میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان نەجمەدین سەعید عەلی یوسفی

میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان نەجمەدین سەعید عەلی یوسفی
نەجمەدین سەعید عەلی یوسفی ساڵی ١٩٤١ لە گوندی "بابیر" سەربە قەزای ئامێدی لەدایک بووە. ساڵی ١٩٥٧، لە پەیمانگای چاندن لە بەغدا وەرگیراوە و ساڵی ١٩٥٩ باوەڕنامەی لەو پەیمانگایە وەرگرتووە و وەک کارمەندی بەڕێوەبەری چاندن لە ئەبوغەریبی بەغدا دامەزراوە. بەرلە گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە سۆڤیەت، چووەتە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە و بە سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦١دا، پاڵی بە شۆڕشی ئەیلولەوە داوە و بووەتە پێشمەرگە لە بارەگای ئەسعەد خۆشەوی لە گوندی "بانک و ئەرزا". ساڵی ١٩٧٣ کراوە بە کادیری لیژنەی ئامێدی و ساڵی ١٩٦٤ بووە بە ئەندامی لێژنەی پێکهێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکرات کە لە قەڵادزێ پێکهات. ساڵی ١٩٦٥ بەرپرسی لیژنەی ئامێدی و قایمقامی قەزای ئامێدی بووە.
ساڵی ١٩٦٨ لەگەڵ فازل میرانی، حەبیب کەلەش، عوسمان خەڵکی ئەتروش، عەبدولقەهار ماسیکی، ئیبراهیم گرگری و ئەحمەد عەبدوڵا بێتاسی و چەند کەسێکی تر ڕەوانەی خوڵی کادیر لە چۆمان کراوە. تا ساڵی ١٩٧٠ وەک بەرپرسی لیژنەی ئامێدی و قایمقامی قەزای ئامێدی ماوەتەوە و لەو ساڵەدا کراوە بە ئەندامی کارگێڕی لقی یەک کە عەلی شنگاری بەرپرسی بووە و فازل میرانی، شەعبان سەعید و شەهید عەلی عەبدوڵا مائی، حەبیب کەلش و ڕەوانشاد مەلا ساڵح حاجی ئەندامانی تری کارگێڕی لق بوون.
ساڵی ١٩٧٥ کە شۆڕشی ئەیلول ڕاوەستا، خۆی گەیاندۆتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێوە گۆستراوەتەوە بۆ شاری ساوە. وەک بۆخۆی دەڵێت لەگەڵ ٣٠٠ بنەماڵە لەو شارەدا لەژێر گوشار و ئازاری ساواکدا بووە. دوای ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٧٩دا بە ڕێنوێنی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکرات و شۆڕشی گوڵان، چووەتە عەزیمیەی کەرج و لەوێ نیشتەجێ بووە. لە کەرج لیژنەیەک لە محەمەدی مەلا قادر، ڕەوانشاد ئازاد قەرەداغی و نەجمەدین یوسفی پێکهاتووە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەندامانی پارتی لە شارەکانی ئێران و هاندانیان بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان و بەشداریی کردنیان لە شۆڕشی گوڵان. لە پاییزی ساڵی ١٩٧٩ ئەو لیژنەیە بەرپرسایەتی ئامادە کاریی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی پێسپێردراوە و لە کۆنگرەی نۆیەمدا، نەجمەدین سەعید عەلی یوسفی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و بەرپرسایەتی پەنابەرانی کۆمەڵگای زێوە و بەرپرسی پێشمەرگەکانی سەربە مەکتەبی سیاسی دراوەتێ و تا ساڵی ١٩٨٣ لەو ئەرکەیدا ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ فازل میرانی، هوشیار زێباری و دوکتۆر جرگیس کراون بە ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون و تەفتیش و مانگی هەشتەمی ساڵی ١٩٨٠ ئەو لیژنەیە چووەتە بارەگای لقی یەکی پارتی لە "کۆماتە" لەسەر سنوری زاخۆ و باکوری کوردستان و لیژنەی ناوچە و ئۆڕگانەکانی سەربە پێشمەرگەیان لەوێ ڕێکخستۆتەوە و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ ڕاژان. ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات چووەتە لۆلان و لەوێ بارەگای سەرکردایەتی پارتیان داناوە.
