بزووتنەوەی گۆڕان و سیاسەتی بۆ ماوەیی
January 31, 2018
وتار و بیروڕا
٢ــ پێناسە کردنی دیموکراسی و ئازادی بیروڕا بە تامی بەرەڵایی و تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن.
٣ــ چڕکردنەوەى سیاسەت لە تەخوین کردنی بەرامبەر و جنێوفرۆشی و تەشهیر و قسەی بازاڕی.
٤ــ کۆ کردنەوەى هەموو راستیەکان لە بیروبۆچوونی سیاسی خۆیاندا و سەپاندنی بەسەر کۆمەڵگادا.
٥ــ بڵاو کردنەوەی فەرهەنگی توندوتیژی سیاسی و بەکارهێنانی مێرمنداڵانی خوار تەمەن (١٨) ساڵ لە ململانێ حزبییەکاندا.
٦ــ لەسەر موزایەدە کردن بە ئامانجە نەتەوەییەکان و گەمە کردن بە درووشمی دوور لە واقع رادەهێنرێن.
٧ــ لە دوێنێ پەشمان دەکرێنەوە و لە ئێستا دڕدۆنگ دەکرێن و داهاتووش نائمێد دەکرێن.
٨ــ ئەوانەی دەچنە ناو ئەو جیهانە سیاسیەی بزووتنەوەى گۆڕان، تەنها گوێ لە خۆیان دەگرن و، زۆردەڵێن و کەم دەبیستن و بۆ بینینیش چاوبەستیان لە چاو دەکرێ.
٩ــ وایان لێدەکرێ بوون و گەورەیی خۆیان لە توند و تیژی و توندڕەوی و سەرەڕۆیی سیاسیدا ببین.
هەموو ئەو دەمارگیریە سیاسی و هەڵوێستە چەوتانەی ئێستا بەرۆکی پرۆسەی سیاسی خەڵکی کوردستانیان گرتووە، بۆ ماوەیین و لە نەوشیروان مستەفاوە بەجێ ماون.