مانەوە لە چوارچێوەی عێراق زیان بە دۆزی كورد دەگەێنێت ..

مانەوە لە چوارچێوەی عێراق زیان بە دۆزی كورد دەگەێنێت ..
عێراق لە دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادكردندا،‮ ‬دەرفەتێكی‮ ‬زێڕینی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەخسا بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە وڵاتێكی‮ ‬ئازاد و دیموكرات‮ كە تێیدا مافەرەواكانی گەلی كورد كە بە دووەم نەتەوە هەژمار دەكرێ‌ مسۆگەر بكات . ‬بەهۆكاری‮ ‬جیاوازی‮ ‬كولتووریی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬لەلانكەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتدا،‮ ‬بۆچوونەكە‮ ‬ڕاست دەرچوو،‮ ‬كولتووری‮ ‬داخراوی‮ ‬عێراق ئەو خەونەی‮ ‬مرۆی‮ ‬نوێی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لەباربرد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬چاوەڕوان دەكرا،‮ ‬ئەوها دەرنەچوو‮.‬پێكهاتەكانی‮ ‬دووچاری‮ ‬هەڵەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬گەورە بوون،‮ ‬ساڵ بە دوای‮ ‬ساڵ،‮ ‬لەجیاتی‮ ‬هەوڵدان بۆ لەیەك نزیكبوونەوە،‮ ‬بە پێچەوانەوە لەیەك دووركەوتنەوە،‮ ‬پەراوێزكردن،‮ ‬حوكمڕانیەتی‮ ‬تاكڕەوی،‮ ‬جێگەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬ئەو فراوانبوونەش لە ناكۆكیەكاندا،‮ ‬لایەنی‮ ‬خراپەكاریی‮ ‬كولتوورەكانی‮ ‬هێندەی‮ ‬تر زەقكردەوە‮. ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش پەیدابوو،‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬جەنگێكی‮ ‬وێرانكەری‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا،‮ ‬كە ئەگەر لە شوێنی‮ ‬خۆیشی‮ ‬دابمركێتەوە ئەوە كارێگەریەكانی‮ ‬بۆ ئایندە قوڵتر دەبن و كاڵنابنەوە‮. ‬ئێستا ئەم پرسیارە لە هەموو شوێنێك و لە هەر بۆنەیەكدا دەكرێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬داگیركراو بەتەواوی‮ ‬لەدەستی‮ ‬داعش دەردەهێنرێ،‮ ‬لە عێراقدا چی‮ ‬ڕوودەدات؟ بێگومان،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دۆخەكە زۆر ئاڵۆز بوون،‮ ‬چارەسەركردنەكەشی‮ ‬ئاڵۆز دەبێت،‮ ‬ئەگەر مەحاڵ نەبێت‮. ‬
ڕاستیەكی‮ ‬زۆر تاڵە،‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە دابەشبوونەتە سەر سیاسەتی‮ ‬هەرێمیی‮ ‬وڵاتە دراوسێكان‮. ‬لە دۆخێكی‮ ‬ئەوهادا،‮ ‬هەرچەندە ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازیی‮ ‬وڵاتە دراوسێكانی‮ ‬فراوانبێت،‮ ‬ڕاستەوخۆ لەسەر خاكی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕەنگدەداتەوە،‮ ‬لەپێشی‮ ‬هەموو ئەو ململانێیانەیش،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و سعودیەیە،‮ ‬كە ئێستا‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەڵكشانە نەك داكشان‮. ‬ئینجا لە ئەنجامی‮ ‬فراوانبوونی‮ ‬ناكۆیەكان و دابەشبوونی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بڕوایەكی‮ ‬تەواو‮ ‬ڕەگی‮ ‬داكوتاوە،‮ ‬كە مەحاڵە لە عێراقدا حكومڕانیەتی‮ ‬هاوبەش دروستببێت‮. ‬لە دۆخێكی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوهادا،‮ ‬ئەم پرسیارە بەناچاری‮ ‬دەكرێت،‮ ‬ئایا ئەم دەوڵەتە بەرەو دابەشبوون دەڕوات،‮ ‬یان پارچەپارچەبوون؟ بێگومان ئەو دوو پرۆسەیە زۆر لەیەك جیاوازن‮. ‬بەپێی‮ ‬هەژموونی‮ ‬گەلان،‮ ‬لە پرسی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقدا سێ سیناریۆ خۆی‮ ‬دەسەپێنێ،‮ ‬ ‬دابەشبوونی‮ ‬ئارەزوومەندانەیە لە ناسنامەیەكی‮ ‬نوێدا‮.