میللەتی كورد، پلە دوویی و ژێر دەستی و كۆیلەبوونی عێراق قبوڵ ناكەن ..
February 5, 2018
وتار و بیروڕا
گەلی كورد لەماوەی چەند ساڵی رابردوو گشت رێگاكانی پێكەوەژیانی لەگەڵ بەغدا تاقی كردەوەو هەمو میكانیزمێكی گرتەبەر بۆ ئەوەی عێراق وەكو ولاتێكی یەكگرتوی فیدراڵ بمێنێتەوە. ئەوەی عێراقی بەم دۆخە برد بریتی بو لەبیركردنەوەی شۆڤینیانەی عوروبەو خەونی گەڕانەوەی دەسەڵاتێكی مەركەزی بەهێز پێچەوانەی بنەما سەرەكییەكانی دەستور كە زیاتر لە 85% خەڵكی عێراق لە 2005 دەنگی بۆ داوە. بە پێچەوانەوە لە جیاتی چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێی كردنی مافە دەستوورییەكان ،بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا هەوڵی داگیركردنی خاك و هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدات . بۆیە قۆناغ بە قۆناغ هەنگاویی بۆ لێدانی پێگەی هەرێمی كوردستان داوە. بۆ ئیتر خەڵكی كوردستان متمانەیان بە حكوومەتی عێراق نەماوە و، بەڵێنەكانی حەیدەر عەبادییش بۆ خەڵكی كوردستان مایەی نیگەرانین، چونكە هیچ یەكێك لەو بەڵێنانە نەچوونەتە واری جێبەجێكردنەوە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە میزانییە و بوودجەی گشتیی كوردستانەوە هەیە، كە بڕیار بوو پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی گشتیی 2018ی عێراق، 17% بێت، بەڵام لە ئێستادا حكوومەتی عێراق بەنیازە ئەو پشكە كەم بكاتەوە بۆ %12 و، بەو هۆیەیشەوە چەندین جار فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان كردووە. هیچ بەڵێنێكی حەیدەر عەبادی بەم شێوەیە جێبەجێ ناكرێت، چونكە لەجیاتی ئەوەی پەنا بباتە بەر هەنگاوی پڕاكتیكی، دێت لە رێگای راگەیاندنەكانەوە قسە دەكات. جگە لەوەش هەنگاوی پڕاكتیكی لەو بارەیەوە نەنراوە و، كار نەكراوە بۆ ئەوەی متمانەی نێوان هەردوولا بگەڕێتەوە. ناكرێت عێراق بە چاوی پلەدوو سەیری هاووڵاتیانی كوردستان بكات، بەڵام ئێستا ئەوەی دەبینرێت بەو جۆرەیە. بۆیە دەبێ بپرسین، بۆچی فەرمانبەری هەرێمی كوردستان وەك فەرمانبەری عێراق شاییستەی داراییان نییە؟ بۆچی بوودجەی كوردستان لە بەغداوە بە فەرمانێكی سیاسی نانێردرێت؟ لە كاتێكدا ئەمە دروستكردنی جیاوازییە لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا.خەڵكی كوردستان هیچ متمانەیەكیان بە حكوومەتی عێراق نەماوە و بەغدا نەیتوانیوە ببێتە حكوومەتێكی نیشتیمانی، كە هەموو خەڵكی عێراق بە یەك چاو سەیر بكات.ئەوە سیاسەتەی عەبادی پەیرەوی دەكات تەنیا بۆ بانگشەەی هەڵبژاردنە، وردبینیكردنی مووچەی فەرمانبەران و نەكردنەوەی فڕۆكەخانەكان تەنیا كاتكوشتنە، خەڵكیش ئەوە باش دەزانێت تا هەڵبژاردنەكانی داهاتوو مووچە ئەستەمە بنێردرێت، بۆیە من وەك خۆم باوەڕم نییە ئەوەی عەبادی بانگەشەی بۆ دەكات، جێبەجێی بكات.لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو بە تایبەت شەرٍی پێشمەرگە و تیرۆریستان و هەروەها هاتنی سەدان هەزار ئاوارە ، بەغدا هیچی بۆ كوردستان نەنارد و ئەوەی ئێستا باسی دەكات تەنیا بۆ رایگەیاندە ،چونكە تا ئێستا بەغدا هیچ بڕەپارەیەكی نەداوەتە هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا پێشتر بوودجە 17% بووە و، ئێستایش قسە لەسەر كەمكردنەوەی دەكرێت، بۆیە عەبادی بۆ ئەوەی دەنگەكانی كەم نەكەن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا، نایەتە ژێر باری بەڵێنەكانییەوە، چونكە شەقامی عەرەبی دژی كوردستانە.بەغدا بەو هەڵسوكەتە دوژمنكارانە، ڕەفتارانەی، دەیەوێت سازش بە كوردستان بكات.ئەوە سیاسەتەی بەغدا پەیرەوی دەكات بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان ناچاركردنی میللەتی كوردە بۆ جێبەجێكردنی سیاسە تاكرەویی و گەرانەوەی مەركەزییەتە و سفركردنەوەی خەبات و قوربانیدانی كورد و كوردستانە . بۆیە دەڵێم دەبێ دەسەڵاتدارانی بەغدا باش ئەو واقعییە بزانن كە ئەوان تەنیا خەونی حوشتر دەبینن و ئیرادەی پۆڵایینی میللەتی كورد گشت پیلان و مەرامەكانیان پوچەڵ دەكاتەوە .بۆیە ئیتر كورد لەو قۆناغە دەرباز بووە كە ژێر دەستی و كۆیڵەبوونی دەسەڵاتدارانی بەغدا قیوڵ بكات ..