مرۆڤیش هەر چەنێ گەورە بێ گەر ڕەوشتی تیا نەبوو هەر بچوکە
February 10, 2018
وتار و بیروڕا
کوردستانی سەربەرز خاوەن ئاڵا و حوکمەت و پەرلەمان دامەزراوەی حوکمیە ، تاکە فاکتەری بەدیهێنەری مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان حوکمەت و پەرلەمانە لە ئێستایە،گەر راست دەکەن و خەمی خەڵك و نەوەی داهاتوو پاشەرۆژی کوردستانتانە دەبوو سەرەتا هەوڵی رێك خستنەوە ناوماڵی خۆتان و کوردیتان بدایە، ئەوەی خەڵك و شەقامی کوردی لە ئێستایە هیوایەتیتی رێك خستنەوە و کۆبونەوەی ئێوەیە لەسەر مێزی گفتوو گۆ، داوای یاسا و رێسا و چاکسازی و راستگۆی دەکەن بەڵام لە ئەسڵدا خۆتانی لێ لادەدەن بێ حورمەتی و بێ رەوشتی بەرامبەر یاساو دامەزراوە و پەرلەمان حوکمەت دەکەن سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان پێ شێل دەکەن و لەکەدار دەکەن، دەتانەوێ ئەوەی بەدەست هاتوە بە دەستی خۆتان لەناوی ببەن کەچی بانگەشە بۆ کوردایەتی و دڵسۆزیش دەکەن ،لەکاتێك دا خۆتان هەست بەوە ناکەن کە خەریکە خۆتان سوك دەکەن و لە پێگە و بەرزی هەرێمی کوردستان کەم دەکەنەوە حوکمەت و پەرلەمان لەکاتێك دا هەوڵی رێک خستن و پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێم بوو ئێوە هەوڵتان دا لە پێگە و بەرزی و گەورەیی پەرلەمان و حوکمەت کەم بکەنەوە کە گوایە پەرلەمان و حوکمەت نەیان توانیوە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بەرجەستە بکان، شانازی بە دەسکەوتەکانی گەلەکەتان و وڵاتەکەتان ناکەن کەچی سەرەرای ئەمە ستایشی بەرپرسانی و دەسەڵات دارانی بەغدا دەکەن لەم باروو دۆخە ناخۆشە ئێوە هەوڵی قەیم کردنی چەسپاندنی حیزبەکانتان و دەسەڵاتتان دەدەن بەبەستنی هاوپەیمانی و رێکەوتن لپێناو بەرژەوەندی داهاتووتان خەمی داهاتوو موفلیس بونی خۆتانە ،بە سیاسەتە بێ سەرووبەرەکەتانەوە کەس نازانێ پاشەرۆژی خۆتان و گەل و وڵاتەکەتان بە چ ئەقارێکی تری خراپ دەبەن، گومانی تیا نیە هەمان خیانەتە هەرزەکاریەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر دووبارەو سەدان بارە بکەنەوە چونکە سەرەنجام هەر بەشێکن لەوان و خۆتان و حیزبەکانیشتان هەر لەوان بونەتەوە .
گەرانەوە و دەست خستنە ناو دەستی برا خوێنیەکانتان تاکە دەرفەتی سەرکەوتن و ئاشتی ئاشتەوایە بۆ خەڵکە دڵسوتاوەکەی کوردستان ئەو کۆروو کۆبونەوە و هاوپەیمانی و گرێ بەستانەی لەگەڵ بەغدا ئەنجامی دەدەن سەرەتا لەماڵی خۆتان و هاو سەنگەروو هاونیشتیمان حیزبە کوردستانیەکان ئەنجامی بدەن ئەوجا بەیەکەوە برۆن و هاوپەیمانی لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەن ئەو پەرتەوازەیی و نا سەقامگیریەی کە ئێستا لەناو ماڵی کوردە بە تەبایی و گەرانەوە بە یەك دەنگی و یەك دەستی دەنگتان بەسەر گەورەترین دوژمنەکانتانا بەرز دەکەنەوە کورد لەوەتەی هەبوە نەی توانیوە یەك دەنگ و یەك دەست بێ بۆیە هەمیشە بوە بە ئامانجی پلانە ژەهراویەکانی دووژمنان و ناحەزانی خاك و گەڵ و وڵاتەکەمان، هەموومان لەپێناو کوردستان و نیشتیمان و ئاڵا و شەهیدانمان تێ دەکۆشین و خەبات دەکەین بژی کوردستان نەمری بۆ شەهدان شەکاوەبێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان .