پەیوەندی سیاسی میرنشینی بابان و ویلایەتی شارەزوور(کەرکوک)

پەیوەندی سیاسی میرنشینی بابان و ویلایەتی شارەزوور(کەرکوک)
دوای ئەوەی باشوری کوردستان لەنیوەی یەکەمی سەدەی شانزەھەم بووە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی، عوسمانیەکان ناوچەکەیان لەچوارچێوەی ویلایەتێکدا ڕێکخست ناوی شارەزووریان لێنا، چونکە لە سەرەتا مەڵبەندەکەی لەشارەزوور بوو، بەڵام لە کۆتایی سەدەی شازدەدا عوسمانیەکان مەڵبەندی ئەم ویلایەتەیان لە قەڵای گوڵعەنبەرەوەگواستەوە بۆ کەرکوک، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕایەوە بۆ نزیکی ناوەندیویلایەتەکە لە ئێرانەوە.

ویلایەتی شارەزوور(یان کەرکوکیشی پێدەڵێن) بەدرێژایی سەدەی حەڤدەھەم دەسەڵاتی خۆی پاراست، بەڵام کێش و دەسەڵاتی ویلایەتی شارەزوور لەسەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە کەمبووەوە، ئەمەش بەھۆی پەرەسەندنی دەسەڵاتی میرنشینی بابان لە ڕۆژھەڵاتی ویلایەتی شارەزوور کە دەستی بەسەر ھەندآ لە ناوچەکانی ئەم ویلایەتەداگرت، بەتایبەتی لە سەردەمی سلێمان بەبەی بابان.ئەم میرە ویستی کەرکوک بخاتە ژێر قەڵەمڕەوی خۆیەوە.لە کۆتایی ساڵی ١٦٨٩ دلاوەر پاشای والی شارەزوور بەرگریکرد و لە ئەنجامدا لە ساڵی دواییدا کوژرا، بەم شێوەیە کەرکوک کەوتە ناو بازنەی دەسەڵاتی میری بابان، بەڵام دواتر دەوڵەتی عوسمانی سلیمان بەبەی لە ساڵەکانی کۆتایی سەدەی حەڤدەدا لەناوبرد.

لەو ڕووداوانە لە سەدەی نۆزدەدا ڕوویانداوە دەردەکەوێ، کە کاریگەری دەسەڵاتی سیاسی میرنشینی بابانی لەسەر ویلایەتی شارەزوور زیادی کردووە. لەوانە لە سەردەمی عەلی پاشای والی بەغدا (١٨٠٢-١٨٠٧) کاتێک ھەریەک لە جاسم بەگ سەرۆکی ھۆزیبنوحەمدان و عوبەید لە ساڵی ١٨٠٥لەدژی والی بەغدا ھەڵگەڕانەوە. والی بەغدا داوای لێدانی ھەڵگەڕاوەکانی لە ئاوەڕەحمان پاشای بابان(١٧٨٩-١٨١٣) کرد، بەڵامبەپێچەوانەوە پاشای بابان دەستیکرد بەفراوانکردنی دەسەڵاتی و محەمەد پاشای فەرمانڕەوای کۆیەی کوشت، دوای ئەمە ئاوەڕەحمان پاشای بابان بەرەو کەرکوک کشا و ھێرشی کردە سەر ھەندێک لە گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک. والی بەغدا خۆی گەیاندە ناوچەی کەرکوک و بڕیاریدا بەلابردنی ئاوەڕەحمان پاشا لەفەرمانڕەوایەتی میرنشینی بابان و سلیمان بەگی نەوەی ئەحمەد پاشای بابانی کردە فەرمانڕەوای بابان. پاشان والی بەغدا داوای لە خالید بەگی برای ئیبراھیم پاشای بابان و فەرمانڕەوای موسلڕ و ھەولێر کرد ھێرش بکەنە سەر ئاوڕەحمان پاشا، لەم کاتەشدا ئاوەڕەحمان پاشا قەرە حەسەنی کردبووە سەربازگەی خۆی. بۆیە کاتێک ھێزی خالید بەگ گەیشتە پردآ ئاوڕەحمان پاشای بابان بەسەریدادا و زۆرێک لە سوپاکەی کوشت.لەدوای ئەمە میری بابان توانی دەست بەسەر شارۆچکە پردێشدادابگرێت، ھەربۆیە والی بەغدا بەخێرایی خۆی گەیاندە کەرکوک و سەربازگەی تێدا دانا، بەڵام پاشای بابان دەست پێشخەری کرد و ھێرشی کردە سەر والی بەغدا لە کەرکوک کە لە ئاکامدا شکستی خوارد و کشایەوە دەربەندی بازیان. بەم شێوەیە ھاتنی والی بەغدا ئاوڕەحمان پاشای بابانی ناچارکرد لە دەوروبەری کەرکوک بکشێتەوە، کە کردبوویە سەربازگەی خۆی.

