گەر بەغدا مافە دەستورییەكانی كورد جێبەجێی نەكات ، دەبێ چاوەرانی سەربەخۆیی كوردستان بێ ..
February 3, 2018
وتار و بیروڕا
ئەو بارودۆخەی لە بەغدا دەگوزەرێت، بە ئەڵقەیەكیتری بەرنامە داڕێژراوە ، بە مەبەستی لێكترازانی زیاتری هەر سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی وڵات، پێشموایە پێكهاتەی شیعە هەست بەوە دەكات عێراقی یەكپارچە بەرەو دابەشبوون دەڕوات، بۆیە بە لێزانیی و وریاییەوە پێكهاتەكانی كورد و بە تایبەتیش سوننە لە گۆڕەپانی سیاسیی دوور دەخەنەوە .مێژوو رابردوو و ئێستامان ئه‌وه‌مان بۆ سه‌لماندووه به‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی لاوازبوونی به‌غدا په‌نا بۆ کوردستان ده‌بات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌هێز بن ئه‌وه زه‌برێکی گه‌وره‌و کووشنده‌مان ئاراسته ده‌که‌ن ، به‌ڵێ تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو ده‌سه‌لمێنن که به‌غدای جاران و به‌غدای ئێستا بۆ کورد هه‌ر یه‌ك به‌غدایه و گۆڕانیش له‌سیاسیه‌تی به‌غداش بۆ کورد هه‌ر یه‌ك سیسته‌م و سیاسه‌ته و بابه‌خه‌یاڵ نه‌چین و بڵێین به‌غدا وه‌ك جاران نییه و گۆڕاوه ، درووستبوونی ئێڕاق درووستبوونێکی نایاساییه و هه‌ر بۆیه‌ش متمانه نێوان دانیشتووانی ئێڕاقی ده‌ستکرد به ناته‌ندرووست هه‌نگاو ده‌هاوێژێت و هه‌ر کاتێك بۆ به‌غدا هێزێكی به‌هێز بنیاد بنرێت یه‌که‌م هێرش و هه‌نگاو بۆ میلله‌تی کورد و خاکی کوردستانه ،ئه‌مه‌شیان مێژوو سه‌لماندووێتی نه‌وه‌ك ته‌نیا قسه‌ی سه‌ر زاره‌کی ئێمه‌ومانان بێت ، سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست ووڵاتێك له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه درووستبوو ناوی لێ‌نرا ئێڕاق ،ئه‌و به‌ناو ووڵاته مێژوویه‌کی پڕ سه‌ره‌وه‌ری له‌ڕووی ماڵوێرانی و خوێن ڕشتن هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو ووڵاتی ئێڕاق بچین ساته وه‌ختێك خۆشی چییه لێی نابینرێت ،به‌ڵکو ده‌مار گیری و شه‌ڕ و کووشتار و خوێن و کاولکردن وه‌ك پیشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ووڵاته ده‌بینرێت! ،كورد كۆمەڵێك داواكاریی لە چوارچێوەی عێراقدا هەیە و ئەو داواكاریانە رەسەنن و مافی خۆیەتی و داوای دەكات، بۆیە هەندێك لایەنی عەرەبی ناتوانن ئەوە قبووڵ بكەن، چونكە بەرژەوەندییان لەگەڵ ئەوەدا نییە، هه‌ر بۆیەش بە بەردەوام هەوڵ دەدەن كێشە دروست بكەن بۆ خواستە نەتەوەییەكانی كورد، ئەمەیش لە پەرلەمان و حكوومەت و ناوەندی سیاسی‌دا رەنگ دەداتەوە كە لە راستیدا سەریان لێ شێواوە و نازانن عێراقی یەكگرتوویان دەوێت یان پارچەپارچەكراو.بەشێكی زۆر نوخبەی سیاسی لە عێراق لە بابەتی گەندەڵییەوە گلاون، هەریەكە و بە جۆرێك و بە ئاستی جیاجیا، بۆیە ئەمڕۆ ناوی ئەوانە هێنراوە كە داوایان لە وەزیری بەرگری عێراقی كردووە گوایە پشكیان بداتێ لە كڕینی پێداویستیی سەربازی و، سبەی نازانرێت چیتر ڕوو دەدات، بۆیە پرۆسەی سیاسی لە عێراق مەحكوومە بە دابەش بوون، تا ئەم بڕیارەیش دەدرێت و عێراق دەكرێتە بەشبەشەوە، بە بەردەوام ململانێی سیاسی دروست دەبێت".نزیكبوونەوە لە بەغدا بۆ كوردستان زیانی هەیە، چونكە عێراق ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی، لە كوردستانیش تەنیا مەترسی ئەوە دەكرێت ئەگەر ناوماڵمان رێك نەبێت دوا دەكەوین، ئەگەرنا ئەوەی لە عێراقدا ڕوو دەدات، هیوای بۆ ئەوانە نەهێشتووەتەوە كە خەون بە عێراقەوە دەبینن و، پرۆسەی سیاسیی كوردستانیش بەرەو دواوە ناڕوات .هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م که‌لتوور و داب و نه‌ریته له‌و ئێڕاقه‌ی جاران و ئێستا داب و نه‌ریتێکی نه‌وه‌ك هه‌ر نامۆیه ،به‌ڵکو له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهان و دوونیایه نه تام و نه‌بوونیشی هه‌یه!! ۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێکڕای مافه زه‌وتکراوه‌کانمان ،ئایا بێ ده‌نگیمان ڕاست و ڕه‌وانه ،که ده‌بینین خه‌ڵکانێك که‌تاوه‌کو 2003 له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌عس و سه‌دام نۆشیان ده‌کرد و ئێستاش به‌ربه‌ست بن ،نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا وڕاست نییه ئێمه‌ی کورد له‌و که‌سانه بێ ده‌نگ بین ،چونکه ئێستا ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌رکی فه‌رمییان پێ ڕاسپاردراوه‌و ده‌تووانن به‌شێوازێکی یاسایی هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه لێمانی بستێنه‌وه .. له‌سوونگه‌ی مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌مڕۆماندا ئه‌وه‌مان بیرناچێته‌وه که‌ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارن له‌به‌غدا ،هه‌ر چی‌یان بۆ بکرێت له‌دژایه‌تیکردنی کورد و کوردستان درێغی ناکه‌ن ،به‌ڵکو به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دژایه‌تیکردنمان ،چونکه تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه سه‌لماندووه که ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان چه‌ند درێژه‌ی هه‌بێت و له‌به‌رانبه‌ردا هیچ سوودێکی نه بۆ ئێستامان و نه بۆ دوا ڕۆژیشمان نابێت ،بۆیە ئیتر هیچ متمانەیەك لە نێوان هەولێر و بەغدا نەماوە . بۆیە نابێ ئیتر بەغدا بە سیاسەتی كات بە فیرۆدان فریومان بدات ، دەبێ كار بۆ جێبەجێی كردنی مافە دەستورییەكانمان بدات ،ئەگینا هیچ رێگەیەك جگە لە سەربەخۆیی كوردستان لەبەردەم كورد نامێنێتەوە .