لە پێشوازی یادی ١٨ی شوبات دا با یەکێتی قوتابیان ھەر بە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنێتەوە

لە پێشوازی یادی ١٨ی شوبات دا با یەکێتی قوتابیان ھەر بە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنێتەوە
وەک زەرورەتێکی مێژوویی (٦٥) ساڵ بەر لە ئێستا بە حیکمەت وبریاری بارزانی نەمر یەکێتی قوتابیانی کوردستان دامەزرا کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بوو لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تا بە سوود وەرگرتن لە فەلسەفە وپەیامی رێبازی بارزانی نەمر سەرپەرشتی کاروباری قوتابیان بکات کە لەم بوارەشدا جێ پەنجەیان دیار بووە پۆلێک کادیر وسەرکردەی لێھاتوویان پێگەیاندووە کە شان بەشانی تێکۆشەرانی تر لە مەیدانی خەبات وتێکۆشاندا بوونیان ھەبووە کە لەبەر ئەم کاریگەریەش بوو بەسەرە رم پێناسەکراون و رێکخراوەکە بوویتە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران کە لەمیانەی ووتارێکی دا سەرۆک مسعود بارزانی ئاماژەی بەو راستی یەدا کە زۆربەری سەرکردە لێھاتووەکان لە یەکێتی قوتابیان و لاوان پێگەیشتوون بە دڵنیایەوە ئەمەشیان مایەی شانازێکی کەم وێنەیە کە بگاتە ئەو ئاستەیەی سەرۆک شاھیدیان بۆ بدات وە نەبێت ئەم رۆلەیە تەنھا لە زەمەنێکدا بووبێت بەڵکو پێویستە لە ھەموو قۆناغەکاندا لەسەر پەروەردە کردنی نەوە لە دوای نەوە بە ھەستێکی پاکی نیشتیمانی بەردەوام بێت و پێشکەشی کوردستانیان بکات .
بەو پێیەی بەندەش شەرەفمەند بووە لەسەرەتای کارکردنمدا لەم کاروانەی پر لە سەروەر وشانازیەدا کارم کردووە مافی ئەوەشم ھەیە گلەیی و نیگەرانی خۆم بخەمە روو کە ھەست بەھەمان رۆل وکاریگەری جارانی ئەم رێکخراوەیە ناکرێت ئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانە بەلکو دەخوازین لەگەل یاد کردنەوەی ساڵیادی ١٨ی شوبات دا رێبوارانی ئەم کاروانە بەھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی یەوە مامەلە بکەن و مێژووی پر لە سەروەری یەکێتی قوتابیان لە یاد نەکەن بەھەمان گروتینی جاران لە مەیدانی کارکرندا بەردەوام بن ودرێژە بەھەمان رێباز وپەیامی رەسەنی کوردایەتی بدەن تا وەک ھەمیشە ھەر بە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنێتەوە بۆ زیاتر داکۆکی کردن لە ماف وداخوازی قوتابیان و ھێنانەدی ئامانجە گەورەکە کە خۆی دەبینێتەوە لە سەربەخۆی و ھێنانەدی دەولەتی کوردستان کە ئەمرۆ بێت یا سبەی ھەر دێتە دی کە تەنھا بەمەش گیانی بەرزە فری شەھیدان ئاسوودە دەبێت .
پیرۆز بێت یادی ١٨ی شوبات ساڵیادی دامەزرانی ھەردوو رێخکراوی (قوتابیان و لاوان )
Top