یەکێک لە تەوەرەکانی پەیوەندی نێوان میرنشینی بابان و کەرکوک بریتی بوو لە پەیوەندی نێوان ھەندآ لە میرانی بابان لەگەلڕ ھەندێک لەھۆز و عەشایرەکانی دەڤەری کەرکوک کە لەسەر بنەمای ھاوکاری و یارمەتیدانی یەکتر دامەزرابوو، ئاورەحمان پاشای بابان یەکێک بووە لەو میرە بابانیانەی کە پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەلڕ دەڤەری کەرکوکدا ھەبووە، ئەم میرە لە سەردەمی خۆیدا چەندین جار ھاوپەیمانی لەگەلڕ ھۆز و تیرەکانی ناوچەی کەرکوکدا بەستووە و عەشایرەکانی ئەم دەڤەرە لە چەندین بارودۆخدا ھاوکاری ئاورەحمان پاشای بابانیان کردووە. لە ساڵی ١٨١٠دا کاتێک پاشای بابان لەگەلڕ نوێنەری ئەستانەدا حالەت سەعید ئەفەندیدا ڕێککەوتن بۆ لابردنی وای بەغدا سلێمان پاشای بچووک(١٨٠٨-١٨١٠) لەسەر دەسەڵاتی ویلایەتی بەغدا، پاشای بابان بە ھێزەکەیەوە ھاتە کەرکوک بۆ ئەوەی لەوێوە بەرەو بەغدا بەڕآ بکەون. پاشای بابان لە دەڤەرەکەدا دەستیکرد بەپەیوەندی کردن بەژمارەیەک لە ھۆزو عەشایرەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی ھاوکاری بن لەم ھێرشەدا بۆ سەر بەغدا، لە ئاکامدا ھەندآ لە ھۆزەکانی کەرکوک چونە پالڕ پاشای بابان و بوونە ھاوکاری، پاشای ناوبراو توانی لەم ھۆزانە سودمەند بێت. لە ئاکامی ئەم کردارە سەربازیەدا کە دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە ناوچەکە ڕێکیان خست سلیمان پاشای بچوکی والی بەغدا لە ساڵی ١٨١٠زدا کوژرا.

ئاورەحمان پاشای بابان لە درێژەی ھەوڵەکانیدا لە ناوچەی کەرکوک توانی دۆست و لایەنگری زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات تەنانەت دەسەڵاتی پاشای بابان لە ناوچەی کەرکوکدا لە ھاوکاری و ھاوپەیمانی لەگەلڕ ھۆز و عەشایرەکانی ناوچەکەدا تێپەڕی کردوو توانی لەگەلڕ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کەرکوک ھاوپەیمانی و ھاوکاری دروست بکات بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی والی بەغدا لە دەڤەری کەرکوکدا. کاتێک والی بەغدا عەبدوڵڵا پاشا(١٨١٠-١٨١٣) لە ساڵی ١٨١٢دا دوای ئەوەی لە شەڕی کفری دا بەسەر پاشای باباندا زاڵبوو بڕیاریدا ھاوکار و ھاوپەیمانانی پاشای ناوبراو لە دەڤەری کەرکوکدا دەستگیر بکات. بۆیە کاتێک والی بەغدا ڕوویکردە کەرکوک بینی تەواوی سەرۆکەکانی شارەکە و دەوروبەری کەرکوک و عەشایرەکان لە ژێرەوە بەنھێنی ھاوکار و یارمەتیدەری ئاورەحمان پاشای بابان بوون. کە لە ئاکامدا والی بەغدا ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی کەرکوکی دەستگیرکرد لەوانە موتەسەلیمی کەرکوک کە بەرزترین بەرپرسی شارەکە بوو، دواتر ھەریەک لە خەلیل ئاغا و قازی شارەکە عەبدولفەتاح ئەفەندی و شێخی شەممەر و ئاڵای بیگیمەحمود بەگ و سەرۆکی ھێزی پێشووی یەنیچەری بەغدا قاسم ئاغا دەستگیرکران. بوونی ئەم جۆرە ھاوپەیمانی و ھاوکارییە مانای بەھێزی پەیوەندی نێوان کەرکوک و میرنشینی بابان دەگەیەنێت لە سەردەمی ئاورەحمان پاشای باباندا. بەڵام زاڵبوون و باڵادەستی ویلایەتی بەغدا بەسەر ویلایەتی شارەزوور کاریگەری خراپی بەسەر ئەم ھاوپەیمانی و پەیوەندی نێوانیان ھەبووە.

