بناغەی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان و هاتنی دەیان كۆمپانیا و كۆنسۆلخانەی وڵاتانی زڵهێز و ناوچەكە هەر لە خۆیەوە نەبووە ، بەڵكو بە پلان و نەخشەی پێشمەرگە وكەسایەتییەك دارێژراوە كە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی هەموو توانا پێشمەرگایەتی وسیاسی و دیپلۆماسییەكانی لە پێناو ناساندنی دۆزی كورد و بە دونیا لە لایەك و لەلایەكیی تریش گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و گەیاندنی میللەتی كورد بووە بە كەناری دڵنیایی .هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە جیهاندا، بۆیە ناتوانن بە ئاسانی پشت لە هەرێمی كوردستان بكرێت . ئەوەیش بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە كە لە رابردوو ئێستا سەرۆك بارزانی پەیڕەوی دەكات و بووەتە گەرەنتی بۆ لایەنی بەرانبەر، ئەوەیش وای كردووە ئەو وڵاتانەی پێشتر دژایەتیكردنی گەلی كوردیان دەكرد، دەست لەو سیاسەتەی دژایەتیكردن بەردەن، هۆكاری دووەمیش بۆ ئەو بەهایانە دەگەڕێتەوە كەلە نێو میللەتەكەماندایە و توانیومانە لەگەڵ جیهانی پێشكەوتوودا بیگونجێنین، ئەوەیش بە قەبووڵكردنی بەرانبەر و فرەڕەنگی و ئایینی و پێكهاتەكان دەگرێتەوە، رۆشنبیریەتی میللەتی كورد لەگەڵ رۆشنبیریەتی ئەو دەوڵەتانە دەگونجێ كە ئێستا جیهان بەڕێوە دەبەن، لای كورد سیاسەتی رەتكردنەوەی بەرانبەر كۆتایی هاتووە و میللەتی كورد بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان، گەلەكەمان بە شێوەیەك خۆی پێشانی جیهان داوە وەك ئەوە وایە ئێمە سەد ساڵە دەوڵەتین".بەدڵنییاییەوە گۆرانكاریی لە ناوچەكە روو دەدات و پێكەوەژیانی میللەتان لەسەر بنەمای تێگەییشتنی نێوانیانە، ئێستا دوو تێگەییشتن لە ناوچەكە دروست بوونە لە نێوان گەلانی ناوچەكە، یەكێك لەوانە عەرەبە توندڕەكانی ناوچەكە سەركێشی دەكەن و هێشتا لە سەردەمی شەڕی سارددا دەژین، رۆشنبیرییەكی دیكە هەیە، ئەویش سیاسەتی سەردەمانە و پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردنە، ئەو روحیەتە پێكەوە ژیانە كلیلی سەركەوتنی میللەتی كورد لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا ئامانجی خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەی پارتی و بارزانی روون و ئاشكرایە ، رێگریكردن لە شكاندنی شكۆ و سەروەری كورد ، رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆیی رژێمە یەك لە دوای یەكەكان و داگیركەران .هزروبیری سیاسی سەرۆك بارزانی سروشتی كردنەوەی خەت خەتێنە دەستكردەكانی خۆرهەڵاتی ناوین و ئەفریقایە كە زۆریك لە میللەتان و كوردیشی تێدا شەلەل كردوە و نەتەوەكانی تری لە ناو دەوڵەتە فاسیدە ئیقتیدارگەراكان زیندانی كردوە. هزری سیاسی بارزانی دەڵێ پێویستە كورد ناسنامەی راستەقینەی خۆی هەڵبگرێ. پەرەسەندنی هزری سیاسی بارزانی پێویستی بە پلە و پایە نیە. هزری بەرێزیان لە سروشت و سرشتی فەرهەنگی میلەتان و گەڕانەوەی دۆخی سروشتی جوگرافیای نەتەوەكان لە لایەن بیرمەندانی سیاسی خەریكە دەبێتە گرینگترین بابەتی نەتەوە یەكگرتوەكان. بۆیە كورد پێویستە كار بكات لە سەر دروستكردنی ژووری لێكولینەوەی هزری سیاسی بارزانی كە بریتییە لە گەرانەوە بۆ سروشتی نەتەوەكان كە تێدا رێز لە مرۆڤایەتی دەگیرێ. سەرۆك بارزانی نەك هەر هزری نوێی سیاسی نیشانی جیهان داوە، بەڵكو وەك سەركردەیەكی وەك دوگل لە فەرەنسا و چوئین لای لە چین لە مەیدانی كرداردا كاری بۆ ئەم هزرە كردووە و بڕنۆی بۆ لە شان كردووە و ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،وەك میساق ومیسداقی هزرەكە گەیاندۆتە ئامانج و ئەورۆ ئەم ئیرادەیە و ئەم هزرە كورد پارێزە، قەڵەمدارانی ئازادیخوازی جیهانی هێناوەتە گۆ.دیارە كاری سیاسەتمداری، شەقامی گشتی نیە تاكو تێپەڕگای هەر كەسێك بێت. ڕوداو و قەیرانن كە سیاسەتمەدارانی مێژوساز لە خەڵكی سادەبین جیا دەكەنەوە و دەستە بژێر دەكرێن. كاری گەورە پێویستی بە گەورە مرۆڤ هەیە. بەرزكردنی میللەت و شكۆدان بە نەتەوەیەك كەسی وەك ماندێلای دەوێ. ماندێلا خاوەن هزری دژی ئەپارتاید بوو، بۆیە خەباتی بۆ كرد و ماوەیەك بەرێوەی برد و دواتر وازی لە پۆست هێنا. ماندیلا بۆ هزرێك خەباتی كرد نەك بۆ پلە. میللەتیی كورد ئەمرۆ كەسێكی خاوەن هزر و خەبات و پۆست نەویست و دیموكراسی خوازی وەك بارزانی هەیە. مێژوو بە گەورەیی دەڕوانێتە بارزانی. سەرۆك بە هزرو خەبات و خۆنەویستی خۆی كوردی كردە خاوەن ناسنامەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی. ریفراندۆمێك كە شان و شەوكەتی بۆ خەڵكی كوردستان نەخشاند ئەمەش گرینگترین تایبەتمەندی سیاسەتمەدارە. ئەم شان و شەوكەتەی كورد بە دەستی هێناو دڵنیام كە پەرە دەستێنێ لە ناخی نیشتیمان دۆستێكەوە هەلقولاوە.بۆیە سەرۆك بارزانی هەموو كات تێكۆشاوە تا میللەتی كورد خاوەنی خاك و شوناسی خۆی بێت و رێگری لە شكاندنی ئیرادەی میللەتەكەی گرتووە.