قسه يةك بۆ مێژوو

قسه يةك بۆ مێژوو
شۆرەشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد ،زوڵم و ستەمی ووڵاتانی ئەقلیمی لە پێشەڵكردنی مافەكانی گەڵی كورد،تەپەسەری و رێگە نەدان بە ئاشكرا كردنی ویستی تاكی كورد بۆ ئەوەی بریار لە سەر ئیرادەی خۆی بكات، وایكردووە كە لە هەموو قۆناغەكان هەست بە بەرپرسیارەتی مێژوویی بكات و كەلە پیاوی وای لێ‌ بكەویتەوە كە لە دوای خۆیدا وەكووو مێژوو تۆمار ناوی تۆمار بكرێت بكات .
ئیدریس بارزانی یەكەك لەو ئۆستورانەیە كە ناوی دەچیتە ریزی هەموو ئەو كەسانەی كە لە پێناو سەربەرزی گەل و ووڵاتەكەیان تێكۆشاون و قوربانییان لە پێناویدا داوە. بۆ لێوردبونەوەی زیاتر لە خەبات و تێكۆشانی ئەو زاتە پیرۆزە بكەین ئاماژە بە هندەك بابەتی مێژوویی بكرێت كە خۆی كاراكتەری سەرەكی ئەو رووداوانە بووە و ئەوەش زیاتر یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی باشتر بیناسین.
*مەسعود بارزانی لە لاپەڕەی ١١١ی کتێبەکەیدا "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی سێیەم، بەشی دووەم، شۆڕشی ئەیلول، ١٩٦١- ١٩٧٥"دا دەڵێت:
- (لە یەکەم کۆبوونەوەدا کە بە دوای گەیشتنی وەفدی شۆڕش ئەنجامی گرت، سەدام حوسێن ڕوی لە ئیدریس بارزانی کرد و پێی گوت: لەگەڵ باوکت ڕێککەوتووین کە پاش تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر بەیانی ١١ی ئاداردا، یاسای ئۆتۆنۆمی دەربچێ و بخرێتە کار. ئەو پرۆژە یاسایەی کە دواجار بۆمان نارد، دوا ڕای ئێمەیە و ئێمە پێمانخۆشە پێی ڕازی بن. ئەوەی دەمەوێ بە باوکتی بڵێیت ئەوەیە: ناچارمان مەکەن تەنازول بۆ شای ئێران بکەین. ئەگەر مەترسییەک بەسەر قەوارەی عێراقدا بێت، ئەوە بۆ لادانی ئەو مەترسییە تەنازول لە شەتولعەرەب دەکەین و مەترسییەکە لادەبەین. ئەمەش برینێکی قووڵ دەکاتە دڵمان و ئێوە ئەنجامەکانی ئەوە لە ئەستۆ دەگرن و بەرپرسایەتی لەسەر ئێوە دەبێ، ئەگەر ناچار کراین تەنازول بۆ شا بکەین، ئەوکاتە ئێوە نرخێکی گران دەدەن.)
ئیدریس بارزانی و وەفدی شۆڕش چەندان ڕێنوێنی و پێشنیازیان لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە پێبوو. لەو چوارچێوەیەدا ئیدریس بارزانی وەڵامی سەدام حوسێنی دایەوە و گوتی:
- (شایەنتر بۆ ئێوە ئەوەیە کە تەنازول بۆ میللەتی خۆتان بکەن، نەک بۆ شای ئێران و باشتر ئەوەیە بەرلەوەی دەست بەشەڕ بکەنەوە، بگەڕێنەوە سەر دەروونی خۆتان، ئەگینا باوەڕ و متمانەی هەموو میللەتی عێراقتان لەکیس دەچێ.)
ئیدریس بارزانی لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بۆ گیروگرفتەکانی کەرکوک و خانەقین کردو گوتی: (دەست هەڵگرتن لە کەرکوک و خانەقین و شنگار کارێکی نەکردەنییە و ناتوانین قبووڵی بکەین، بەڵام بۆ ئەوەی خۆمان لە شەڕ لادەین، تکامان وایە بیرلە چارەیەک بکەنەوە کە بگەڕێتەوە بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکە
*حامید گه‌وهه‌ری ئيدريس مستةفا بارزاني و بارزانييةكان باشتر بناسين
Top