ساڵی ١٩٨٣، بەدوای ئەو سەرلێدانەی، نەجمەدین یوسفی لەگەڵ محەمەدی مەلا قادر و خورشید شێرە گواستراوەتەوە بۆ لقی دووەمی پارتی لە ناوچەی بالیسان و شێخ وەسان و لەم بارەیەشەوە دەڵێت:
- (ڕژێمی عێراق چەکی کیمیایی لەوێ بەکار هێنا و خەڵکێکی زۆری کوشت و بریندار کردو بەشێکیشی گرت و بردی بۆ هەولێر و بە زیندوویی ژێر خاکی کردن و هەموو ناوچەکەی چۆل کرد و زیندەواری لێ نەهێشت، تەنانەت درەختەکانیشی بە چەکی کیمیایی لەناو برد.) کراوە بە بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە ناوچەی بادینان و تا کۆتایی ساڵی ١٩٨٤ لەو ئەرکەیدا بەردەوام بووە و ساڵی ١٩٨٥ ئەرکی سەرپەرستی هێزی پێشمەرگەی لە خزێنە و لۆلان و سەری سپیندارێ دراوەتێ و هەرلەو ساڵەدا بۆ جاری دووەم کراوە بە بەرپرسی لقی یەک و لەگەڵ ڕەشید عارف ڕەوانەی بادینان کراوەتەوە. لەم بارەیەوە دەڵێت: (لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٦دا سەرۆک بارزانی و کاک هوشیار زێباری و زەعیم عەلی و دوکتۆر جەرجیس هاتن و سەردانی لقی یەکیان کرد. من ١٨ مانگ بوو لەو لقە بووم و جەنابی سەرۆک فەرمانیدا من بۆ سەرلێدانی هاوسەر و منداڵەکانی بگەڕێمەوە بۆ ئێران.)
بەدوای ئەو سەرلێدانەی، نەجمەدین یوسفی لەگەڵ محەمەدی مەلا قادر و خورشید شێرە گواستراوەتەوە بۆ لقی دووەمی پارتی لە ناوچەی بالیسان و شێخ وەسان و لەم بارەیەشەوە دەڵێت:
- (ڕژێمی عێراق چەکی کیمیایی لەوێ بەکار هێنا و خەڵکێکی زۆری کوشت و بریندار کردو بەشێکیشی گرت و بردی بۆ هەولێر و بە زیندوویی ژێر خاکی کردن و هەموو ناوچەکەی چۆل کرد و زیندەواری لێ نەهێشت، تەنانەت درەختەکانیشی بە چەکی کیمیایی لەناو برد.)
ناوبراو ساڵی ١٩٨٨ کراوە بە بەرپرسی بارەگای هێزی پێشمەرگەی مەکتەبی سیاسی و بەشداریی شەڕی خواکورکی کردوە تا ساڵی ١٩٨٩ لەلای مەکتەبی سیاسی لە ڕاژان ماوەتەوە.
بە دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی باشوری کوردستان، نەجمەدین یوسفی کراوە بە ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتکاری هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی دهۆک و ساڵی ١٩٩٩ بە بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرکی بەرپرسایەتی کۆمەڵگای نیشتەجێ کردن "گازخانان" بۆ دروستکردنی خانووبەرە بۆ خێزانی شەهیدان، پێشمەرگە کەمئەندامەکان و خەڵکی هەژاری کوردستانی لە سێمێل و زاخۆ پێدراوە و لەم بارەیەوە دەڵێت: (لە بەردەوامی ئەو پرۆژەیەدا، بە شانازییەوە زیاتر لە ٢٠٠٠ خانوومان بۆ خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە کەمئەندامەکان و هەژارانی پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، شەقڵاوە، هەریر و دیانا دروست کردوە و هەتا ئێستاش لەو ئەرکەدا بەردەوامم.)
نەجمەدین سەعید عەلی یوسفی کتێبێکی بە ناوی "ثورة ایلول المجیدە" دەربارەی شۆڕشی ئەیلول بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە کە پەیوەستە بە ساڵانی ١٩٦١- ١٩٧٥. ناوبراو لە یوبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتدا لە ١٦/٨/١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێدراوە و لەو بارەیەوە دەڵێت:
- (بەوپەڕی فەخر و شانازی و سەربەرزییەوە کە گەیشتمە ئەو پلەیەی کە ڕەوای وەرگرتنی میدالیای بارزانی بم کە بەرهەمی خەبات و تێکۆشین و پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی دەورانی ژیانم بوو.)
حامید گەوهەریم یدالیای بارزانی
بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان
Top