‬ هەروەها ‬ئەگەر پێكهاتە سیاسییەكانی‮ ‬عێراق بتوانن خۆیان لە كولتووری‮ ‬داخراو‮ ‬ڕزگاربكەن،‮ ‬ئەوە دەتوانن لە ژێر چەتریكی‮ ‬نوێدا،‮ ‬دەوڵەتەكە دابەشی‮ ‬سەر سێ وڵاتی‮ ‬یەكگرتوو بكەن،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬یەكێكیان بتوانێ مافی‮ ‬ئەوی‮ ‬دیكە بخوات،‮ ‬ناوی‮ ‬عێراقیش هەر وەكو خۆی‮ ‬دەمینێتەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە سێ كۆماری‮ ‬جیاوازیش پێكبیت‮. ‬بەمەش،‮ ‬لەلایەك‮ ‬ڕەزامەندی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەدەست دەهێنن،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬لایەنگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬دراوسێكانیان لەدەست نادەن‮. ‬كێشەی‮ ‬هەرە گەورەی‮ ‬كەنداویش ناكۆكی‮ ‬نێوان سعودیەو ئێرانە،‮ ‬لەگەڵ هەڵكشانێكی‮ ‬لەناكاوی‮ ‬ناكۆیەكان و سەرهەڵدانی‮ ‬پێكدادان،‮ ‬عێراق سەرەتا خۆی‮ ‬بەدوور دەگرێت،‮ ‬دواجار‮ ‬بەناچاری‮ ‬و لە ژێر كاریگەریی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و لایەنە شیعیەكان،‮ ‬تێدەئاڵێ‮. ‬هەر پێكهاتەیەك دەچێتەوە سەر بەرەی‮ ‬لایەنگیری‮ ‬خۆی،‮ ‬شەڕێكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ویڕانكەر بەرپادەبێت،‮ ‬تەنانەت ناوچە شیعە نشینەكانیش دابەشی‮ ‬چەندین بەرەی‮ ‬جیاواز دەبن،‮ ‬ئەوساكە عێراق بواری‮ ‬دابەشبوونی‮ ‬نامێنێ،‮ ‬ئەگەر بەیەكجاری‮ ‬نەبێت،‮ ‬ئەوە بۆ ماوەیەكی‮ ‬دوور پارچە پارچە دەبێت و چەندین كانتۆنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و میلیشیایی‮ ‬لێ دروستدەبێت‮. ‬لەو ئەگەرەدا،‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬شیعی‮ ‬لەپێناو بەهێزكردنی‮ ‬ئەم بەرەیە،‮ ‬هەڕەشە لە كوردستان دەكەن،‮ ‬دەیانەوێ بەر لە پارچەپارچە بوونی‮ ‬عێراق،‮ ‬كوردستان بگەڕێننەوە دۆخی‮ ‬دوو ئیداریی‮. ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق لە نێوان دابەشبوون و پارچە پارچەبووندا،‮ ‬ئایندەی‮ ‬ڕوون نییە،‮ ‬بە كام‮ ‬لەو بژاردانەدا دەشكێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەوە‮ ‬ڕوونە،‮ ‬كە عێراق ناتوانێ ببێتە وڵاتێكی‮ ‬ئازاد و دیموكرات.
لە هەموو بەشە لكێنراوەكانی كوردستان ،داگیركەران بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی قرٍكردنی ئێمەیان دا بەڵام با پرسیار لە خۆیان بكەن كە ئایا توانیان بمان سرٍنەوە . دەبێ‌ دوژمنان وداگیركەران ئەو راستییە بزانن كە میللەتی كورد سازش لە سەر بستێك خاكی ناكات و تا هەموو رزگار و ئازاد بكاتەوە . بۆیە ئەوەی رژێمی داگیركەری تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدات بە ئاشکرا داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستانی لکێنراو بە سوریاوەیە و بۆ دژایەتی کوردە، وە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێک و نەتەوەیەکە کە نابێت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لێی قەبوڵبکات. لەشکرکێشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان نیشانەی عەقڵیەتی بەرتەسک و نامرۆڤایەتی دەوڵەتی تورکیا و هەموو داگیرکەرانی کوردستانە کە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لە داگیرکاری و لە کوشتار و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان و تاوانکاری ئەنجامدەدەن، بەڵام بە خۆڕاگری و فیداکاری کورد هەموو ئەم هەوڵانەی داگیرکەران شکستیان هێناوە.ئەم دەست درێژیکردنە بۆ سەرخاکی کوردستان تایبەت عەفرین ،لە گەڵ ئەوەی پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە لەهەمان کاتدا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە.ڕای گشتی جیهانیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.لەبەر ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت لە ڕووی یاسایی یەوە سەر بە دەوڵەتی سوریایە، کەواتە دەبێت دەوڵەتی سوریا بە ئەرکی خۆی هەستێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی و نوێنەرەکەی لە نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە ناوەندی بڕیار لە ئەنجومەنی ئاسایش.بەڵام ئەگەر بەم ئەرکە هەڵنەستا وبێ دەنگ بوو کە سەروەری ووڵاتەکەی پێشێلی دەکرێت، ئەوە لە ئایندەدا کە ڕۆلەکانی عەفرین سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکیا و ووڵاتەکەیان پاراست کەواتە بۆیان هەیە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایندەی خۆیان بدەن وسوریاش دەبێت بە ئەمری واقعە ڕازی بێت. دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستانیش ئیتر بەغدا ناتوانێ خۆیی بشارێتەوە چونكە ئەمرٍۆ یا سبەی یەكڵا دەبێتەوە .
Top