بەدبەخترین کائین لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا ..

بەدبەخترین کائین لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا ..
لەم هەفتەیەدا،دوو لە دڕەندەترین ڕەفتاری وەحشەتناکی زەلامی کوردم بەرامبەر دوو کیژۆڵەی ۱۸ ساڵی، لە قەزایەکی سەر بە هەولێردا بینی، (کوشتن + ناچاربەخۆسوتاندن).. تۆ سەیری ئەم بەدبەختییەکە، ژن لە نێو چ شەڕێکی نەفسییدایە،دەگری، پێ دەڵێن؛ بۆ دەگری، پێدەکەنێ، بۆ پێدەکەنی، دڵخۆشە، دەڵێن؛ بۆ دڵت خۆشە، دڵتەنگ، بۆ دڵت تووندە، ماکیاج بکاو جلی جوان بپۆشێ، دەیخەنە بەر توانج وگومان، دەڵێن؛ بۆ کێ خۆت جوان کردوە، نایکات، دەڵێن؛بۆ بێتاقەتی، قژی دیار بێ، سوکەسەرنجی دەدەن و ئێژن؛ شەرمی بەخۆی نییە، حجاب بکا دەڵێن؛ بەس لە حجاب بەسەر بترسێن، بۆ مێرەکەی باش بیت، دەڵێن؛ خەشیم و گێلی بندەستی پیاوەکەیەتی، بۆی خەراپ بێ، دەڵێن؛ خۆی مێردی پیاوەکەیەتی و باشی کۆنتڕۆلی کردوە، بە گیان بانگی پیاوێک دەکا، بەخەراپ لێ تێ ئەگا، پێی دەڵێ، برام مۆڕەی لێ دەکا، ئەی لە زەلامی ژنکۆژی کورد، پیاوەتی و شەهامەت و ئەخلاقی خۆی، تەنیا لە دامێنی ژن و ناوەڕاستی شەرواڵی خۆیدا دەبینێتەوە، زەلامی شەرەفخواز، کوڕەکەی هەرچی بێ ئەخلاقی دنیا هەیە بیکا بۆی دەپۆشێ و شانازی بە نێرە کوڕەکەیەوە دەکا، بەڵام ئامادەیە لەسەر نامەیەکی مۆبایل دڵڕەقانە ئازاری جەستەو ڕۆحی کچەکەی بداوکەسایەتی تێکبشکێنێ دواتر ناچار بە زەواجی زۆرەملێی بکا، هەندێک پیاوی دڵ ڕەق و مێشک هیشک پێیان وایە؛کیژ بەرمیلە بارووتی ناو خێزانە! ئۆف ژنبوون چەند سەخت و بەدبەختییە لێرە!
Top