عه‌فرین بۆچی؟
February 10, 2018
وتار و بیروڕا
1-له‌دوای كوده‌تاوئاڵۆزیه‌كانی توركیا دۆخی ناوخۆی پارتی(دادوپه‌ره‌پێدان)یش به‌ته‌واوی ئاڵۆزبووه،ململانێیه‌كی توندله‌نێوان كه‌سه دیاره‌كانی حزبدا هه‌یه،پێگه‌ی ئه‌ردۆغان تاڕاده‌یه‌كی زۆر لاواز بووه‌وبه‌های جارانی نه‌ماوه،وڵات به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیاسی ودارای وسه‌ربازی گوزه‌ر ده‌كات،له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیش فۆكسی زۆری له‌سه‌ره به‌هۆی پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ وله‌كه‌داركردنی پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆداپۆشینی شكسته‌كان ئه‌ردۆغان به‌داگیركردنی عه‌فرین هه‌وڵی په‌رده‌پۆش كردنی ده‌دات.
2-توركیا ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێك گه‌وره‌ترله‌وه‌ی هه‌یه خۆی پیشان بدات وله‌معاده‌لاتی ناوچه‌كه ڕۆڵی زیاتری هه‌بێت،داگیركردنی عه‌فرین وه‌ك تاكتیك به‌كارده‌هێنێت وده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌یدا كۆمه‌ڵێك مه‌رج پێشنیارده‌كات بۆئه‌مریكا له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه ڕاگرتنی یارمه‌تیه‌كانی بۆ كورد.
3-كانتۆنی عه‌فرین هاوسنوره له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان هه‌رجموجۆڵێكی سیاسی وسه‌ربازی ڕاسته‌وخۆكاریگه‌ری له‌سه‌رباكوری كوردستان ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وهاوبه‌شی وفره‌ڕه‌هه‌ندیه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه،توركیاده‌یه‌وێت جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی بكات له‌پێناوئاشتی له‌ناوه‌وه.
4-له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی شه‌ڕی چه‌كداری توركه ناسیۆنالسته‌كان ته‌نهاله باكوری كوردستان چه‌قی به‌ستوه ناتوانێت په‌ل بهاوێژێت،بۆیه‌عه‌فرین پێش ئه‌وه‌ی شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان بێت شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كه،به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌وپێگه‌ی جوگرافیه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌رده‌ریا ئه‌وه‌ش خاڵێكی ئیجابیه‌وكورد به‌ده‌ریاوه گرێده‌دات،به‌وه‌ش خه‌ونی بون به‌ته‌رمیناڵی گه‌وره‌ی وزه‌ی توركیا كاڵ ده‌كاته‌وه،چیترتوركیا مه‌نفه‌زی ئاوی كورده‌كان نابێت بۆگه‌یشتن