لە ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە حکومەتی عێراق بەپشتوانی ھەندێک ھێزی ناوخۆیی خەونی ئەوەیان ھەبوو کۆتایی بە حکومەت و پارتی بھێنن وەک ئەوەی لە کەرکوک کردیان ھەمان شتیش لە ھەولێر و دھۆک بکەن و ھەموو دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین لەناوبەرن بەڵام دووای بەرگریە قارەمانانەی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا وایکرد لە ڕووی سەربازییە شکست بھێنن لە داگیرکردنی کوردستان چونکە بەرپرسانی باڵای حەشدی شعبی بەئاشکرا دەڵێن ئەوانەی کە ڕێگەیان بۆکردینەوە ھاوکاریان کردین بێ شەڕ بچینە کەرکوک بەردەوام لەلایەن حیزبەکانی سلێمانی و ھەندێک ئەندام پەرلەمانی کورد لە عێراق بەتەلەفۆن داوایان دەکرد پێویستە نەوەستن تادەچنە زاخۆ، دەڵێت ئێمەش ھیچ وەڵامێکی دڵخۆشکەرمان بەوان نەداوە، دوای ئەوەی ھەندێک حیزب لەکوردستان شکستیان ھێنا لەوەی قەناعەت بە حکومەتی عیراق بکەن لە ڕێگەیی ھێزی سەربازییەوە کۆتایی بە حکومەتی ھەرێم بھێنێت ھاتن داوای حکومەتی ئینقازی نیشتیمانیان کرد و ووتیان حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم حکومەتەدا ناکەن ، بەڵام دوای ھەفتەیەک ئەمریکا و ووڵاتانی ئەوروپا بەبەیاننامەی فورمی پشتیوانی خۆیانیان بۆ حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی، بەم شێوەیە تەواو نا ئومێد بوون، دوای ئەم کارەساتە گەورەیە حکومەتی عێراق لەگەمارۆدانی کوردستان ھەربەردەوام بوو، بەڵام کاریزمایی نێچیرڤان بارزانی و لەسەرخۆیی و لێزانانە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا گەمارۆ سیاسیەکانی سەر کوردستانی شکاند و سەردانی فەرەنسایی کرد و لەلایەن بەڕێز ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا، سەردان و شێوازی پێشوازییەکە چاوەڕوان نەکراوە بوو بۆ حکومەتی عیراق چونکە عیراق تێگەشت بە گەمارۆیی سەر فڕۆکەخانەکان ناتوانن کوردستان لەجیھانی دەرەوە داببڕن، دوابەدوای سەردانی فەرەنسا سەرۆک وەزیران ھاوشانی عیراق بەشداری کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسی کرد، لەوێش زنجیرەیەک دیداری سیاسی ئەنجامدا و دوابەدەوای ئەوەش حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی داوەتنامەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بەخواستی سەردانی کردنی ئەڵمانیا و دیدارە دبلۆماسیەکانی ئەوێش ھاوشێوەی فەرەنسا و داڤۆس گرنگ بوون، داوی ئەم ڕووداوانە حکومەتی عیراق گەشتە ئەو بڕوایەیی دورکەوتنەوە لەدانوستان لەگەڵ کوردستان ئەنجامەکەی لەداھاتوودا زۆر خراپ دەبێت کاریزمایی نێچیرڤان بارزانی وایکرد دانوستانی نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە، دواجاریش فرۆکەخانەکانی کوردستان کرانەوە بەشێک لە خەرجییەکانی فڕۆکەخانەکان خرانە سەر حکومەتی عیراق لەبەرامبەردا ھەماھەنگی ئاسایشی نێوان فرۆکەخانەکان و عیراق زیاتر بکرێن و فرۆکەخانەکانیش بەھەمان ھەیکەلی ئیداریی و دارایی و ئاسایشەوە جارانەوە بەردەوام دەبێت لە گەشتەکانیان، داھاتی فرۆکەخانەکانیش بۆ حکومەتی ھەرێم دەبێت بەڵام ھەردوولا پەیڕەوی یەک شێوازی گومرگی یەکگرتوو دەکەن لە فڕۆکەخانەکان دا. ئەمەش دەسکەوتی سیاستە پراگماتیزمیەکانی نێچیرڤان بارزانی یە بە گۆڕینی ھەڕەش و کۆتایی ھێنان بە حکومەتی ھەرێمە بۆ ڕێککەتن و ھەماھەنگی کردی دوولایەنە.