دۆڕاو کێیە

دۆڕاو کێیە
هەرکەسەو بەدوای شتێک دەگەڕێت کە نییەتی ، مرۆڤی بێ ئەدەب بەدوای ئەدەب دەگەڕێت ، مرۆڤی دۆڕاو بەدوای پڕکردنەوەی کەلێنی شکستەکانی ، بەد ئەخلاق ئەو کەسەیە کە ناتوانێت حەزمی سەرکەوتنەکانت بکات ، ناتوانێت باڵای بچووکی بەرزتر بکات ، چاو شۆڕەو سەربەرەو خوار دەوەستێت و بۆ هەمیشە شلۆق و لەرزۆکە.

کورد گۆتەنی (دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت) ئەمە جاری یەکەم نییە ،کۆتا جاریش نابێت دەڕشێنەوە. ئاخر من تەنها قسەی جوان دەزانم ، چۆن وەڵامی ئێوەی بێڕەوشت بدەمەووە ؟
من ڕانەهاتووم کات بە مرۆڤی ناخ بەتاڵ بکوژم ، ئیدی چیدەکەن ئێوەی بێ ڕەووشت ئازادن و دوور لەڕووی عەوام (تا قیامەت بۆخۆتان هەر ڕەووە ڕەو بکەن).

چەرچڵ دەڵێت:- یەکێک لە عەیبە گەورەکانی دیمۆکراسی ئەووەیە کە دەبێت هەندێک جار ئازادی بە هەمووان ببەخشین ، تەنانەت بەدڕەووشت و کاڵفامەکانیش
Top