حكومەتێكی بەهێز لە سایەی میللەت و سەركردەیەكی خۆراگری
January 28, 2018
وتار و بیروڕا
بەشداری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆربەندی داڤۆس، هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ دیبلۆماسیەتی كوردستان، پرسی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە لە چوارچێوەی عێراق دەركەوتەوە و لە چوارچێوەیەكی جیهانی لە كۆربەندەكە و لەو كۆبوونەوانەی لە نێوان سەرۆكوەزیرانی كوردستان و بەرپرسانی وڵاتان كراون باس كرا، بەتایبەتی كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق لە جێگەی خۆیاندا بوون و بڕیاریان داوە هەفتەی داهاتووش جارێكی دیكە كۆببنەوە، بۆیە من لەو باوەڕەدام چارەسەرێكی ناوەندی لە نێوان هەر دوولادا دەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان.
كۆربەندی داڤۆس دەرفەتێك بوو بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لەو فشارانەی كە لەسەرن ڕزگار بێت، بۆیە بەشداری شاندی كوردستان لە كۆربەندەكە داكۆكی كردنە لەسەر بەرژەوەندی ئابووری كوردستان، پاش ئەوەی ئەو قەیرانە داراییە توشی بوو، كە هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی گەورەی قول دایە و دۆرپێچێكی سیاسی، ئابووری لەسەر ئێمە دروست بووە، بۆیە دەرفەتێكی گرنگ بوو كە ئێمە بتوانین لە داڤۆس ئەو دۆرپێچییە سیاسییە و ئابوورییە لەسەر كوردستان لاببەین، چونكە جگە لەوەی سەرۆكی حكوومەت بەشدار بوو لە كۆربەندەكە، چاوی بە چەندین گەورە بەرپرسانی وڵاتان و بەرپرسی كۆمپانیا گەورەكان كەوت".
بۆیە هەرزوو کەوتە پەیوەندی گرتن لەگەڵ فاکتەرە سەقامگیرەکەی ناوچەکە کە هەرێمی کوردستانە ئەویش لەڕێگەی دبلۆماتکار و دەوڵەتمەدار، نێچیرڤان بارزانی دەبینیەوە ئێستا لەسایەی ئەودا ڕۆژبەڕۆژ دۆستمان زۆردەبێت و دوژمنیش لە نوشستایە، پەیوەندی ئەم دواییەی تیلرسن بۆ دەوڵەتمەدار دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە زلهێزەکان بەپەرۆشن بۆ حکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان، بۆیە ئێستا پێگەی ئەم حکومەتە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە پارێزراوە چەندین جار زلهێزەکان بە حیزبە لۆکاڵیەکانی هەرێمیان گووتووە کە پێویستە پشتگیری حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی بکەن، بەڵام ئەو لایەنانە بەپێچەوانەوە لەحکومەتەکە کشانەوە، خۆیان لەم بەرپرسیارێتیە گەورەیە دزیەوە، بۆیە چاوەڕوانی هیچی باشیان لێناکرێ، دەوڵەتمەداریش بەم هەنگاوە بوێر و زانایانەش توانی جارێکیتر گەلی کورد لە گێژاوی نوشستی حەتمی ڕزگار بکات، هەر پەیوەندی دبلۆماسی نێچیرڤان بارزانی بوو کە پیشانیدا ئەوە حکومەتی عێراقە مەیلی شەڕخوازی هەیە و مل بۆ گفتوگۆ نادات، بۆیە سوور بوونی لەسەر گفتوگۆ و مەیلی عێراق بۆ سەپاندنی ئیرادەی هێز ئەو ڕاستیەی دەرخست کە یەکەمیان ئاشتیخوازە و ئەویتریان فاشیست، بۆیە ئیتر لەمەودوا قۆناغی ئیرادەی هێز کۆتایی دێت و ئیرادەی ئاشتی باڵادەست دەبێ، بەتایبەت پەیوەندی تەلەفۆنی ئەم دواییانەی تیلەرسن بۆ دەوڵەتمەدار و جەختکردنەوەی هەردوولا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور کە ئەمە نیشانەی ڕەتکردنەوەی مەنتقی هێزە کە حکومەتی عێراق بانگەشەی بۆ دەکات، ئەوەی لە ماوەی رابردوو وای لە بەغدا كرد كە ناچار بێ بێتە ژێر چەتر دیپلۆماسی هەرێمی كوردستانەوە ، خۆراگری میللەتەكەمان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان بوو كە توانیی بەستەڵەك و ئابڵوقە سیاسی و دیپلۆماسییەكان تێك بشكێنێت .