سەرەتای دەرکەوتن و بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی (۱۸٦۹ـ۱۸۷۷) لەکاتی سەرۆکایەتی(یولیسییس گرانت) . لۆبی جوو هەمیشە وەك نموونەیەکی زیندوو باسی دەکرێت رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەدامەزراندنی دەولەرتی ئیسرائیل ، لۆبی ئیسرائیل بەشێوەیەك شۆر بوویتەوە بۆ ناو بونیاد و دامەزراوەکانی ئەمریکا کاریکەری راستە خۆی هەیە لەسەر بریارەکانی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەمەش بووە هۆی هەوەی زیانی بە پیوەندیە ئابوریەکان و دیبلۆماسیەکانی ئەمریکا بگەینێت .هەر وەك (پۆل فیندلی) ئەندامی پێشووی کۆنگرێس دەنووسێت: جاری وا هەبووە ئیسرائیل ناڕەزایی بەرمبەر هەڵوێستێکی ئەمریکا هەبووە کە هێشتان ڕەشنووس بووە. ئەو دەست درێژیەی ئیسرائیل بۆ ناو دەمزراوەکانی ئەمریکا بوویتە هۆی یارمەتیدانی بێ سنوری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ئەو یارمەتیدانەش بوویتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل بەهێزبێت لە بەرامبەر بە وەڵاتانی عەرەبی بەگشتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت و بەتایبەتی دەسەلاتی فروانخوازیی بکات لەسەر سنوری فەلەستین ،ئەمەش هۆکارێك بووە بۆ ئەوەی رێکخراو و گروپی دژی ئەمریکایی لە رۆژهەلاتی ناوەرست پەروەردەبێت وەك کاردانەوەیەك بەرامبەر سەرکوت کاریەکانی ئیسرائیل دژ بەهەولاتی فەلستین و کاری تیرۆرستانەی بەرامبەر بەئەمریکا. هەر وەك لە کەیسەکەی رەمزی یوسف، کەپلانی یەکەمین هێرشی بۆ سەرناوەندی بازرگانی جیهانی لە ساڵی ۱۹۹۳داڕشت ئێستاش لە زیندانەکانی ئەمریکا هەتا هەتای بەند کراوە. ئەو پێش دارشتنی پلانەکەی چەندین نامەی بۆ رۆژنامەی نیۆرك نارد ، وە بەڵگەی لۆژیکی بۆ هێرش کردن دەهیناوە داوای دەکرد ئەمریکا کۆتای بە هاوکاریەکانی بێنێت بۆ ئیسرائیل ،دوای دەستگیر کردنی لە پاکستان لە ساڵی ۱۹۹۵ لەکاتی گەرانەوەی بۆ ئەمریکا بە بریکارەکانی گوت هەست بەتاوان کردووە دەربارەی بوونە هۆکاری مردنی ئەمریکیەکان. ئەگەر بەشێوەێکی روونتر سەیری بکەین دەبینین ئوسامە بن لادن زۆر هاو سۆزبووە بۆ مەسەلەی فەڵەستین لەوکاتەی هێشتان گەنج بووە ، یەکەم لێدوانی فەرمی بن لادن کە ۲۹کانوونی یەکەمی ۱۹۹٤بلاو کرایەوە بەشێوەی راستەخۆ باسی فەڵەستینی کرد ، بن لادن لە چەندین بۆنەدا پێش ڕووداوەکانی یازدەی ئەیڵول ئەمریکای شەرمەزار کردووە بە هۆی پشتیوانیەکەی بۆ ئیسرائیل لە دژی فەڵەستینیەکان لەسەر ئەو بنمایە داوای جیهادی لە دژی ئەمریکا کرددوە ، لە دیارترین سکاڵای بن لادن لە فەتەکەی ۱۹۹٦ (لە ژێر ناونیشانی" ڕاگەیاندنی جەنگ لە دژی ئەمریکیەکان کە زەویەکانی هەردوو شارە پیرۆزەکەی داگیر دەکەن) کە بە شێوەی ئاشکرا ئاماژەی بەرژانی خوێنی موسڵمانان کرد لە فەڵەسیتن و عێراق وە هەموو گلەییەکانی بۆ پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیلی گەراندوە . کاتێك پەیامێری سی ئێن ئێن ئارنیت لە ئازاری ۱۹۹۷ پرسیاری لێکرد کە بۆچی جیهادی لە دژی ئەمریکا ڕاگەیاندوە ، بن لادن وەها وەڵامی دایەوە ، ئێمە جیهادمان لە دژی حکومەتی ئەمریکا ڕاگەیاندووە چونکە حکومەتی ئەمریکا نادادپەرەر ، تاونبارە ، ستەمکارە. ئەمریکا چەند کردەیەکی ئەنجام داوە بە جا ج بە شێوەی راستەخۆ یان بەهۆی پشتیوانیکردنی بۆ داگیرکاریی ئیسرائیل
بۆ سەر خاکی شەوی ئیسرا و میعراجی پێغەمبەر (فەڵەستین).
لە رووی دیبلۆماسیە، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە رۆژی ٦/۱۲/۲٠۱٦ڕایگەیاند ئێستا کاتی ئەوەیە وەلاتەکەمان دان بەوەدابنێت کە قودس پایتەختی ئیسرائیل کاتی جێبەجێ کردنی ئەو بریارەیە کە لەساڵی ۱۹۹۵ گۆنگریس بریاری لەسەر داوە ، دوای جێبەجێ کردنی ئەو بریارە بووە هۆی کاردانەوەی دەولەتانی جیهان بەگشتی و جیهانی عەرەبی بەتایبەتی و بووە هۆی ئەوەی مسر پرۆژە بریارێك ئامادەبکات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیکگرتوەکان بۆ رەت کردنەوەی بریارەکەی ترامپ ، دوای خستنەدەنگدانی بریارەکە لەکۆی ۱۵دەنگ ئەنجومەن ۱٤ دەنگی بەدەست هێنا بەلام بەهۆی بەکار هێنانی ڤیتۆ لەلایەن ئەمریکاوە پرۆژە بریارەکە رەت کرایەوە ، بەلام لە ۲۱/۱۲/۲٠۱۷لە کۆمەلەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان خرا بەردەنگدان ۱۲۸دەنگ بە نەخێر دەنگیدا دژی بریاری ترامپ ،۳۸بێلایەن ،۹ دەنگی بەڵێ بۆ بریارەکە ، سەرەرای ئەو هەرشانەی کە ئەمریکا ڕایگەیان هەر دەولەتێك لەدژی بریارەکە دەنگ بدات یارمەتیەکانی ئەمریکا لێدەبریت کە ساڵانە بەملیارت دۆلار دەبەخشێتە دەولەتان ، بریارەکە پەسند نەکراو ئەمریکا توشی شکستێکی قورسی دیبلۆماسی بۆیەوە.