دژە تیرۆری لاهور و شێرە ژنانی عەفرین

دژە تیرۆری لاهور و شێرە ژنانی عەفرین
ئەووە حەقیقەتی ژیانە ، مرۆڤ بۆ ئەوەی بمێنێت دەبێت بەرگری لە بوونی خۆی بکات و بجەنگێت دژی نەیارانی ، ئینجا ئەم جەنگە جەنگێکی سەربازی بێت یاخوود جەنگێکی دەروونی.
کوردستان لەنێوان چوار دەوڵەتی دڕدۆنک وەکوو کێکێک بەشکراووە ، چوار دەوڵەت کە لە ترۆپکی دژ بوونییان لەگەڵ یەک ، لەسەر کورد و کوردستان دەستەجەمعی یەکدەگرن و دەبنە یەک هێز و یەک تاقم و یەک بیرکردنەوەی سیاسی..

لە باشور ، هیچ شتێک نەما حکومەتی ناوەند دژی خەڵک و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەکاری نەهێنێت ، دڕندەترینییان لەشکرکێشییەکەی حەشد و سوپا بوو کە پاسداری (ئیران)ـی، بە جل و بەرگی سەربازی و پەڕۆی کەسکی مەرجەعییەوە خاک و نیشتیمانی کوردییان داگیرکرد. ئەوەی سەرانی (شیعە) بە کوردییان کرد ، کاتی خۆیشی (صدام حسین) بەهەمان شێوە هەوڵی قڕکردنی کوردی دەدا ، دڵنیابن ئەگەر سەرانی (شیعە) بۆمبی کیمییایی چێکەن ، ئەوە ئەویشمان پێ تاقیدەکەن ، ئەی ئەووە نییە لە پردێ بە دەبابەی (ئابرامز) هێرشی سەر کوردستان دەکەن !

پێچەوانەی (باشور). لە (ڕۆژئاڤا) کچان و کوڕان ، گەنج و پیر ، هەمووان تێکڕا دژی سوپای داگیرکەر وەستاوون ، لەوێ (باڤڵ و ئامۆزاکانی) بوونییان نییە ، لەوێ خاک پیرۆزە و بۆ فرۆشتن نییە ، شتێک هەیە لەوێ ناوی نیشتیمانە و هەمووان گیان فیدا خۆیانی قوربان دەکەن.
لەشکرکێشی (تورکیا) یەک زەڕەش تەبریری شەرعی نییە ، هیچ یاسایێکی نێودەوڵەتی ئەو مافە بە (تورکیا) ڕەوا نابینێت تاکوو سنوری دەوڵەتێکیتر پێشێل بکات و بە زەبری هێزی سەربازی بچێتە قوڵایی دەوڵەتێکیتر.

باسکردن لە (۱٦)ەی، ئۆکتۆبەر شکاندنی یەکتر نییە ، سوکتەماشاکردنی یەکتریش نییە ، حەقیقەتێکەو دەبێت هەمووان پێی ئاشنابن ، هەر قەڵەمێک (مێتۆدێک) دژی ئەو ڕاستییە بوەستێتەوە هاوبەشی خیانەتکارانەو هەڵگری هەمان بیرکردنەوەیە کە گروپە ئامۆزاکان لە (۱٦)ەی، ئۆکتۆبەر ئەنجامییاندا.
Top