نەبونە بەڵکو بونە بە بەربەست لەبەردەم خەونی لەمێژینەیان کە ئاواتی سەربەخۆ و دەوڵەتێکی کوردیە بێگومان ئەمەش لەبەر ئەوە بوە کە بارودۆخ و کات لەبەرژەوەندی خودی خۆیان نەبوە ، خۆپیشاندانەکانی ئەم چەن رۆژە ئەوەیان پشت راست کردۆتەوە کە هەنێ حیزبی بەناو داکۆکیکار لە میلەت خۆیان خزاندە نێو خۆپیشاندانەکان و ئامانجی راستەقینەی و داواکاری خەڵکیان لەڕێ لاداو گۆریان بە مەبەستێکی سیاسی بێگومان ئەمەش دوای رەش بونی دەموو چاوەکانیانە کە دەیانەوێ ئەمجارەش لەلای خەڵکی هەژاروو رەش و روت سپیان بکەنەوە بە پاڵپشتی کردن لێیان دوای ئەوەی کە گیرفان و ورگیان پر بوە بەزگێکی تێروو گیرفانێکی گەرم باوەش بۆ خەڵکی هەزاروو رەش و روت دەکەنەوە لەپێناو گەرمترکردنی باغەڵی خۆیان. خەڵك حەقیەتی داوای ماف و داواکاریەکانی بکات بەڵام رەوای حەق نیە کەسێك لە تێربونەوە بێت و خۆی بکات بە خاوەن و ئامانجەکانی خەڵك لەرێدا لادە.