پارتی وبارزانی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی

پارتی وبارزانی  پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی
لە ماوەی تەمەنی پرشكۆ و سەرفرازی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی تا بە ئەمرۆ دوژمنان و ناحەزانی كورد دەیان پیلانگێری ترسناكیان ئەنجامدا بۆ سرٍینەوە ئەو رێبازە نەتەوەییە بەڵام دیارە هێز و ئەو جۆرە كەسانە پەندیان وەرنەگرتووە، كە پارتی حزبێكی خاوەن پێگەی جەماوەری بەهێزە و حزبێكە كە هەڵقووڵاوی ناخی دڵی تێكۆشەرانی میللەتەكەمانە و بەسەدان هەزار ئەندام و لایەنگرانی لە رۆژی دامەزراندنی بە سەرۆكایەتی باوكی رۆحی كورد بارزانیی نەمر، هەزاران داستان و سەركەوتنی بێ وێنەیان تۆمار كردووە و بەوپەڕی شانازییەوە بەرگری لە كوردستان و میللەتەكەی دەكەن.
ئەمڕۆش پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هەمان رێباز و هەڵوێست بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی درێژە بە خەباتی نەپساوەی دەدات بۆ دابینكردن و بەرگریكردن لە مافەكانی گەلەكەمان، هیچ و كات و ساتێكیش سازشی لەسەر مافە نەتەوەییەكان نەكردووە، بەڵكوو رۆژ لە دوای رۆژ سوورترە لە گەیاندنی میللەتەكەمان بە ئاواتەكانی، ئەمە لە ساتێك تا ئەو رادەیەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان چەند هەنگاوێكی كەمی مابوو، بەڵام ئەوانەی هەردەم وا پەروەردەكراون، جارێكی دیكە وەك پیشەی هەمیشەییان ئەو ئاواتەیان زیندەبەچاڵكرد، ئاواتی ساڵانێكی پڕ لە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانیان لەباربرد، ئەمڕۆش بۆ داپۆشینی ئەم كردەوەیەیان دژ بە میللەت دەیانەوێت بە هێرشكردنە سەر پارتی و خانەوادەی بەڕێزی بارزانی رەفتارە خیانەتكارەكەیان لە یادی میللەت ببنەوە. لای هەمووان ئاشكرایە كە بارزانی هیچ و كات و ساتێك پلە و كورسی پەرست نەبوون، بەڵكو میللەت و خاك و نیشتمانپەرستن، سەرۆك بارزانی رۆژێك لە رۆژان لە خەباتی پڕ لە سەروەری زیاتر لە نیو سەدە لە پێناو پاراستنی شكۆ و ناسنامەی كورد، بۆ دابینكردنی مافەكانی میللەتەكەی و دابینكردنی ئاشتی و دیموكراسی و تەبایی و پێكەوەژیان بووە. ئەمرۆ میللەت لەوە گەیشتووە كە كێ دڵسۆز و خەمخۆری راستەقینەیەتی.ئەمڕۆ كوردستان بە بارودۆخێكی ناهەمواردا تێدەپەرێت، كە ئەركی هەموو لایەكە هەوڵەكان لە پێناو یەكریزیی و تەبایی بێت بۆ ئەوەی كوردستانیان بە یەكدەنگ و بۆچوون بەرەو ئایندەیەكی پر لە سەركەوتن و پێشكەوتن هەنگاو بنێین.

