دیپلۆماتكاری بە ئەزموون

دیپلۆماتكاری بە ئەزموون
ئەوەی كە لە دیدی هیچ كەسەك شاراوە نییە رۆژەكانی پر هەوراز و نشێوی كورد بووە ئەوەش بە هۆی ئەو دژایەتییەی كە بەردەوام لە لایەن حكومەتەكانی ئەقلیمییەوە رووبەرووی كورد و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد دەبویەوە هەر بۆیەش سەر كردەكانی كوردی باشوریش لەو قاعیدەیە جیا نەبوون رۆژ نەبوو كە دژی كورد و شۆرشەكەی پیلانەك نەگێرن سەرەرای ئەوانەش لە هەوڵی دەست وەشاندن لە شێوەی تیرۆر بوون و بە دەیان جار لە هەوڵی تیرۆری یارزانی نەمر و ئیدریس بارزانی بوون و لە تیرۆرە هەر بەرچاوەكان دەتوانین ئاماژە بە تیرۆری بارزانی نەمر لە لایەن كۆمەڵەك ماموستای ئائینی لە حاج عومەران بكەین.
لە دۆخەكی ئەوها ناسرۆشتیدا ئیدریس بارزانی سەرقافلەی ئەو شۆرەشە لە رووی دیپلۆماسی بوو.
ئیدریس بارزانی دیپلۆماتكارێكی بە ئەزموون بوو. بە هێمنی و بە ڕووی خۆش و زمانی ڕەوانی خۆی كاری دەكردە سەر كەسانی ڕووبەڕووی. لە وتووێژەكانی نێوان شۆڕش و بەغدا و بەتایبەتی وتووێژەكانی ١١ی ئاداری ١٩٧٠دا ڕۆڵی گرنگی بینی. لە وتووێژەكانی شۆڕش لەگەڵ ئێران، ئەمریكا، لیبیا، دیمەشق و لایەنەكانی كوردیدا ئیدریس بارزانی نوێنەرایەتی بارزانی و شۆڕشی كوردستانی كرد و دەستكەوتی گرنگی بۆ كورد بەدەستهێنا. بەم هۆیەوە دوژمن گەلێك جاران نوكی تیژی هێرشی خۆی ڕووبەڕوو كردەوە.
دوكتۆر مەحمود عوسمان بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئیدریس بارزانی هاوخەبات بووە، پێكەوە چاویان بە سەدام كەوتوە و لە سەفەرێكیاندا بۆ ئەمریكا پێكەوە بوون، ناوبراو لە وتووێژێكی تایبەتدا كە دەنگی لای من پارێزراوە، دەربارەی ڕۆڵی ئیدریس بارزانی لە بەڕێوەبەریی و سیاسەت و دیپلۆماسییدا دەڵێت:
- (من لە ساڵی ١٩٦٣وە كە لە ناوچەی بارزان بووم كاك ئیدریسم ناسیوە. ئەوكاتە تازە شەڕی بارزانی دەستی پێكردبوو و تا ساڵی ١٩٨٧ كە وەفاتی كرد بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ پێكەوە كارمان كرد و لە مەكتەبی سیاسییدا بووین، پێكەوە چووینەتە دەرەوە، لە بەغدا بووین. دیپلۆماتێكی زیرەك و تێگەیشتوو بوو، قسەزان و قسەكەر بوو، لە بواری كۆمەڵایەتییەوە زۆری دەزانی و من لەو باوەڕەدام كە عونسرێكی زۆر بەكەڵك بوو بۆ شۆڕش كە بەداخەوە زوو وەفاتی كرد و بە وەفات كردنی زیانێكی زۆری بە كاك مەسعود گەیاند، چونكە كارێگەرییەكی زۆری لە شۆڕشدا هەبوو و كاك مەسعود خۆی لە كاتی وەفات كردنیدا كە لە بادینان بوو، نوسی كە من پشتم شكا، بەگشتی زۆر جێی داخ بوو كە زۆر زوو ڕۆیشت. كەسایەتییەكی بێ دەعیە و بێ تەكەبوور بوو، زۆر بە سادەیی دەژیا و بەپێچەوانەی كوڕەكانی تری مەلا مستەفا، كاك ئیدریس و كاك مەسعود زۆر جێی باوەڕی مەلا مستەفا بوون. بە هەرحاڵ كەسێكی زۆر لێزان بوو. ئێمە لە ناوچەی ناوپردان پێكەوە لە مەكتەبی سیاسییدا بووین، ئەو بەرلە كاك مەسعود بۆ مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرا. لە بینینی خەڵك، لە كۆبوونەوەكاندا و لە شەڕ و شۆڕەكاندا دەوری هەبوو. لە ئەمریكا بەیەكەوە بووین كە قسەی كردوە و لە ئێران پێكەوە بووین و لە بەغداش هەربەو جۆرە، زۆر بە ڕوونی قسەی دەكرد. زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی زۆر باش دەزانی
ئەوەسەڵماندنی رۆڵی كاریگەری سەرۆك بارزانی و ئیدریس بارزانی لەو بارودۆخە ناخۆشە دەگەیەنیت و ئەوەش راستی ئەو بابەتەیە كە دەبیت دانی پێ بنێن كە ئێستا و رەوشی ئیستاو ئەو بەرهەمە سیاسی و نیشتمانییەی كە كورد بە دەستی هێناوە لە لێهاتوویی ئەو سەكردانە بووە و بەس.
*ئیدریس مستەفا بارزانی و بارزانییەكان باشتر بناسین /حامید گەوەه ری
Top