شام شەکرە وڵات شیرینترە
January 29, 2018
وتار و بیروڕا
گەلی کورد و کوردستتان لە هەرچوار پارچە هەمیشە تاکە ئامانجی پلانە گڵاوەکانی دووژمنانی دەورووبەری بوە ئەمە جگە لەوەی بەشێك لە تاقمەکانی ناو گەلەکەشمان ئەکتەری سەرەکی ئەم پلانانە بونە لەپێناو کەمێ بەرژەوەندی .کوردستان لە گشت بوارەکان پێگەیەکی دەوڵەمەند و دەوڵەت مەدارە هەمیشە شوێنی جوگرافی کوردستان لە چوار لایەنەوە وا هەڵکەوتوە کە هەمیشە وڵاتانی دەوروو بەری وەکوو ئێران و تورکیا عێراق و سوریا بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەست بخەنە ناو خاکی پیرۆزی کوردستان و هەر یەکەیان لەلایەک بە زەبری هێز خۆی کردوە بە خاوەنی ئەم خاکە بەبێ ئەوەی گوێ بدەن بەمافە دەستوریەکانی گەلان و مافی هاوڵاتیان وەك بڵێی هەر ئەسڵەن بیریان نەبێ کە بیر لەوە بکەنەوە گەلێك بە زمانێکی جیاواز وەکوو گشت گەلانی جیهان خاوەن داب و نەریت و عادات و تەقالیدی خۆیانن گەلێك کە نزیکەی ٧٠ ملیۆن هاوڵاتیە چۆن دەبێ لەسەر خاکی خۆیی مافی ژیانکردن و دەربرینی راو بۆچونی خۆی بە زمانی زکماکی خۆی لێ زەوت بکرێ ولاتانی دەوروبەروو زلهێزیش ئەوانەی بەناو دەڵێن کوردەکان دۆستی کۆنی ئێمەن بەشێوەیەکی راستەوخۆ وناراستەوخۆ هەمیشە هەوڵیان داوە حەبلی بەرژەوەندیەکان بەلای خۆیان بسورێنەوە هەر کاتێ کەوتنە تەنگانە و زانیان بەرژەوەندی خۆیان لە چ شوێنێکە پشت لە دۆستە بەناو دۆستەکانی خۆی بکات عێراق بەناو پاراستنی یەک پارچەی خاك هەزارەها هەزار رۆڵەی کوردی شەهید کردوە و دەربەدەری کرد تورکیا بەناو ئیدیعای گەلی تورك و دانانی خەتی پارێزگاری ئەوەتا دەبینین چ بێ ویژدانانە کەوتۆتە گیانی برا و خوشکەکانمان لە رۆژئاوا ، سوریا و ئێرانیش بە هەمان شێوەی عێراق و تورکیا بێ بەش نین لەم دكتاتۆریەتە بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش هەمیشە دەستێک و تاقمێکی نێوماڵی کورد پاڵ پشت و دەستپێشخەر بوە بۆ هێنانی دەستی دەرەکی بۆ ناو خاکی کوردستان و نێوماڵی کورد پێشینان راستیان فەرموە دەڵێن گەر بتەوێ گۆمەڵگایەك پەرتەوازە بکەیت و بشێوێنی ئەوە دوو بەرەکی بخەرە نێویان بێگومان گەلی کوردیش لەو کاتەوەی کە هەبوە تاکوو ئێستا هیچ کات یەك گروو یەك دەست و یەك هەڵویست نەبوە گەر یەك دەنگ و یەك بریار بوایە زۆر دەمێك بوو بە مافە رەواکانی خۆی دەگەیشت کە شۆرش و خەباتی لەپێناو کردوە شکی تیا نیە ئەو تەنازول و گۆڵۆپ سەوزیەی لەبەرامبەر وڵاتان و ناحەزان هەڵی دەکات گەر لەبەرامبەر یەکتری تەنازول بکەن و بەرژەوەندیەکانیان ولاوە بنێن ئەوە زۆر باشتروو وچارەنوس سازتر دەبێ وەکوو وتراوە هێز لە یەک گرتن دایە.
ولات پێویستی بە حەسانەوە و پشودان هەیە با یەك گر بین بۆ ئەوەی سەربکەوین کوردستان لە گشت لایەکەوە دەست و چاوی ناحەزانی لەسەرە هەریەکەو بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دێنێ دۆستی کورد کورد خۆیەتی هیچ هێزێک ناتوانێ بەرامبەری هێزی یەکریزی و یەک دەستی و یەگرتن بوەستێتەوە کورد گەر دەیەوێ بە مافە دەستوری و یاسایەکانی خۆی بگات دەبێ یەک دەنگ بێت و هەستی نیشتیمان کورد بون لە دڵیا بەرجەستە بکات هیچ دەوڵتێك نایەت ئازادی و سەربەخۆیی بەدیاری پێ ببەخشێ دەبێ کورد خۆی هەوڵ و ماندوو بون بۆ بکێشێت بێگومان بە یەک دەنگی و سەرکردایەتیەکی تۆکمە و پتە و هەر کاتێ بەرژەوەندی خاك و گەل و نیشتیمان خرایە پێش بەرژەوەندی کەس و حیزب و شەخسی ئەوە گەل بەو ئاواتە هەزاران ساڵیەی دەگات کە بۆی جەنگاوە و هەنگاوی بۆ ناوە ، ئاوەدان بێت خاك و وڵاتمان شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزمان نەمری بۆ شەهیدان ئازادی و سەربەخۆیی بۆ گەلەکەمان و کوردستانمان .