ئەو بەرپرسەی بەزیادەوە سوێندەكەی بەجێ گەیاند

ئەو بەرپرسەی بەزیادەوە سوێندەكەی بەجێ گەیاند
بەلێ كاكە سوێندت خوارد و پابەندی ئەو سوێندەش بوویت تا گەیشتیە كاروانی نەمران .
راستگویی ، دڵپاكی ، مرۆڤایەتی، دەستپاكی و بەیەك چاو سەیركردنی ھەموو چینەكانی كومەڵگا و پابەندبوون بە رێبازی پیرۆزی بارزانی باوك سیفاتە پیرۆزەكانی تۆ بوون شەھید، بویە ھەمیشە بەزیندوی دەمێنیتەوە لای ئێمە، كەسە باوەرپێكراوەكەی جەنابی سەرۆك و كاك نێچیرڤان بووی ، رویشتنت كارەسات بوو ، لاوان و قوتابیان ھانا بۆ كێ ببەن؟ ژنە ئەنفاڵ و كەسوكاری شەھیدان گلەیی خویان بۆ كێ بكەن؟ ھەژارانی ئەم ووڵاتە لەدەرگای كێ بدەن؟ كەسێك شك نابەم وەك تۆ دڵسوز دەنگی ئەمانە بگەینێتە جەنابی سەرۆك و كاك نێچیرڤان ، خوزگە ئەوانەی ئێستا لەجێی تۆ و شەھیدانی دیكەدان نیوەی ئێوە دڵسوزی ئەم خەلك و خاكە و رێبازی بارزانی نەمرد دابوان، دڵنیام ئێستا زیندوو بوایت ھەموو گلەی و گازندەكان لەرێ تۆ دەگەیشتنە جێی مەبەست ، بەداخەوە.
گورت پرنوربێت شەھیدی سەركردە شەوكەت شێخ یەزدین ، لەتوە زۆر شت فێربوین ھەتا ماوین سیفاتە پیرۆزەكانت لەپێش چاومان دەبێت تاكو بتوانین خزمەتی رێبازی بارزانی باوك بكەین.

درۆد بۆ روحی شەھیدانی١ی شوبات و ھەموو شەھیدانی كوردستان.
Top