كاریزمایه‌ك له‌نێوان پەیوەندی کوردستان و ئێران

كاریزمایه‌ك له‌نێوان پەیوەندی کوردستان و ئێران
بەدرێژایی مێژوو پەیوەندیەکانی کوردستان و ئێران بە زۆر ھەوراز و نشێودا تێپەڕیوە، بەڵام ھەردوو لا ئەوە لە بیرناکەن کە بەرژەوەندی ھاوبەشیان ھەیە و خاوەن کاریگەرین لەسەر یەکتر بەھۆیی ئەو دابەشکارییە بەسەر کورد دا ھاتووە پارچەیەکی کوردستان کەوتۆتە سنووری جوگرافیایی ئێستای ئێرانەوە، ئێرانیش بەھۆیی بوونی ئیمپراتۆرێتێکی بەھێزە و لە ڕابردوو دا کە حوکمی بەشێکی کوردستانی گەوەرەی کردوە پێش دابەشکردنی لە نێوان عێراق و ئێران و تورکیا و سوریادا. لەبەر ئەم ھۆکارە نە ئێران دەخوازێت کێشەی لەگەڵ ئێمەدا ھەبێت کە ئێستا ڕووبەڕووی گەماری ئابووری توند بووتەوە لەلایەن کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتییەوە و نە کوردستانیش دەیەوێت کێشەی لەگەڵ ئێران دا ھەبێت کە ئێمە پێویستمان بە بەرھەم و کاڵای ئێرانی ھەیە بۆ پڕ کردنەوەی پێداویستیەکانی ناوخۆ و ئێرانیش خاوەن کاریگەرییەکی زۆرە لە ناو سەرجەم ھێزە شیعەکان لە عیراق دا، بۆیە بوونی پەیوەندیەکانی بەھێز و تەندروست بۆ ھەردوو لا گرنگە.
لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەر پەیوەندیەکانی نێوان کوردستان و ئێران پێی نایە قۆناغیکی دژوارەوە چونکە کورد پێیوایە ئێران ھاوکار و ھەماھەنگ بوو لەگەڵ عێراق بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەیی ھەرێم، ئێران لە ڕابردوودا دەیتوانی کارگەیی خۆی لە عێراق دا بەکاربھێنێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند ئەوەندە قوڵنەبنەوە، لەبەرمبەریشدا ئێران ترسی لەوە ھەبوو هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مەترسی بۆ سەر سه‌روه‌ری و پێگه‌ی خاكه‌كه‌ی بەوەی کە لە ئەمریکاوە نزیک بووین و نیگەران بوون لەوەی ئەمریکا خاکی ھەرێم بەکار بھێنێت بۆ دژایەتی کردنی ئەوان، دوایی داخستنی فرۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان ئێران وای دەزانی کە دەتوانێت کوردستان لاواز و پەراوێز بخات، بەڵام سیاسەتی کارزانانەی نێچیرڤان بارزانی وایکردووە و گەمارۆ سیاسییەکانی سەر ھەرێم بشکێت و دووبارە پەیوەندییە سیاسییەکانی ھەرێم لەگەڵ جیھانی دەرەوەدا بگەڕێتەوە ئاستی جارانی، دوای بانگھێشت نامەی فەرەنسا و ئەڵمانیا وئیتالیا و بەریتانیا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی سەردانی ووڵاتەکانیان بکات، بوونی گرژی ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی ئێران وای لەوان کرد کە ترسیان لەوە بێت ئەمریکا لە ڕێگەیی کوردستان دەستوەرداتە لە کاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ بکات لە کاتێکدا ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا پشتیوانی خۆیانیان بۆ خۆپیشاندەران و خواستی گۆڕانکاریی لە ڕژێمی ئێستای ئێران دا دەربڕیووە و نەیان شاردۆتەو کە ئێران دوژمنی سەرکی ئەمریکا و پێویستە دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا سنوردار بکرێت، ئەم ئه‌رگۆمێنتانه‌ بوونە ھەندەرێک بۆ ئەوەی ئێران بیر لەوە بکاتەوە دەروازە سنورییەکانی خۆی لەگەڵ کوردستان دا ئاوەڵا بکات و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لەنێوان ھەردوو لادا دەست پێ بکاتەوە، دواجاریش لەسەر ئاستێکی زۆر باڵا پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بکەن بۆ دەست پێکردنەوەی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو لا لەسەر بنەما بەرژەوەندی ھاوبەش.
سەردانەکە جگە لەوەی سەرکەوتنێکی دبلۆماسی گەورەیە بۆ سەرۆک وەزیرانی کوردستان، بەڵام ئامانجی ئابووریشی ھەیە بۆ ھەردوو لا لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیارییەوە لە نێوانیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران بەڵێنی داوە کارگەیی خۆیی لە عیراق دا بەکار بھێنێت بە ئاڕاستەی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان کوردستان و عێراق و جێبەجێ کردنی سەرجەم بڕگە و مادەکانی نێو دەستووری عێراق بۆ ئەوەی کێشەکان نەبێتە ھۆیی زیاتر دابڕانی نێوان کورد و شیعە لە عێراق دا چونکە دواجار ئەمە بە زیانی ئێران دەشکێتەوە کە زۆربەی ووڵاتانی ناوچەکە و جیھان دەخوازن کۆتایی بەڕژێمی ئێستای ئێران بھێنن، دبلۆماتی سەرکەوتوو بە ئاسانیی دەتوانین ھاوکێشە سیاسییەکان بگۆڕێت لە بەرژەوەندی خۆیی.
Top