سەدەیە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان گشت هەوڵەكانیان خستۆتە گەر بۆ تێكدانی ئەو ئامانج و رێبازە گەورەیەی كە هەڵگری ئاڵایی كوردستان و مافی سەربەخۆیی كوردستانە تا رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، بەڵام نەك نەیانتوانیی پارتی و بارزانیی سارد بكەنەوە بەڵكو پێداگریان كرد تا سەركەوتنی ئەو پرۆسە مێژووییە وتوانی نزیكە‮ ‬93% دەنگی‮ ‬بەڵئ مسۆگەر كرا،‮ ‬زۆر نزیك بووین لەسەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬و درووست كردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬بەڵام دیسانەكە خیانەتێكی‮ ‬گەورە لەناو ماڵی‮ ‬كورد هەڵگیرسا كەوا هیچ ئاگرێ هێندە گرڕ‮ ‬سووتانی‮ ‬بەهێز نەبوو ئەوە بوو لە‮ ‬16/10/2017 تاقمێكی‮ ‬ناو باڵێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبێكی‮ ‬كوردستان؟‮! ‬كەركووكیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق و پاسدارانی‮ ‬ئێران كرد و دەرز كەوتە نێو سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە و مەخموور و شەنگال و چەند ناوچەیەكی‮ ‬تری‮ ‬لەبازنەی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 كەوتە ژێردەسەڵاتیان،‮ ‬ئەو تاقمە خیانەتكارە لەم مێژووە‮ ‬ڕەشە بەرپرسیارن‮. ‬پاش تەواو بوونی‮ ‬وادەی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرۆكایەتی،لە پێناو خۆرێكخستنەوە و ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە وتەیەكدا دەسەڵاتەكانی‮ ‬بەسەر دامودەزگان‮ (‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬و دیوانی‮ ‬سەرۆكایەت‮) ‬دابەش كردن بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكترین كات هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و پەرلەمان ئەنجام بدرێ كە تاكە رێگایە بۆ دەستاودەست كردنی‮ ‬دەسەڵات و دەست پێكردنی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام دیسانەوە پیلانی‮ ‬پیلانگێران خواستی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان خەریكە ئەم قۆناغە بگەوجێنن دیسانەكە هانی‮ ‬ئاژاوە و گێرەشێوێنی‮ ‬دەدرێ و بەرلەچەند رۆژێك زیاتر لە‮ ‬17 بارەگای‮ ‬حزبی‮ ‬حكوومی‮ ‬سوتێندراوەن و ئاشوبێكی‮ ‬خراپ درووست كراییەوە،‮ ‬بۆ چەواشەكاری‮ ‬و پەردەپۆشی‮ ‬پیلانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و خۆڵ كردنە چاوی‮ ‬خەڵك چوار بارەگای‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تریان سوتاند و ئینجا بارەگایەكی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەڵێن تەنها پارتی‮ ‬ئامانجە‮!!. ‬بە پێداچوونەوەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬و تاكو ئێستا بینیمان كە تەنها پارتی‮ ‬بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەوا پارتی‮ ‬حزبێكی‮ ‬جەماوەرییە و خوازیاری‮ ‬مافی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانەوە،‮ ‬بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و‮ (‬وەكیلەكانیان‮)‬،‮ ‬هەركاتێك دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی،‮ ‬ئەوا هەوڵدەدەن‮ ‬لەڕێگای‮ ‬خیانەتی‮ ‬حزبێك‮ ‬یان لایەنێك‮ ‬یاخود‮ (‬تاقمێك‮) ‬ئەجندای‮ ‬خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬كۆسپ و رێگری‮ ‬لە خەبات و داوا رەواكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بكەن.بەڵام هێز وگەورەیی‮ ‬پارتی‮ ‬لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی‮ ‬كەهەر لەسەرەتای‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق كاتێك بریتانیەكان لەعێراق كشانەوە تاكو ئەمڕۆ حكومەت و كەس و لایەنە دژە پارتی‮ ‬ئاساریشیان نەماوە،‮ ‬وەك مەلیك فەیسەڵی‮ ‬یەكەم و مەلیك‮ ‬غازی‮ ‬و مەلیك فەیسەڵی‮ ‬دووەم و عەبدولكەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول‮ ‬ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێن و هەر بنەماڵە و حزبێكیش هیچ وجودێكیان نەماوە،‮ ‬لەبەرامبەردا پارتی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1946 درووست بووە تاكو ئەمڕۆ هەر حزبی‮ ‬یەكەمە و بنەماڵەی‮ ‬بارزانیش هەر وەك خۆیان رابەر و سەركردەی‮ ‬بزووتنەوە ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن بەردەوام قوربانی‮ ‬ماف و ئازادیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانایان داوە. تا گەیشتن بە ئامانجەگەوەركە ساتێك لە خەبات رانەوەستاوە و راناوەستێت ..
