پارتی و بارزانی تێکۆشانی بەردەوام بۆ گەیشتن بە مافەرەواکانمان
January 31, 2018
وتار و بیروڕا
کورد نەتەوەیەکی خاک داگیرکراوە و بۆ گەیاندنی دەنگی ئازادیخوازی و گەیاندنی پەیامی داگیرکردنی خاک و نیشیمانی زیاتر لە سەدەیەکە تێکۆشان دەکات و قوربانیی دەبەخشی و بەردەوامە ھەرکاتێک کورد ھەنگاوێکی ھەڵنابێت بۆ پێشەوە لەلایەن دووژمنانییەوە سەرکوت کراوە، وە ھاوپەیمان و دۆستەکانمان ھەمیشە لەکاتە گرنگ و پێویستییەکاندا پشتیان تێکردووین، وە لەکاتێکدا کورد لەگەڵ ھەرلایەن و دەوڵەتێک ھاوپەیمان بوبێت، ڕاستگۆترین ھاوپەیمان بوە و ھیچ کاتێک بەڵێنی نەشکادوە، بەڵام بەداخەوە ھەرکاتێک دۆستەکانمان پشتیان تێکردبین ئەوا لەلێواری مەرگ نزیک بوینەتەوە، گەر ئاوڕێک لەڕابردوو بدەین ٧٢ساڵ بەر لەئێستا و لەساڵی ١٩٤٦ کاتێک کۆماری مھاباد دامەزرا بۆماوەی ١١مانگ بەردەوام بوو، بەڵام لەلایەن ئێرانەوە ئەم کۆمارە ڕووخا ئەوەش لەکاتێکدا کە یەکێتی سۆڤییەت پشتی لەکوردەکان کرد، لەبەرامبەرنەوتی باکوری ئێران واتە کۆماریان بەنەوت گۆڕییەوە، لەکاتێکدا کوردەکان ھەموو ھیوایەکیان بە سۆڤییەت ھەڵچنی بوو، بەڵام دواجار پشتیان لەکوردەکان کرد و کۆماری مھاباد ڕووخا و پێشەوای کۆمار قازی محمد لەسێدارە درا، ھەمان ڕووداو وەکو خۆی ئێستا لەعەفرین دووبارە ئەبێتەوە کەسوپای تورکیا زۆر بێ بەزییانە ھێرشی بەرفراوانیان کردۆتە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا، بەداخەوە کە پێشتر سوپای ڕوسیا لەناوچەکە پاشەکشەی کرد، کەئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ھێرشی سوپای تورکیا، ھەرچەندە کوردانی ڕۆژئاوا زۆر ئازایانە و قارەمانانە جەنگاون بەرامبەر بە تیرۆرستان و ناوچەکانیان پاراستوە، بەڵام ئەبینین تورکیا بەدراوسێ بونی کوردەکان قایل نییە، وە لەسەر زاری سەرۆک کۆماری تورکیاوە کەباس لەوە ئەکات کە ڕێکەوتنیان لەگەڵ ھاوڕێ ڕووسەکانیان ھەیە، وە بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگری ئەمریکابێت تورکیا واشنتۆنی لەم ھێرشانە ئاگادار کردۆتەوە، کەواتە لەلایەن ئەمریکا و ڕوسیاوە گڵۆپی سەوز بۆتورکیا ھەڵکراوە، بۆیە یەکەمجارنییە لەلایەن دۆست و ھاوپەیمانەکانمانەوە بەتەنیا جێ ئەھێڵدرێین، مێژوو چەند ساڵ جارێک بەزیانی کورد دووبارەئەبێتەوە، تاکە چارەسەریش بۆئەوەی چیتر کورد زیان بەخشی دەستی دۆست و ھاوپەیمانەکانی نەبێت پێویستە لەناوخۆی خۆماندا یەکدەنگ و یەکریز بین ، ھەرچەندە کێشەو ناکۆکی ناوخۆی ھەبێت بەڵام پێویستە بەرامبەر بە دووژمنەکانمان یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست بین.ناکرێت چاوەرانیی سایکس پیکۆ و دابەشکارییەکی تر بین و دەبێ ھەموو تواناکانمان بخەینە گەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان .
نزیکە سەدەیە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان گشت ھەوڵەکانیان خستۆتە گەر بۆ تێکدانی ئەو ئامانج و رێبازە گەورەیەی کە ھەڵگری ئاڵایی کوردستان و مافی سەربەخۆیی کوردستانە تا رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، بەڵام نەک نەیانتوانیی پارتی و بارزانیی سارد بکەنەوە بەڵکو پێداگریان کرد تا سەرکەوتنی ئەو پرۆسە مێژووییە وتوانی نزیکە ٩٣% دەنگی بەڵئ مسۆگەر کرا، زۆر نزیک بووین لەسەرکەوتنی یەکجارەکی و درووست کردنی دەوڵەت، بەڵام دیسانەکە خیانەتێکی گەورە لەناو ماڵی کورد ھەڵگیرسا کەوا ھیچ ئاگرێ ھێندە گرڕ سووتانی بەھێز نەبوو ئەوە بوو لە ١٦/١٠/٢٠١٧ تاقمێکی ناو باڵێکی سیاسی حزبێکی کوردستان؟! کەرکووکیان ڕادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و پاسدارانی ئێران کرد و دەرز کەوتە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە و مەخموور و شەنگال و چەند ناوچەیەکی تری لەبازنەی ماددەی ١٤٠ کەوتە ژێردەسەڵاتیان، ئەو تاقمە خیانەتکارە لەم مێژووە ڕەشە بەرپرسیارن. پاش تەواو بوونی وادەی فەرمی سەرۆکایەتی،لە پێناو خۆرێکخستنەوە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن جەنابی سەرۆک بارزانی لە وتەیەکدا دەسەڵاتەکانی بەسەر دامودەزگان (ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری و دیوانی سەرۆکایەت) دابەش کردن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کات ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان ئەنجام بدرێ کە تاکە رێگایە بۆ دەستاودەست کردنی دەسەڵات و دەست پێکردنی قۆناغێکی دیکەی خەباتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام دیسانەوە پیلانی پیلانگێران خواستی داگیرکەرانی کوردستان خەریکە ئەم قۆناغە بگەوجێنن دیسانەکە ھانی ئاژاوە و گێرەشێوێنی دەدرێ و بەرلەچەند رۆژێک زیاتر لە ١٧ بارەگای حزبی حکوومی سوتێندراوەن و ئاشوبێکی خراپ درووست کراییەوە، بۆ چەواشەکاری و پەردەپۆشی پیلانی ئەقلیمی و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک چوار بارەگای حزبەکانی تریان سوتاند و ئینجا بارەگایەکی پارتی بۆ ئەوەی نەڵێن تەنھا پارتی ئامانجە!!. بە پێداچوونەوەی قۆناغەکانی سەرەتای دامەزراندنی پارتی و تاکو ئێستا بینیمان کە تەنھا پارتی بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیرکەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەوا پارتی حزبێکی جەماوەرییە و خوازیاری مافی خەڵکی کوردستانە بە ھەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانەوە، بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان و (وەکیلەکانیان)، ھەرکاتێک دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی، ئەوا ھەوڵدەدەن لەڕێگای خیانەتی حزبێک یان لایەنێک یاخود (تاقمێک) ئەجندای خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ ئەوەی کۆسپ و رێگری لە خەبات و داوا رەواکانی پارتی بکەن.بەڵام ھێز وگەورەیی پارتی لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی کەھەر لەسەرەتای حوکمی عێراق کاتێک بریتانیەکان لەعێراق کشانەوە تاکو ئەمڕۆ حکومەت و کەس و لایەنە دژە پارتی ئاساریشیان نەماوە، وەک مەلیک فەیسەڵی یەکەم و مەلیک غازی و مەلیک فەیسەڵی دووەم و عەبدولکەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حوسێن و ھەر بنەماڵە و حزبێکیش ھیچ وجودێکیان نەماوە، لەبەرامبەردا پارتی لەساڵی ١٩٤٦ درووست بووە تاکو ئەمڕۆ ھەر حزبی یەکەمە و بنەماڵەی بارزانیش ھەر وەک خۆیان رابەر و سەرکردەی بزووتنەوە ئازادی خوازی خەڵکی کوردستانن بەردەوام قوربانی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانایان داوە. تا گەیشتن بە ئامانجەگەوەرکە ساتێک لە خەبات رانەوەستاوە و راناوەستێت ..