لە سەردەمی مەحمود پاشای کوڕی ئاورەحمان پاشای باباندا پەیوەندی نێوان کەرکوک و بابانیەکان ھەر بەردەوام بووە، یەکێک لە ڕووداوە گرنگەکانی ئەو ماوەیە بریتییەلەچۆنیەتی بوونی داود پاشا بەوالی بەغدا. داود پاشا دوای بەجێھێشتنی بەغداڕووی کردە کەرکوک بەھۆی ئەوەی سەعید پاشای والی بەغدا(١٨١٣-١٨١٦) چەندین کەسی لە پلەوپایەکانیان لادا، بۆیە خەڵکی پشگیری خۆیان بۆ داود پاشا دەربڕی، دواتر داود پاشا ڕووی کردە شاری سلێمانی و محمود پاشای بابان بەگەرمی پێشوازی لێکرد و بڕیاری یارمەتیدانی خۆی بۆ داود پاشا ڕاگەیاند چونکە محمود پاشا یەکێک بوو لەو کەسانەی کە سەعید پاشا بڕیاری لەسەر کارلادانی بۆ دەرکردبوو. دوای چوونی داود پاشا بۆ سلێمانی بارەگای تێدا داناو چەند کەسێک لە دەوری کۆبوونەوەو لەوانەش موتەسەلیمی پێشووی کەرکوک ناوبراو دوای مانەوەی بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە سلێمانی ڕووی کردە کەرکوک و لەو دەڤەرە لە ناوچەیەک بەناوی قزل دگیرمن ھەوارگەی خۆی دانا، دواتر موتەسەلیمی کەرکوک حاجی مەعروف ئاغا ھاتە پێشوازی داود پاشا. لەگەلڕ ئەوەشدا کەسی وا ھەبوون لە کەرکوکدا ئامادە نەبوون بچنە پالڕ داود پاش، لەوانە عەبدوڵڵا پاشای میری پێشوی بابان کە ئەوکات لە کەرکوک دادەنیشت. بەڵام دواتر لە ڕیزەکانی داود پاشا ئاژاوە دروست بوو، ئەمەش بەھۆی ھاتنی فەرمانێک لە ئەستانەوە کە ئەحمەد بەگی برای شیری داود پاشا وەکو والی بەغدا دەناساند، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ھەندآ لەو ھێزانەی لە دەوروپشتی داود پاشا بوون لێی دوورکەونەوە. بۆیە ئەحمەد بەگ دەقی فەرمانەکەی بۆ خەڵک خوێندەوە و داوای لێکردن لە ژێر فەرمانی ئەودا کار بکەن چونکە ناوبراو لەلایەن سوڵتانەوە کراوە بەوالی، دواتر ئەحمەد بەگ بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوەی داود پاشایدا ، لە ئاکامدا توانی سوپایەک لە کەرکوکیەکان دروست بکات بۆ لەناوبردنی داود پاشا. ئەحمەد بەگ بە چوار تا سآ ھەزار سەربازەوە دەستیان کرد بەھێرش بۆ سەر داود پاشا، لەڕاستیدا بەرپەرچدانەوەی ھێزی کەرکوک لەلایەن بابانی و سلێمانیەکانەوە بوو، پاش ئەوەی ھێزی کەرکوکیەکان زۆربەیان کوژراو بریندار بوون ئەوانی تریان ڕایان کرد. بەم شێوەیە داود پاشا بەیارمەتی مەحمود پاشای بابان توانی ھێزی کەرکوکیەکان بشکێنێ.

