لەبارەی خۆت ڕوونکردنەووە بۆکەس مەدە
February 11, 2018
وتار و بیروڕا
![لەبارەی خۆت ڕوونکردنەووە بۆکەس مەدە](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
ئەوانەی لە پێناو ڕازیکردنی (گشت) تێدەکۆشن مرۆڤی تەقلیدین و شانۆکارەکی درۆهینن ، دەیانەوێت بەو کارەیان خەڵک لەخۆ ڕازیبکەن ، پەلاماری سەروەری و پیرۆزی و مێژووی خەڵکی دەدەن و حەجمانییان نەماووە و سوپاسگوزاری خوداوەند ناکەن کە هێندەی پێیان بەخشیووە لە ژییان.
((گۆڕینی ناوەڕۆکی پلۆتۆنیۆم ئاسانترە لە گۆڕینی ناوەڕۆکی ڕووحی شەڕانگێزی مرۆڤ)) ئەنیشتاین.
ئەوانەی هەڵگری ڕووحێکی شەڕانگێزن وەکوو هاوکێشەیەکی ماتماتیکین و نەگۆڕن ، ئەوان جگە لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کین و بوغز و نەفرەت ، هیچیترییان لێ چاوەڕوان ناکرێت بۆ مرۆڤایەتی.
مرۆڤی مەزن هیچکات چاوەڕوانی ئەووە نییە خەڵک باسی بکەن و گرینگی بە قەڵەباڵغی و فەوزا نادات ، مرۆڤی مەزن پەروەردەی مەدرەسەیێکە جگە لەخۆی کەسیتر بە خاوەنی خۆی نازانێت و هیچکات بۆ ئەجێندای کەسانیتر نابێت بە خەڵوزو ئاگری هیچ شەمەندەفەرێک بۆ گەیشتن بە ترۆپک خۆشناکات.