رێبازی بارزانی، رێگەی سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆییە ..

رێبازی بارزانی، رێگەی سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆییە ..
پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان و بارزانی نەمر وەك مامۆستا و ئاڵاهەڵگری ئەو رێبازە ، بە هەموو توانایەكەوە دەستی بە خەبات و تێكۆشانكرد بۆ ئەوەی گەلی كورد لە هەموو كوردستان لە دەوری یەكتر كۆبكاتەوە و لە پەرتەوازەیی و لێكترازان كە ئامانجی دوژمنان و داگیركەرانی كورستان بوو رزگار بكات و چیتر كورد ژێر دەست نەبێ‌ و خاوەن ئیرادەی و ئازادی و سەربەخۆیی خۆی بێت . نەتەوەپەروەرەی وەک باوەڕبوون بە ئـازادی بۆ نەتەوەکانی دیکە، ئـەمە لە فەلسەفەی رێبازی بارزانی نەمر بۆ ئـێمە ماوەتەوە و ئـێستە جەنابی سەرۆک گەورەترین داکۆکیکار و پەیڕەوکەری ئـەو فەلسەفەیە.
نەتەوەپەروەری ئـەو روانینە مرۆڤانەیە کە گەلان لە ئـازادی و بڕیاردانی مافی چارەنووس وەک یەک دەبینێت، ئـەوەی لە چەمکی نەتەوەپەروەری دەخوێندرێتەوە بە یەک چاو سەیرکردنی گەلانە، بەڵام نەتەوەپەرستی ھەبوونی نەتەوەی ژێردەست و نەتەوەی سەردەستە، کار بە یاسای ھێز بۆ چەوساندنەوەی لاوازەکان دەکات.ئـەگەر بەوردی ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی بارزانی سەیر بکەین، دەبینین بۆ رەواندنەوەی ھەڕەشەکانی نەتەوەپەرستی ھێزی لە فەلسەفەی نەتەوەپەروەری وەرگرتوە، بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە کە کورد دوژمنی تورک و فارس و عەرب نییە، ئـەوەی دوژمنی کوردە رژێمە داگیرکەرەکانن کە ماف و ئـازادیی نەتەوەیی بە کورد رەوا نابینن،ھەر لەم روانگەیەوەشەوە فەرمویەتی کورد سەپانی باوکی کەس نییە.ئـەمەش وەک پەیامێک بۆ ئـەوانەی بە کەم سەیری کورد دەکەن، چونکە لە بیر و فەلسەفە و جیھانبینی بارزانی نەمردا ھەموو نەتەوەکان خاوەنی پیرۆزیی و ئـازادیی خۆیانن. بۆیە دەبێ‌ هەموو كوردێك ئیتر جگە لە سەربەخۆیی و بوون بە خاوەن دەوڵەت بیر لە عێراقچێتی نەكاتەوە ، كورد بە درێژایی مێژوو جگە لە دواكەوتوویی و پاشكۆیی بە مانەوەی لەگەڵ داگیركەران بە تایبەت رژێمە یەك لە دوای یەكەكان هیچی بەرنەكەوتووە .. خەبات وتێكۆشان و مێژوویی ئاشتیخوازانەی خانەوادەی بارزانی لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە دا، لە پێناو یەكریزی و گەیشتن بە مافەرەواكان و دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك سەرۆك بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، هەر بارزانی بوو رێگری كرد لە سەرهەڵدانی شەڕی براكوژی لە رۆژئاوای كوردستان و هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردنەوەو رێكەوتنی پێ ئیمزا كردن، هەموویان لەژێر یەك چەتر كۆكردەوە، كە ئەویش ( دەستەی باڵای كورد )یە. هەر ئەو پشتگیری و گەورە سەیركردنی گەلی كوردیشە بۆ بارزانی سەنگ و پێگەی كوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر و كاریگەرتر دەكات. بە شێوەیەكی گشتی ئامانجی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی،گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و لەنێویاندا سەربەخۆیی و ئاشتییە بۆ كورد و كوردستان. مێژوو خەباتی پر شكۆ وشانازیی پێشمەرگایەتی و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی، هەگبەیەكی پرە لە نیشتیمانپەروەری ، كوردایەتی ، رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی ونەتەوەیی كە ناكرێت هەر وەها بە سانایی لە سەریی گوەزر بكرێت .زیاتر لە نیو سەدەیەك، رێزگرتن لە هەموو چین و ئایینەكان، لیبوردن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گشتی گەلی كورد، خەمخۆری و خۆ بە خاوەن دانانی گەلێكی ستەمدیدەو هەژار و ئاوارە بوونی وڵاتانی دراوسێ و كیمیا باران و تەعریب و هەزاران رەنج و دەردەسەری هتد... ! بەڵام خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و پلانە حەكیمەكانی درێژە پێدەری رێبازی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، بارزانی نەمر، سەرۆك مەسعود بارزانی، كە هەمیشە فەخر بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی. هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. بە داخەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا هەستیان بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد نەكردووە، ئێستا بەرامبەر رابردووی پاكی پارتی و رابەری دڵسوزی كورد سەرۆك د بارزانی، ئەوەی دوور لە راستی بێت بڕیار دەدەن، ئەمەش دەگڕێتەوە بۆ كوردایەتی راست و خاوێنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە هەمیشە یەكڕێزی و یەكگرتن و سەروەریەتی یاسا خاڵی گرینگی پەیڕەو پڕۆگرامی بووە، ئەوەی لە دەوروبەری خۆی قبوول كردووە، تەنانەت لەبەر ئەو شتانە بووە، دەنا شیانی بە ڕەنگاربوونەوەی زۆر لەم شتانە زیاتری هەیە، ئەگەر بیەوێت یان بزانێت كەسانێك بەناوی دڵسوزی بۆ گەلی كورد، هەوڵ دەدەن ببنە هۆی لەناوچوونی دۆزی رەوای گەلی كورد و نەگەیشتن بە مافەكانیان، ئەوە هەرگیز رێگەیان پێ‌ نادرێت ئەوەیان بۆ بێتە دی، چونكە زیاتر لە نیو سەدەیە ئەو میللەتە خۆڕاگری هەبووە، بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم زۆردارییەی بەرامبەری كراوە، تەنانەت بەوە گوناهبار بوونە كە كوردن و داوای مافە رەوایەكانیان دەكەن، بۆیە ئەوەی بۆ رەوشی ئێستامان گرنگە ئەوەیە كە هەموو كورد پشتیوانیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بكەین لە پێناو گەیشتنمان بە ئامانجەگەورەكەمان و ئاواتی شەهیدان ..
Top