دوای ئەمە داود پاشا بۆ بەغدا بەڕێکەوت بۆ لەناوبردنی سەعید پاشای والی بەغدائەوەی کە لێرەدا بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە خالید پاشای بابان دەچێتە کەرکوک و لەگەلڕ سوارەی کەرکوک بڕیاری یەکگرتن دەدەن، پاش ئەوەی عەبدوڵڵا پاشای بابانیش گەیشتە کەرکوک ئەویش چووە پاڵیان، ئەمەش بۆ ئەوەی بە ھەموو لایەکیان ھێرشێکی ھاوبەش بۆ سەر سلێمانی ئەنجام بدەن، چونکە لەم کاتەدا مەحمود پاشا سلێمانی بەجێھێشتبوو لە پالڕ داود پاشا بەرەو بەغدا بەڕآ کەوتبوو، بۆیە عەبدوڵڵا پاشای بابان توانی ھەزار جەنگاوەر لە کەرکوکەوە ھێرش بکاتە سەر سلێمانی و گەمارۆی بدات. بەڵام پاش چەند ڕۆژێک گەمارۆدان سەرکەوتوو نەبوو بۆیە گەڕایەوە بەغدا. دوای سەرکەوتنی شۆڕشەکەی داود پاشا و کوشتنی سەعید پاشای والی بەغدا لە ساڵی ١٨١٦، بڕیاری لێبوردنیدا بۆ ئەو کەرکوکی و کەسایەتیانەی بنەماڵەی بابان کە دژی ئەو شۆڕشیان کردبوو.
دوای ھاتنی داود پاشا (١٨١٦-١٨٣١ز) بۆ سەر دەسەڵات لە بەغدا، پەیوەندی لەگەلڕ مەحمود پاشای بابان لە ساڵی ١٨١٨ تێک چوو، ئەمەش لەبەر ئەوەی داوای لە محمود پاشا دەکرد پەیوەندیەکانی لەگەلڕ ئێراندا بپچڕێنێت بەڵام پاشای ناوبراو نەیتوانی ئەم کارە بکات، بۆیە مەحمود پاشا داوای یارمەتی لە حاکمی کرماشان محەمەد عەلی میرزا کرد، ئێرانیەکانیش نزیکەی ١٠ ھەزار چەکداریان بۆ یارمەتیدانی مەحمود پاشای بابان نارد. داود پاشاش ھێزێک بۆ کەرکوک بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانیەکان ڕەوانەکرد. مەحمود پاشای بابان نامەیەکی توندی بۆ کاربەدەستانی کەرکوک نارد، سەرەتا لە نامەکەیدا بوونی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان کەرکوک و بابان بەرز دەنرخێنێت، دواتر بەتوندی ڕەخنە لەوە دەگرێت کە ئێستا کەرکوک بۆتە جێگەی پەنادانی نەیارانی بابان و داوا دەکات عەبدوڵڵا پاشای مامی لە شارەکە دەربکرێت لەبەر ئەوەی میری بابان بوونی ئەو سوپایە لە کەرکوکدا بەمانای ھەڕەشە دەزانێت بۆ سەر بابان کە والی بەغدا پاڵپشتی دەکرد، بۆیە داوا لە کاربەدەستانی کەرکوک دەکات ھەولڕ بدەن ئەو سوپایە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

وادیارە بەکارھێنانی خاکی کەرکوک دژ بە میرەکانی بابان لە لایەن والیەکانی بەغداوە، زۆر جار کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندی نێوان کەرکوک و بابان دروستکردووە. ھەر بۆیە دەبینین چەندین جار والیەکانی بەغدا شاری کەرکوکیان کردبووە سەربازگەی خۆیان بۆ لێدانی بابانەکان.لە کۆتاییدا داود پاشا بەھێزێکی گەورەوە ڕووی کردە کەرکوک ھێزی مەحمود پاشا گەڕایەوە سلێمانی.
