دەبێت گشت تواناكانمان بۆ جیابوونەوە لەگەڵ بەغدا بخەینە گەرٍ
February 7, 2018
وتار و بیروڕا
میللەتی كورد هه‌رگیز له‌دڵه‌وه به دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی ڕازی نه‌بوو، وه هه‌میشه‌ش ویستوویه‌تی ئه‌و ڕازاینه‌بوونه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێ یان ئاشكرای بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌وپه‌ڕی تواناوه دژایه‌تی كرد و قوربانی بۆ دا، وه‌ك بابه‌تێكی شۆڕشگێڕی و نیشتمانپه‌روه‌ری كاری له‌سه‌ر كرد، چووه ناو ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگییه‌وه، كولتوور و بیركردنه‌وه‌ی هه‌مووانی داپۆشی.هیچكام له‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا، كوردیان وه‌ك هاونیشتمانی و هاووڵاتیی ئاسایی ته‌ماشا نه‌كرد، هیچیان كولتوور و زمانی كوردی‌یان وه‌ك به‌شێك له كولتووری گشتیی سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا نه‌دیت، هیچیان هه‌نگاوێك، سانتیمه‌ترێك له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌وگه‌لی خۆیان دوور نه‌كه‌وته‌نه‌وه، تا ڕه‌نگاوڕه‌نگیی وڵاته‌كه‌یان ببینن، هیچیان وه‌ك شه‌ریك كوردیان نه‌دیت، نه‌یانتوانی ئازادی و دیموكراتی بۆ یه‌ك تاقه رۆژ به كورد ڕه‌وا ببینن، هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵا دابه‌ش نه‌كردن، هه‌رگیز هه‌ستی ئه‌وه‌یان لا پێكنه‌هێنا كه كۆیله نییه.كورد هه‌میشه هه‌وڵی رزگاری بدات و هه‌میشه بۆ فیریادڕه‌س بگه‌ڕێ. به‌رده‌وام به‌دوای شوناسی خۆیدا هه‌ڵوه‌دابێ، ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموكراتی له‌وه‌دا ببینێته‌وه كه تا چ ڕاده‌یه‌ك وه‌ك گه‌ل ته‌ماشای ده‌كه‌ن، هه‌موو سه‌روه‌ری ئه‌و له گۆڕانی سیستمی پاشایه‌تی بۆ كۆماری ته‌نیا ئه‌وه بوو له به‌ندی دووی ده‌ستووری عێراقدا نووسراوە كە "عه‌ره‌ب و كورد شه‌ریكن له‌و وڵاته‌دا"، هه‌رچه‌ند ئه‌و دان پێدانانه له كاتی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتدا بوو له رێگای سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام كورد دڵی پێ خۆش بوو، چاوه‌ڕێ بوو ئه‌و دانپێدانانه بكرێته راستییه‌كی هه‌ستپێكراو. بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا كورد دڵی به‌وه خۆش بوو كه ده‌بێته هاوبه‌ش و شه‌ریكی راسته‌قینه و ده‌بێته خاوه‌ن نیشتمانێك كه هی ئه‌ویشه، كه‌چی ئه‌و دڵخۆشییه كاتییه هه‌زاران رۆژی خوێناوی به‌دوای خۆیدا هێنا. ده‌وڵه‌تی عێراقیش له‌و رۆژه‌وه خه‌ونێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كه به‌ری كه‌وتووه، وه‌ك غه‌نیمه‌ی شه‌ڕ و پاداشتی زلهێزه‌كان وایه بۆیان، له‌و پێناوه‌شدا گه‌وره‌ترین هه‌وڵ و كاركردنی ئه‌و حكوومه‌ته سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری نه‌ك هه‌ر كورد، ته‌واوی نه‌ته‌وه و كولتووره نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی دیكه‌ش بووه، به‌وپه‌ڕی توندوتیژیش رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بووه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان بوایه. هه‌وڵی كوردیش بۆ ئازادی و گه‌ڕان به‌دوای فریادڕه‌سدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌میشه به خیانه‌ت له نیشتمان و له‌تكردنی وڵات سه‌یر كراوه و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ی توانییان سزای كوردیان وه‌ك نه‌ته‌وه دا. بۆیە دەگەینە ئەو بروایەی كە كورد هاوڵاتیی كوردستان و هاوڵاتیی عێراق نییە و دەبێ بریار لە سەر ئایندەی خۆمان بدەین .چونكە گەلی كورد خاوەن دۆزێكی رەوایە و چیتر ژێر دەستی و پاشكۆیی قبوڵ ناكات.
نەتەوەکەمان چواردەوری بەو وڵاتانە گیراوە کە هۆکاری سیاسەتی دابەشبوون و سەرکوتکردنمان بوونە، ئەمەش بووەتە هۆی لێکترازانمان و دروستکردنی جۆرەها کێشەی لاوەکی و هەمیشە یەکڕیزی و یەک گوتاریی ئێمەیان بە مەترسییەکی گەورە زانیوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژی مافە نەتەوایەتییەکانمان وەستاونەتەوە، ئێستاش بۆ کپکردنی دەنگی پڕ تامەزرۆی ئازادیمان، هەموو ڕێگایەکی دوژمنکارانەیان گرتووەتە بەر و لە هەوڵی تێکدەرانەی خۆیان نەوەستاون و تروسکاییەک هیوا بە گەلەکەمان بە ڕەوا نابینن و ئەوەی بۆیان لوابێت کردوویانە، هەر لە شەهیدکردن و بەندکردنی ڕۆڵەکانمان، تا دەگاتە زیندەبەچاڵ و ئەنفال و کیمیاباران کردنی ناوچەکانمان.لەگەڵ ئەو هەموو کارەساتەی کە بە سەر میللەتی كورد هێناوە، کەچی گەلەکەمان بۆ ساتێکیش لە خەباتکردن بۆ سەلماندنی ڕەوایی دۆزەکەمان کەمتەرخەم نەبووە، دەبێت بۆ سەلماندنی مافی خۆشمان سڵ لە هیچ کەس و وڵات ولایەنێک نەکەینەوە.بۆ دوورخستەوەی فشاری ئەو کەس و وڵاتانە لەسەر هەردوو بەرەکە، پێویستمان بە گوتارێکی یەکریزی بەهێز هەیە، بەداخەوە تا ئەم دەمە بوونی ئەو گوتارە لە ئاست ئومێدەکانماندا نییە، ئەمەش بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازەیی لایەنەکان، بۆیە دەبێت لێک نزیک بوونەوە هەوێنی هەنگاوەکانی داهاتوومان بێت و بە دروستی و لە کاتی خۆیدا بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندیی باڵای گەل و نیشتمان و کاریگەریی حزبیی لێ دوور بخرێتەوە.
دوای سەد ساڵ داگیركردنی خاك و نیشتیمانمان و کپ کردنی دەنگی گەلانی ئازادیخواز، لەگەڵ ئاوابوونی خۆری ستەمکاری، گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، ئێستا گەلانی ژێردەستە لەپێناو ئازادی، شۆڕشی شارستانیی دژی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان بەرپا دەکەن، گەلی کوردیش تامەزرۆی ئازادی و بەدیهاتنی مافەکانیەتی، ئەو واقیعەی کە چەندەها ساڵە دوور لە ئیرادەی خۆی بەسەریدا سەپێنراوە کۆتایی هاتووە و ترس لە کۆتوبەندەکانی پێشووتر شکاوە و کاتی ئەوە هاتووە ئازادییە زەوتکراوەکان. پێوستە بە كوردایەتی راستەقینە هەنگاو بەرەو ئامانجە گەورەكە هەنگاو بنێین ..