بارزانی نەمرو قووتابخانەی بارزان بوو

بارزانی نەمرو قووتابخانەی بارزان بوو
ئەو لەئاوارەیی و لەتەمەنی(۱۷)ساڵیدا چەکی بەرگری و شەرەفی لەشانکردو شاخ و دۆڵ و دەشتی کوردستانی بۆ ئازادی گەلەکەی تەیکرد
کاک ئیدریس مرۆڤێک بوو لێوان لێوو لەسادەیو پڕاوپڕ لەبەخشندەیی لەبیروەری هیچ هەڤاڵێک و لەیاداشتی هەیچ ڕۆژنامەنووسێکی و لەتوێشووی هیچ شاعیرێکدا نەم دیوە تەنها دێڕێکی خراپ لەسەر ئەم سەرکردە گەورەیە نوسرابێت و ووترابێت بەپێچەوانە هەمووان شاهیدی خۆنەوویستی و سەخاوەت و لێبوردەی ئەوو دەکەن
کاک ئیدریس کارەکتەرێکی گەورەی ڕێککەووتننامەی مێژوویی(۱۱)ئازارە کە بەهەموو توانایی خۆی هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەووتننامەیەی دەداو لەو پێناوەشدا خەریک بوو بەپلانێکی گڵاو لەبغداد شەهیدبکرێت بەڵام بە موعجیزە ڕزگاری بوو
کاک ئیدریس لەهەستانەوەی شۆڕش لەدوای نسکۆ ئەرکی هەرە قورس و گرانی لەسەر شان بوو وەتوانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لەدوای کەمتر لەدوومانگ مەفرەزەیی پارتیزانی وشۆڕشگێڕی بۆشاخەکانی کوردستان بنێرنەوەو نەیانهێشت بزیسکی شۆڕش خامۆش ببێت بۆخۆیان سەرمەشقی شۆڕش و هەستانەوەبوون جگەلەوەی کە
لەنسکۆشدا لەئێران ئەرکێکی قورس و تاقەت پڕوکێنی لەسەر شان بوو لەوماوەیەدا لەخزمەت پێشمەرگەو خێزانەکانیدابووەو ئومێدو هورەی پێ بەخشیوون وەک باوکێکی میهرەبان ئازاری هموویانی لەباوەش گرت
کاک ئیدریس لە پرۆسەی ئاشتەوایی سیاسی و نەهێشتنی شەڕی ناوخۆیی لەشاخ ڕۆڵێکی گرنگی هەبووەو زۆرترین هەوڵی خۆی بۆ ئەم کارە خستۆتەگەڕ ،سەرەنجامی ئەم کۆتایی پێهێنانی شەڕو دانیشتن وگفتووگۆیانە (بەرەی کوردستانی)لێ درووست بوو کە سەرجەم هێزەسیاسیەکانی کوردستانی تێدابوو وەک نوێنەری گەل و بەسیفەتی شۆڕشگێڕی ئیشوکاریان دەرکرد بەم هەنگاوە پلانی دووژمانیان لەگۆڕاناو گورزێکی کەرشکێنیان بەڕژێمەکەی عێراق گەیاند و ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (۱۹۹۱) بەرهەمی ئەم یەکڕیزی وتەباییە بوو کە کاک ئیدریس ئەندازیارەکەی بوو
سەرەنجام و هەر لەژیانی ئاوارەیدا ولەڕۆژێکی تاڵ و سەختی کوردستان و شۆڕشدا ماڵئاوایی لەکوردستان و شۆڕش و پێشمەرگەو چیاکانی کوردستان و کرد
کۆچی کاک ئیدریس کۆستێکی گەورەبوو وە بۆشاییەکی گەورەیی درووستکرد کە تائێستاش هەست بەو بۆشاییە دەکرێت
سەرۆک بارزانی و پارتی ئاڵا هەڵگری بیرو ڕێبازی بارزانی نەمرو کاکەئیدریسی هەمیشە زیندوون و ڕێبوارانی ئەم کاروانی کوردایەتیە بۆئەبەد بەردەوام دەبێت و ئێمەش ژیان و ڕێبازو ئەخلاقی بەرزی ئەوان وەک مەشخەڵ بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگاکانی کوردایەتی بەکاردێنین و لەسەر هەمان ڕێباز بەردەوام دەبین

دروودوسڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدی سەرکرەکاک (ئیدریسی هەمیشە زیندوو)
سەربەزی وسەرکەووتن بۆ کوردستان

ڕێبین ڕەحیم
Top