گرینگی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا

گرینگی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا
دوابەدوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر، رووبەرووی قەیرانی سیاسی و ئابوری تۆكمە لە لایەن دەستەڵاتدارانی ناوەند بویەوە ئەویش بە هۆی ئەو لێكەوتانە بوو كە لە داگیر كردنی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی لێكەوتەوە و بوبە هۆكاری ئەوەی كە ماڵی هاوڵاتیان تاڵان بكرێن و بسوتێنرێن و هەروەها دەیان هاولاتی تر بكەونە بە رهێرشی تۆڵە سەندنەوەی توندرەوی شیعەی دەستەڵاتدار لە بەغدا لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.
لە لایەكی ترەو هەردوو لایەنی هەمیشە نارازی لە حكومەت ، ئەو بارودۆخەیان وەكوو هەڵەك قۆزییەوە بۆ ئەوەی بۆ بەرژەوەندی سیاسی حیزبەكانیان سوودی لێببینن بە پێچەوانەی هەموو ئەو ووڵاتانەی كە كاتەك تووشی قەیران دەبن ،هەستەكی نەتەوەیی دروست دەكەن بۆ ئەوەی شانبە شانی یەكتر روبەرووی قەیرانەكان ببنەوە بە پێچەوانەی هەموو ئەوانە هەر رۆژەو بە ناوەك بە دوای دروستكردنی كێشە و نانەوەی ئاژاوە بوون هەر بۆیەش پرۆژەی جۆراو جۆر بە ناوی حكومەتی ئینقازی نیشتمانی و كاتی و دەیات پرۆژەی لەو جۆرەیان پێشكەش كردوو سەرەرای هەموو ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كرا ،هەر لە سەر ئەو بنەمایەدا دووبارە هانی رێكخستنەكانی و لایەنگرانی خۆیاندا بۆ ئەوە هێرش بۆ دام و دەزگای حكومی و حیزبی بهێنن و بەشی دووەمی پیلانی حكومەتی ناوەند جێبەجێ‌ بكەن ئەویش نانەوەی پشێوی و تێكدانی ئارامی كوردستان بوو هەر بۆیەش دەیان دەزگای میرییان سوتاند و تاڵان كرد تەنانەت لە پێناو ئەو ئاژاوە گێرییەدا چەندین هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
هەموو ئەوانە لە كاتەكدا بوو كە تەنیا كاتەكی كەم بۆ وادەی هەڵبژاردنەكان مابوو،هەرچەندە كە ئەجندای هەموو ئەو بابەتانە دیار و بەرچاو بووبەڵام دیسان حكومەت بە بەرنامەیەكی تۆكمەتر سەرۆكی حكومەت داوای لە پارڵمانی كوردستان كرد بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیان بەرێوە بچن.
ئەوە باشترین بژاردە بووە كە حكومەتی هەرێم پێدا گری كرد وهەر ەها لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانییەكەی پێش سەفەری داڤۆس دووپاتلی ئەو بابەتەی كردووە.
سەرەرای هەموو ئەوانە پرسیاری ئەوە دێتە پێش بۆ هەموو ئەوانەی كە بە نیازن حكومەتی كاتی یان ئینقازی نیشتمانی پێك بهێنن ؟ئاخۆ ئەو حكومەتە لە كێ‌ پێكدێت؟ ئایا ئەوانەی كە ئەو حكومەتە پێك دەهێنن هەمان ئەو حیزبانە نین كە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندان ؟ ئەگەر ووڵامەكە ئەرینی بیت؟ كەواتە چ جیاوازییەكی لە گەڵ حكومەتی ئێستادا دەبیت؟ لە لایەكی ترەوە كاتەك كە هەڵبژاردن ئەنجامدرا دوابە دوای ئاشكرابوونی نەتیجەی هەڵبژاردنەكان چەند مانگی خایاند تاوەكوو حكومەت پێكهێنرا؟ ئاخۆ ئەگەر گریمانە هەموو لایەك بە حكومەتی ئینقازی نیشتمانی و كاتی رازی بوون چەند مانگی پێویستە ئەو حكومەتە پێك بیت؟
بە زانینی هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە بۆمان روون دەبیتەوە كە زیاتر ئەو پرۆژانە لە موزایدەیەكی سیاسی دەچیت تا بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ ئیدارەدانی ووڵات دڵسۆزی بۆ دانیشتوانی هەرێم وئەوەشمان بۆ مسۆگەر دەبیت كە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆی باشترین ئۆپشن لەو قۆناغەدا دەبیت، كە حكومەتی هەرێم پشتی پێ‌ بەستووە
Top