لە ساڵی ١٨٢١ دووبارە ئاژاوە سەری ھەڵدایەوە لە نێوان ھەردوولادا چونکە ژمارەیەک لە میری بابان ڕایان کردە ئێران و چونە پالڕ شازادە محەمەد عەلی میرزا، لەوانە محەمەد پاشای کوڕی خالید پاشای بابان و سلیمان پاشای کوڕی ئیبراھیم پاشا و عەبدوڵڵا پاشای مامی مەحمود پاشای بابان و محەمەد عەلی میرزاش دەستیکرد پاڵپشتی کردنیان. لەم بارودۆخەدا مەحمود پاشای بابان لایەنگری داود پاشا بوو، چونکە شازادە دەیویست عەبدوڵڵا پاشا بکات بەمیری بابان. ھەر بۆیە دوای شەڕێکی تووند لە نێوان ھێزی والی بەغدا و ھێزی مەحمود پاشا لەگەڵ ھێزی عەبدوڵڵا پاشا،ھێزی والی بەغدا و مەحمود پاشا دوای شکانیان گەڕانەوە کەرکوک. بەڵام محەمەد کەتحودا جێگری والی بەغدا خیانەتی کردوو چووە پالڕ لایەنی ئێرانیئەم کارە بووە ھۆی زیاتر باڵا دەستبوونی ھێزی ئێرانی لە کوردستان، ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆی پێشڕەوی ھێزی ئێرانیەکان ڕووەو کەرکوک لە ساڵی ١٨٢١، پاش گەیشتنیان لە نزیک شارەکەدا سەربازگەیان دانا و داوای خۆبەدەستەوەدانیان لێکردن. بەڵام خەڵکی شارەکە خۆیان بەدەستەوە نەدا، بۆیە محەمەد عەلی میرزا کەرکوکی بەشێوەی گەمارۆدراوی بەجێھێشت و ڕوویکردە بەغدا بۆ داگیرکردنی.دوای کشانەوەی ئێرانیەکان و مردنی محەمەد عەلی میرزا بەھۆی پەتای کۆلێرا. مەحمود پاشای بابان ئەمەی بە ھەلزانی بەیارمەتی والی بەغدا لە کەرکوکەوە ھێرشی کردە سەر عەبدوڵڵا پاشای مامی لە سلێمانی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام پاش دووبارە دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٨٢٢ مەحمود پاشا دەستی بەسەر سلێمانیدا گرتەوە.
لە سەردەمی فەرمانڕەوایی محمود پاشای باباندا دەسەڵاتی بابانەکان لە کەرکوکدا کەم دەبێتەوە لە چاو سەردەمی ئاوڕەحمان پاشای باباندا، بەھۆی دژایەتی توندی والی بەغدا داود پاشا، کە بەردەوام درێخی نەدەکرد لە بەکارھێنانی خاک و سەربازانی کەرکوک بۆ دژایەتیکردنی بابانەکان، ئەمە بێجگە لەوەی لەم سەردەمەدا مەترسی ئێرانیەکان لەسەر کەرکوک بەتەواوی زیادیکرد. ھەر بۆیە لە سەردەمی مەحمود پاشای باباندا پەیوەندی نێوان کەرکوک و میرنشینی بابان ڕووی لە لاواز بوون کرد.

ھەروەھا یەکێک لەو خاڵانەی کە کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان کەرکوک و باباندا ھەبووە خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە ھەندآ لەو میرە بابانیانەی دژایەتی فەرمانڕەوای بابانیان دەکرد ڕایان دەکردە کەرکوک، لەئاکامدا والی بەغدا ھەڵدەستا بە پاڵپشتیکردنیان بۆ لێدانی میری دەسەڵاتدار لە سلێمانی. جێگەی باسە ھەندآ لەو میرە ھەڵاتووانە زۆربەی کات لە کەرکوک بوون و ئەم شارەیان کردبووە پەناگەی خۆیان بەپاڵپشتی والیەکانی بەغدا لەم شارەدا جۆرێک لە سەربازگەیان ھەبووە. ئەوەتا لە سەردەمی ئاورەحمان پاشای باباندا خالید پاشای مامی ئەم ڕۆڵەی بینیووە. ئەم میرە بەپاڵپشتی والی بەغدا و بەھۆی فەرمانی والیبۆ موتەسەلیمی کەرکوک بۆ یارمەتیدانی خالید پاشا دژایەتی ئاورەحمان پاشای برازای کردووە. ھەروەھا ھەمان دیاردە بۆ سەردەمی مەحمود پاشای بابانیش ڕاستە، لەم سەردەمەدا عەبدوڵڵا پاشای مامی مەحمود پاشای بابان دژایەتی برازاکەی کردووە لەسەر تەختی بابان ھەر بۆیە والیەکانی بەغدا ھاوکاریان کردووە و زۆرجار بەھۆی فەرمانی والیەکانی بەغدا موتەسەلیمی کەرکوکیش یارمەتی پێشکەش بە عەبدوڵڵا پاشا کردووە. بێگومان ئەمەش کاردانەوەی خراپی لەسەر پەیوەندی نێوان کەرکوک و میرنشینی بابان ھەبووە لەبەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی بابان بە ھیچ شێوەیەک بەبوونی سەربازگەی میرانی بابانی نەیاریان لە کەرکوک ڕازی نەبوون، ئەمەش دەبووە ھۆی دروستبوونی ئاژاوە لە ناوچەکە و ھۆکارێکیشبووە بۆ تێکچوونی پەیوەندی نێوان کەرکوک و میرنشینی بابان.

میرنشینی بابان بە یەکێک لەو میرنشینە کوردیانە دادەنرێت کە زۆرترین کاریگەری بەسەر کەرکوکەوە ھەبووە، ھەر بۆیە کاتێک میرنشینی بابان لە سەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا لەناوچوو، سەنجەقی سلێمانی کاریگەری ئەوتۆی لە ڕووی سیاسیەوە لەسەر ویلایەتی شارەزوور نامێنێت. تەنانەت بە لەناوچوونی میرنشینی بابان مەترسیەکانی ئێرانیش لەسەر ناوچەی کەرکوک نامێنێت، بەجۆرێک لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا ھیچ جۆرە دەستدرێژی و مەترسیەکی ئێران لەسەر کەرکوک بەدی ناکرێت.جێگەی سەرەنجە دەسەڵاتدارانی عوسمانی لە ٢٢ی ئەیلولی ١٨٧٢ بەفەرمانێکی ڕەسمی سەنجەقی سلێمانیان کرد بە قەزاو لە ڕووی کارگێڕیەوە بە کەرکوکەوە(سەنجەقی شارەزوور)لکاندیان، تەنانەت ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی(زەورا)دا بە فەرمی بڵاوکرایەوە. بێگومان ئەمەش ھەوڵێک بووە بۆ بچوککردنەوەی دەسەڵاتی سلێمانی، بەڵام ئەم بڕیارە زۆری نەخایاند و جارێکی تر سلێمانی کرایەوە بە سەنجەقێکی سەربەخۆ.
