گەرمی كۆبونەوەكانی دەوڵەتمەدار، لە ساردی داڤۆسدا

گەرمی كۆبونەوەكانی دەوڵەتمەدار، لە ساردی داڤۆسدا
پێدەچیت لە بەرزترین شارۆچكەی ئەوروپا لە رووی دەریاو ساردترین و بەفراویترین شاری ئەوروپادا،لاپەرەیەكی تر لە مێژووی پر هەوراز و نشێوی كوردستان هەڵبدرێتەوە، لە كاتەكدا كۆربەندی داڤۆس بەرێوەدەچیت كە تەواوی جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی رووبەرووی ئاستەنگەكی زۆر بۆتەوە و زۆرترین ناكۆكی لە جەمسەرەكانی هێز لە جیهان لە ئارادایە ئەوانەش زیاتر لە هەموو جارەك پشێوییان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ناوەتەوە، سەرەرای هەموو ئەوانەش پەراوێز خستنی نەتەوەیەكگرتووەكان لە لایەن ووڵاتانی زڵهێز لایەنەكی تری ئەو كێشە سەرەكییانەیە، لەهەموو ئەوانەش گرینگتر هەرێمی كوردستانە كە پاش شەرەكی قورس ،دژی گەوروترین گرۆپی تیرۆریستی لە جیهان و هێرشی بەلاشاوی ئاوارەكان لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچە سوننەنشینەكان گرفت و ئاستەنگەكانی كوردستانی دوو ئەوندە كرد، بەڵام سەرەرای هەموو ئەوانە كوردستان بە بەرنامەیەكی تۆكمە روبەرەی هەموو ئەو ئاستەنگانەوە بۆیەوە و ئەوەش بە زیاتر دان بە خۆداگرتنی خەڵكی كوردستان و پیڵانی تۆكمەی حكومەتی هەرێم بەانبەر ئەو پیلانانە هاتە ئاراوە.
بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەر روبەرووی گەورەترین مەترسی بویەوە هەر بەم هۆیەشەوە كوردستان زیاتر لە سێ‌ مانگە كە لە لایەن دەستەڵاتدارانی حكومەتی ناوەندی بە هەموو شێوەیەك ئابڵۆقەی سیاسی ئابوری و كۆمەلایەتی كوردستانی داوە،بە شێوەیەك كە بە نیازی لە ناو بردنی هەرێمی كوردستان وەكوو قەوارەو سیستمەكی سیاسی جیاواز لە عێراقدا بوون، هەموو ئەوانەش كە بەرهەمی بیرەكی تەسكی حیزبی بوون كوردستانیان بەرەو ئاكامە خەراب برد.
بەڵام هەموو ئەوانە، نەبوونە هۆكار بۆ ئەوەی چۆك بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دا بنێن،هەر زوو بەستەڵەكەكان توانەوە و هاوكێشەكان بە پێچەوانەوە بە سوودی كوردستان نەخشەیان بۆ كێشرا ئەوانەش لە درێژەی ئەو سەفەرانەی سەرۆكی حكومەت بۆ ووڵاتانی رۆژئاوایی بوو لە وانەش ئەڵمانیا و بەڵجیكاو سەردانی پاپ فرانسیس لە ڤاتیكان بوو.
هەموو ئەو سەردانانە بوون بە هۆكار بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حكومەتی ناوەند ناچار بكەن بۆ ئەوەی مڵ بۆ دانوستاندن كەچ بكەن، لە هەموو ئەو بابەتانە گرینگتر سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئێران بوو كە بە بانگهێشت فەرمی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردبوو ئەوەش لە كاتەكدایە كە كۆماری ئیسلامی لایەنی سەرەكی هاوكێشەیە16ی ئۆكتۆبەر بوو.
ئەوە كۆتایی ئە هەوڵە دیپلۆماسییانە نەبوو بەڵكو داڤۆس ئەو دەرگایەیە كە پێدەچیت زۆر گۆرانكاری تێدا بەدی بكرێت ئەوەش لە درێژەی ئەو كۆرو كۆبونەوانە دەبیت سەرۆكی حكومەت لە گەڵ وەفد ونوێنەرانی ووڵاتان دەیبێت و پێدەچیت كە ساردی داڤۆس كاریگەری لە سەر ئەو كۆبونەوانە نەبیت و حكومەتی هەرێم و كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی روونتر ببات.
Top