حکوومەتی شیعە
March 18, 2018
وتار و بیروڕا
کورد تاکە نەتەوەیە لەسەر رووی ئەم جیھانە کە تا ئەمڕۆ بە داوا و مافە ڕەواکانی نەگەیشتووە، سەرجەم شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان سەرکوت و لەناوبردراون، بەڵام کوردە وەک نەتەوەیەکی زیندوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەرگیز کۆڵی نەداوە، جوامێر و میرخاسانە ھەوڵی داوە، بۆ دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی ھەمیشە لە مەیدانی خەبات جەنگاوە.
بە درێژایی زیاتر لە ١٠٠ ساڵی خەباتی رزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان، لە عێراق ھیچ جۆرە گفتوگۆ و رێکەوتنێک کاری پێ ناکرێت، ئەوەتا دواجار دەستووری عێراقیش جێبەجێ نەکرا و پشگوێ خرا، ئەوان لە بەغداوە گاڵتەیان بە نەتەوەیەکی قوربانیدەری گەورەی وەکو کورد دێت و تەنانەت مافی ژیانیشمان پێنادەن، لەوانەیە ھەمووان بپرسن، بێدەنگی سەرکردایەتی کورد بۆ لەو کاتەدا، لە وەڵامدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە بێ دەنگی جەنابی سەرۆک لە بێ دەسەڵاتی و لاوازی نییە، بەڵام با کەمێکی دیکەیش چاوەڕوان بین، وا خەریکە کارتەکانی حکوومەتی شیعە و شەخسی عەبادی تەواو دەبن، ئینجا ئەوکات کارتەکانی جەنابی سەرۆک دەبینن.
لە ئێستادا ھەرێمەکەمان باشترین پەناگەیە بۆ ھەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان، دڵنیاشبن سەردەکەوین، ھەرگیز دڕکوداڵی ناحەزان، ناتوانێت ببێتە ڕێگر و بەربەست لەبەردەم ھەنگاوەکانی کورد، ڕێگەیەکی دوور و درێژمان بڕیوە و کەممان ماوە.
ئەو خەونەی سەدەیەکە گەلی کورد چاوەڕوانیەتی، ھەر ئەوە دێتە دی.