ھەروەھا پێویستە ئەوە بزانین کە پەیوەندی نێوان بابان و کەرکوک ھەر تەنھا لە چوارچێوەی میرنشینەکەو ویلایەتی شارەزووردا نەبووە، بەڵکو ھەندێجار گەیشتۆتە ئاستی پەیوەندی بنەماڵەی بابان و شاری کەرکوک. بۆیە ھەندێجار میر و میرزادەکانی بابان بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەو ھەرای ناو میرنشینەکەیان پەنایان بردۆتە بەر شاری کەرکوک بەمەبەستی نیشتەجێبوون و دوورکەوتنەوە لە مەترسی بۆ سەر ژیانیان، بەڵام کێشەیان بۆ کەرکوک دروستکردووە. ئەمەش بە ھۆی ئەوەی لایەنگرانی ئەم میرانە بە ئارامی دانەدەنیشتن، وەک ئەوەی لایەنگرانی محەمەد پاشای کوڕی خالید پاشای بابانی دەستیانکرد بەدەست درێژیکردن بۆ سەر خەڵک و ھەندآ ڕەزو باخیان وێرانکرد لە گوندەکانی کەرکوک. ھەر بۆیە خەڵکی سکاڵایان بەرزکردەوە بۆ لای موتەسەلیمی کەرکوک. بەڵام بە ھۆی دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە کارانە سەرەڕای ئەوەی موتەسەلیمی کەرکوک ئاگاداری کردبوونەوە لە دەرەنجامەکەی، لە ئاکامدا موتەسەلیمی کەرکوک لە ساڵی ١٨٢٠ محەمەد پاشای بابانی لە سەرای کەرکوک دەستگیرکرد، بەڵام دواتر لایەنگرانی محەمەد پاشا بە ٢٠٠ تا ٣٠٠ سوارەوە بە شەو ھێرشیان کردە سەر بەندیخانەکە و ئازادیان کرد. کاتێک موتەسەلیمی کەرکوک بەم کارەی زانی خالید پاشای بابان و کوڕە مامەکەی سلیمان پاشای کوڕی ئیبراھیم پاشای بابانی دەستگیرکرد. بەڵام دواتر کە محەمەد پاشا لە کارەکانی پەشیمان بۆوە دەسەڵاتدارێتی کەرکوک وەکو مەرج بۆیان دانا کە دەبێت لە دەرەوەی کەرکوک نیشتەجآ بێت، بەڵام دوای ئەوەی بەڵێنی بەموتەسەلیمی کەرکوکدا کە واز لە جوڵانەوەکانیان بھێنن، موتەسەلیمی ھەریەک لە خالید پاشا و کوڕە مامەکەی ئازاد کردوو و ڕێگەی بە محەمەد پاشاش دا بێتەوە ناو شار نیشتەجآ ببێت.


لەو سەرچاوانەی لەنوسینی ئەم بابەتە سودیان لێوەرگیراوە

١- احمد جودت، تاریخ جودت، از ترتیب جدید، ج١، مگبعە عپمانیە، استانبول ١٣٠١ھـ/١٣٠٣رومی.
٢- محەمەد ئەمین زەکی، تاریخی سلێمانی و وڵاتی، ئامادەکردنی: رەفیق سالح، بەرگ سآیەم، چ٢، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ٢٠٠٦.
٣- حسین ناڤم بیگ، تاریخ الإمارە البابانیە، ت: شکر مێگفی و محمد الملا عبدالکریم المدرس، گ١، مگبعە وزارە التربیە، اربیل، ٢٠٠١.
٤- رسول حاوی الکرکوکلی، دوحە الوزارء فی تاریخ وقائع بغداد الزوراء، ت: موسی کاڤم نورس، مگبعە کرم، بیروت، د.ت.
٥- د.عماد عبدالسلام رۆوف:الموێل فی العھد العپمانی/ فترە الحکم المحلی ١١٣٩-١٢٤٩ھـ/١٧٢٦-١٨٣٤م، مگبعە اڵاداب النجف الاشرف، ١٩٧٥.
٦- عپمان بن سند الوائلی البێری، مگالع السعود/ تاریخ العراق من سنە(١١٨٨-١٢٤٢ھـ/١٧٧٤-١٨٢٦م)، تحقیق: د.عماد عبدالسلام رۆوف و د.سھیلە عبدالمجید القیسی، مگبعە دار الحکمە للگباعە والنشر، بغداد، ١٩٩٢.
٧- سلیمان فائق بگ، تاریخ بغداد، ت: موسی کاڤم نورس، مگبعە المعارف، بغداد، ١٩٦٢.
٨- ستیڤن ھیمسلی لۆنگریک: اربعە قرون من تاریخ العراق الحدیپ، ت: جعفر الخیاگ، بیروت، ٢٠٠٤.
٩- یاسین افندی العمری ابن خیراللە الحگیب الموێلی:غایە المرام فی تاریخ محاسن بغداد دار السلام، مگبعە دار البێری، بغداد، ١٩٦٨.
١٠- نڤمی زادە مرتچی فندی، گلشن خلفاء، ت: موسی کاڤم نورس، مگبعە الاداب، النجف، ١٩٧١.
Top