سەرۆك بارزانی ، گەیاندنی پەیامی میللەتێكی ئاشتیخواز وسەربەخۆیخواز بە هەموو جیهان ..

سەرۆك بارزانی ، گەیاندنی پەیامی میللەتێكی ئاشتیخواز وسەربەخۆیخواز بە  هەموو جیهان ..
بناغەی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان و هاتنی دەیان كۆمپانیا و كۆنسۆلخانەی وڵاتانی زڵهێز و ناوچەكە هەر لە خۆیەوە نەبووە ، بەڵكو بە پلان و نەخشەی پێشمەرگە وكەسایەتییەك دارێژراوە كە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی هەموو توانا پێشمەرگایەتی وسیاسی و دیپلۆماسییەكانی لە پێناو ناساندنی دۆزی كورد و بە دونیا لە لایەك و لەلایەكیی تریش گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و گەیاندنی میللەتی كورد بووە بە كەناری دڵنیایی .هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە جیهاندا، بۆیە ناتوانن بە ئاسانی پشت لە هەرێمی كوردستان بكرێت . ئەوەیش بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە كە لە رابردوو ئێستا سەرۆك بارزانی پەیڕەوی دەكات و بووەتە گەرەنتی بۆ لایەنی بەرانبەر، ئەوەیش وای كردووە ئەو وڵاتانەی پێشتر دژایەتیكردنی گەلی كوردیان دەكرد، دەست لەو سیاسەتەی دژایەتیكردن بەردەن، هۆكاری دووەمیش بۆ ئەو بەهایانە دەگەڕێتەوە كەلە نێو میللەتەكەماندایە و توانیومانە لەگەڵ جیهانی پێشكەوتوودا بیگونجێنین، ئەوەیش بە قەبووڵكردنی بەرانبەر و فرەڕەنگی و ئایینی و پێكهاتەكان دەگرێتەوە، رۆشنبیریەتی میللەتی كورد لەگەڵ رۆشنبیریەتی ئەو دەوڵەتانە دەگونجێ كە ئێستا جیهان بەڕێوە دەبەن، لای كورد سیاسەتی رەتكردنەوەی بەرانبەر كۆتایی هاتووە و میللەتی كورد بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان، گەلەكەمان بە شێوەیەك خۆی پێشانی جیهان داوە وەك ئەوە وایە ئێمە سەد ساڵە دەوڵەتین".بەدڵنییاییەوە گۆرانكاریی لە ناوچەكە روو دەدات و پێكەوەژیانی میللەتان لەسەر بنەمای تێگەییشتنی نێوانیانە، ئێستا دوو تێگەییشتن لە ناوچەكە دروست بوونە لە نێوان گەلانی ناوچەكە، یەكێك لەوانە عەرەبە توندڕەكانی ناوچەكە سەركێشی دەكەن و هێشتا لە سەردەمی شەڕی سارددا دەژین، رۆشنبیرییەكی دیكە هەیە، ئەویش سیاسەتی سەردەمانە و پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردنە، ئەو روحیەتە پێكەوە ژیانە كلیلی سەركەوتنی میللەتی كورد لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا ئامانجی خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەی پارتی و بارزانی روون و ئاشكرایە ، رێگریكردن لە شكاندنی شكۆ و سەروەری كورد ، رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆیی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان و داگیركەران .