قۆناغی ئایندەی كورد زۆر گرنگ و چارەنووسسازە ، چونكە عێراق بەم شێوەی ئێستا نامێنێتەوە و بەم هەموو كێشە و ناكۆكییانەی لە نێو هێز ولایەنەكانی عێراق بوونی هەیە ، مەحاڵە بتوانرێ‌ عێراق بەكگرتوویی بمێنێتەوە . بەڵگە هەرە روون و ئاشكراش دەستێوەردانی وڵاتانی درٍاوسێیە بە تایبەت " ئێران و سعودیە"،كە دوو جەمسەری جیاوازن . بۆیە ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئێمەی‮ ‬كورد و كوردستانی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئایندەی‮ ‬عێراقدا‮ ‬،‮ ‬ئەوەیە كە بە لیستێكی‮ ‬كوردیی‮ ‬كوردستانیی‮ ‬یەكگرتوو لەو هەڵبژاردنەدا بەشدار بین بە تایبەتی‮ ‬لەو ناوچە كوردستانییانەی‮ ‬كەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتێكی‮ ‬شۆڤێنیی‮ ‬سەربازیی‮ ‬داگیركەرەوە‮. ‬بەڵام ئەوەتا هەموو بە ئاشكرا دەیبینین و دەیبیستین چۆن چۆنی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬بە حساب كوردستانی‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬هەموو مبادەرە و مەرامێكی‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬قەوارە و جەوهەری‮ ‬هێزێكی‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەبنەوە‮!‬ئیتر دیارە كە ئەنجامی‮ ‬ئەمجۆرە هەڵوێستانە لەم رەوش و گوزەرانە كوردستانییەدا سوود بە هیچ لایەنێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناگەیێنن،‮ ‬جگە لە زیانگەیاندن بە دۆز و داواكارییە شەرعی‮ ‬و دەستوورییە رەواكانمان لەو ناوچانەدا،‮ ‬ئەمجۆرە هەڵوێستانە تەنها بە سوودی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬داگیركەران و چەسپاندنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬بەعەرەبكردنی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكان دەشكێتەوە‮.‬ بە تایبەت بۆ كەركووك وناوچە كوردستانییەكان دەبێ‌ یەكهەڵوێست بین .‬ئەگەر لە ساویلكەیی‮ ‬و دەبەنگییەكی‮ ‬سیاسییەوە نەبێت ئەوە ئەكید لە‮ ‬ڕۆحێكی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬ئیرەیی‮ ‬و حیزبایەتی‮ ‬تەسكەوەیە‮ ‬و‮ ‬یاخود تەمەلوقێكی‮ ‬ریسوای‮ ‬تەسلیمبوونە بە ئیرادەی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬شۆڤێنیی‮ ‬ئەو ناوچە كوردییە كوردستانییانە و لە هەموو حاڵەتێكدا ئەم هەڵوێستە ئەڵقەیەكە مێژوومان بە تاوان و خیانەتەكەی16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬گری‮ ‬ئەدا‮. ‬بۆیە دەڵێم ئێستاش نەچووە بچێت،‮ ‬زۆر گرنگە بەلای‮ ‬جەماوەرە كوردستانییەكە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬جەماوەرە كوردەكەی‮ ‬كەركووك و دوز و خانەقین و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬كە بە‮ ‬یەك هێزی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬یەكگرتووەوە بچنە گۆڕەپانی‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە كە‮ ‬ورە و باوەڕ‮ ‬و بوێرییان تۆكمەتر دەكات،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا تەعبیر لە‮ ‬ڕۆحێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و مقاوەمەت و بەرخودان دەكات لە دژی‮ ‬داگیركەران و سیاسەتی‮ ‬بە عەرەبكردنی‮ ‬ئەو ناوچانە‮.‬بە ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نێوان هێزەكانی‮ ‬گەلەكەمان وەك سیتراتیژییەتێكی‮ ‬چەسپ و نەگۆڕ،‮ ‬بێ لە دەستدانی‮ ‬ئەو ناوچە كوردستانییانە،‮ ‬گەلێك شتی‮ ‬دیكەش لە دەست ئەدەین كە پەیوەستی‮ ‬كەرامەتی‮ ‬نەتەوەییمان و‮ ‬ڕەنجی‮ ‬سەختی‮ ‬دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان و‮ ‬خوێنی‮ ‬هەزاران شەهیدانمانن‮.
Top