باشکست نەمان وەستێنێت ....

باشکست نەمان وەستێنێت ....
لە کتێبێکدا خوێندمەوە زاناکان لە بارەی شکستەوە تاقیکردنەوەیان لە سەر مەیمون کردووە ،، بەوەی هەندێ سندوقی ڕەنگاوڕەنگ یان لە ژوڕێکدا داناوە ، هەموو شرینی و خواردنی تێدابووە تەنها سندووقی ڕەنگی سور نەبێت کەکردوویانە بەکارەبا ، کە مەیمونەکان هەوڵی کردنەوەی بدەن کارەبا بیان گرێت ،، ڕۆژی دواتر سندوقی رەنگ زەدیشیان بەهەمان شێوە کردووە بەکارەبا کەپێشووتر خواردنی تێدابووە ، مەیمونەکان بەهەمان شێوە هەوڵی کردنەوەیان داوە کارەبا گرتونی ،،
مەیمونەکان بەم حاڵەتە توشی شڵەژان و تورەبوونێکی سەیر دەبن ، دوای ئەوە وازیان لە هەموو سندوقەکانی کە هێناوە و هیچ لە سندوقەکانیان نەکردەۆتەوە و ڕادەستی شکست بوون ....

لەگەڵ ڕێزم ئێستە ئێمەی کورد توشی هەمان حاڵەت بووین ، بە دەست بردن بۆ پرسێک کە سەرکەوتوو نەبووین تێیدا یان بەناچاری دەستمان بەر کارەبا کەوت ، هەموو سندوقەکانی کەمان لە بیرکردووە و تەواو ڕادەستی شکست بووین ؛
بەڕاشکاوی شکست بوونی نیە ، بەجۆرێک مروڤ شکست دێنێت بەخۆی بڵێت شکستم هێنا ، ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە زۆر دڵنیام دەبێتە ئەزموونێک قیادەی کوردی و کۆی لایەنە سیاسیەکان هەڵاکانی رابردوو ، لەداهاتوو دوبارەنەکەنە و هەموو هەنگاوەکانیان بەوریای و پلانەوە بهاوێژن ،،
جێی داخە گەر تاکی کۆمەڵگای کورد لێکدانەوەی ئەوەبکات ، دووای سەدساڵ خەبات و بەدەیان هەزار شەهید و ئەنفال و کیمیاباران کردن ، کورد شکستی هێناوەو هەموو دەستکەوتەکانی لەبارچوون ،، لە پرسێک کە بەپیلانی ئەقلیمی و هاوکاری خۆفرۆشانی ناوخۆ حکومەتێکی فاشلی تایفی بۆتەبەربەست ، ئەوە ناگەیەنێت کۆتای هەمووشتە و ئیرادەمان بروخێت و شکست بمان وەستێنێت ....

ئەم دڵەڕاوکێ و بێ هیواییەی تاکی کۆمەڵگای ئێمەی گردۆتەوە ، بەشی سەرەکی چەن نابەرپرسێکی لانەسیاسیەکانن لێی بەرپرسن ، کە عاشقی مایک و خۆدەرخستن و قسەی زلی سەرشاشەکانن و درۆی شاخدار و رشتنی فرمێسکی تیمساحین لەڕاگەیاندنەکان بۆ مەرامی تایبەتی و ئافەرینێکی ئاغاکانیان ،،
نابێت دوبارە و دەبارە هاوڵاتیان بەژەهر ڕشتنی ئەم بچوک و خۆفرۆشانە بەلارێدا بڕۆن ،، گرنگە عفرین بکەین بەبناغەی کارەکانی داهاتوو کە بەگەنج و پیر و منداڵ و ئافرەت و وپیاوانی بەرگری لەخاکەکەیان دەکەن خۆێنی خۆیان کردۆتە کاسە لەپێناو بستێک خاک ، نەک وەکو کرکوک دڵی کوردستان و 100/51 خاکە کەمان بەبێ تەقە و بەهاوکاری خائین و خۆفرۆشان ڕادەستی دوژمن بکرێت و خوێندەوار و ڕۆشنبیران مان لەسەرشەقامەکان دروشم بەباڵای سەرۆکی داگیر کەر بنوسن و هاورای عەبادی عەبادی بکەن ؟!
وایە حکومەتی هەرێم کەمتەرخەمە و کەلی کورد شایەنی باشترین ژیانە ، دەبوو لە گۆشتی خۆی ببرێت بۆ تێرکردنی گەڵەکەی ،، بەڵام گومانم نیە ئەم دۆخە بەردەوامی نابێت و ناخۆشیەکان زۆری ڕۆشتون کەمی ماوە ، گرنگە ئیرادەمان بەهێزبێت و ڕێگەنەدەین شکست لە پرسێک بمان وەستێنێت .
Top