هزروبیری ‮ ‬سیاسی‮ سەرۆك ‬بارزانی‮ ‬سروشتی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬خەت خەتێنە دەستكردەكانی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین و ئەفریقایە كە زۆریك لە میللەتان و كوردیشی‮ ‬تێدا شەلەل كردوە و نەتەوەكانی‮ ‬تری‮ ‬لە ناو دەوڵەتە فاسیدە ئیقتیدارگەراكان زیندانی‮ ‬كردوە‮. ‬هزری‮ ‬سیاسی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەڵێ پێویستە كورد ناسنامەی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵبگرێ‮. ‬پەرەسەندنی‮ ‬هزری‮ ‬سیاسی‮ ‬بارزانی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە پلە و پایە نیە‮. ‬هزری‮ ‬بەرێزیان لە سروشت و سرشتی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬میلەتان و گەڕانەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬سروشتی‮ ‬جوگرافیای‮ ‬نەتەوەكان لە لایەن بیرمەندانی‮ ‬سیاسی‮ ‬خەریكە دەبێتە گرینگترین بابەتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكان‮. ‬بۆیە كورد پێویستە كار بكات لە سەر دروستكردنی‮ ‬ژووری‮ ‬لێكولینەوەی‮ ‬هزری‮ ‬سیاسی‮ ‬بارزانی‮ ‬كە بریتییە لە گەرانەوە بۆ سروشتی‮ ‬نەتەوەكان كە تێدا رێز لە مرۆڤایەتی‮ ‬دەگیرێ‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نەك هەر هزری‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسی‮ ‬نیشانی‮ ‬جیهان داوە،‮ ‬بەڵكو وەك سەركردەیەكی‮ ‬وەك دوگل لە فەرەنسا و چوئین لای‮ ‬لە چین لە مەیدانی‮ ‬كرداردا كاری‮ ‬بۆ ئەم هزرە كردووە و بڕنۆی‮ ‬بۆ لە شان كردووە و ریفراندۆمی‮ سەربەخۆیی ،‬وەك میساق ومیسداقی‮ ‬هزرەكە گەیاندۆتە ئامانج و ئەورۆ ئەم ئیرادەیە و ئەم هزرە كورد پارێزە،‮ ‬قەڵەمدارانی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬جیهانی‮ ‬هێناوەتە گۆ‮.‬دیارە كاری‮ ‬سیاسەتمداری،‮ ‬شەقامی‮ ‬گشتی‮ ‬نیە تاكو تێپەڕگای‮ ‬هەر كەسێك بێت‮. ‬ڕوداو و قەیرانن كە سیاسەتمەدارانی‮ ‬مێژوساز‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬سادەبین جیا دەكەنەوە و دەستە بژێر دەكرێن‮. ‬كاری‮ ‬گەورە پێویستی‮ ‬بە گەورە مرۆڤ هەیە‮. ‬بەرزكردنی‮ ‬میللەت و شكۆدان بە نەتەوەیەك كەسی‮ ‬وەك ماندێلای‮ ‬دەوێ‮. ‬ماندێلا خاوەن هزری‮ ‬دژی‮ ‬ئەپارتاید بوو،‮ ‬بۆیە خەباتی‮ ‬بۆ كرد و ماوەیەك بەرێوەی‮ ‬برد و دواتر وازی‮ ‬لە پۆست هێنا‮. ‬ماندیلا بۆ هزرێك خەباتی‮ ‬كرد نەك بۆ پلە‮. ‬میللەتیی كورد ئەمرۆ كەسێكی‮ ‬خاوەن هزر و خەبات و پۆست نەویست و دیموكراسی‮ ‬خوازی‮ ‬وەك بارزانی‮ ‬هەیە‮. ‬مێژوو بە گەورەیی‮ ‬دەڕوانێتە بارزانی‮. ‬سەرۆك بە هزرو خەبات و خۆنەویستی‮ ‬خۆی‮ ‬كوردی‮ ‬كردە خاوەن ناسنامەی ‬ریفراندۆمی سەربەخۆیی‮. ‬ریفراندۆمێك كە شان و شەوكەتی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان نەخشاند ئەمەش گرینگترین تایبەتمەندی‮ ‬سیاسەتمەدارە‮. ‬ئەم شان و شەوكەتەی‮ ‬كورد بە دەستی‮ ‬هێناو دڵنیام كە پەرە دەستێنێ لە ناخی‮ ‬نیشتیمان دۆستێكەوە هەلقولاوە.‬بۆیە سەرۆك بارزانی هەموو كات تێكۆشاوە تا میللەتی كورد خاوەنی خاك و شوناسی خۆی بێت و رێگری لە شكاندنی ئیرادەی میللەتەكەی گرتووە.
Top