روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست...
February 15, 2018
وتار و بیروڕا
یه‌كه‌م، من كادیر و لایانگری ئاشكرا و روونی پارتیم، باوه‌رم به‌دونیا بینینی پارتی و روانگه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك هه‌یه، هه‌ر ده‌زگایه‌ك و هه‌ر شوێنێكی ئه‌م پارته، پێویستی به‌من بێت، من به‌رۆژی رووناك و به ئاشكرا كاری تێدا ده‌كه‌م شانازی پێوه ده‌كه‌م، به‌ڵام كاری من له ناو پارتی سنوردار و دیاره كه ئه‌ویش راگه‌یاندنه به دیاری كراوی له رۆژنامه‌ی خه‌بات كار ده‌كه‌م هاوكار و هه‌ماهه‌نگی بواره‌كانی تری میدیایشم له‌ناو پارتیمان" چونكه خۆم نزیكه‌ی 15 ساڵه له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كه‌م، له‌وه بترازێت جارێ هیچ كارێكی ترم نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر كارێكی تریان پێ سپێردرا، ئه‌مه له‌ناو پارتی پێی ده‌لێن، پله به‌رز كردنه‌وه، هیچ ده‌زگایه‌ك پارتی له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و پاراستنی خه‌ڵكدا تێپه‌ری نه‌كردووه هه‌موو ده‌زگایه‌كی پارتی بۆ ئێمه‌و مانان جێگایی شانازیه، ئێمه به‌هه‌موو له‌ونه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك كه باوه‌رێكی یه‌قینمان پێی هه‌یه، كار ده‌كه‌ین ئه‌مه به‌ستراوه‌یه به روانگه و روانینی ئێمه نه‌ك پاداشت و ئیمتیاز".
دووه‌م، دیدی پیاوی فڵان و فیسار، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ك له پارتی و روانگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك ئاگادار بێت و تێیدا ژیابێت، هیچ كاتێك ده‌سته‌واژه‌ی سواوی وه‌ك" پیاوی فڵان كه‌س" له‌ناو پارتی جێگه‌یه‌كی نیه، ئه‌م كه‌لتوره، زیاتر له كه‌لتوری مه‌دره‌سه‌ی جه‌لالیزم دا به‌رجه‌سته‌یه، كه ئێستا سه‌دان پارچه‌ی وه‌ك گۆڕان و به‌رهه‌م و طفل جدیده" لێ‌دروست بووه، ئه‌وه‌نده نامۆیه له‌ناو پارتی كه هه‌ركه‌سێكیش ده‌ستی بۆ بردبێت، په‌راوێزخرا و فرێدراو به‌شحاڵی بووه، بۆیه ئه‌مه روانگه‌ی من بووه و هیچ كاتێكیش نه‌چوومه‌ته ژێر باوری، پیاوی فلان و فیسار، ئه‌وه‌ی باش خزمه‌تی كردووه لای ئێمه به‌رێز و سه‌ركه‌وتوو سه‌یر كراوه، هاوكاریمان كردووه، به‌ڵام هیچ كاتێكیش سایكۆلۆژیای من له‌گه‌ڵ بوونی پیاوی فلان و فیساردا گونجاو نابێت، كاره‌كانی منیش ئه‌گه‌ر له قۆناغێك فۆتێكراوی پیاو پیاوانێ تێدا كراوه، دواجار ده‌ركه‌وتووه، كه پیاو پیاوانێ له‌فه‌رهه‌نگی من دا نیه، ئه‌وانه‌شی له‌وروانگه‌یه دا پێناسه و ته‌فسیری منیان كردووه، پشت شكاو لێده‌رچوونه، بۆیه هیوادارم ئه‌م چه‌ندباره‌یه له نووسین له‌و مالپه‌ره پیسخانه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه... خۆشه‌ویستیشم بۆ هه‌موو هاوڕێیه‌تیه‌كمان هه‌یه له هاوڕێیه‌تی و هه‌ڤاڵیه‌تیمان دا دونیایه‌ك رێز و خۆشه‌ویستی و ته‌مه‌ناكردنم هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن.